Yuri ✨

72 13 8
                                    

Love is not over....

سنگی بەرز و نزمی دەکرد چاوەکانی کرانەوە تا دوا ئاست کاتێک بەخێرایی هەستایەوە و لەسەر جێگاکەی دانیشت تاکە شت کە بیری لێ دەکردەوە ئەو دیمەنانەی کەمێک پێش ئێستابوو کە بینی....

ئارەقەی ناوچاوانی سڕی کە و بە سەرلێشێواوی سەیری ژووروکەی دەکرد...

تەنها چەند ساتێک پێش ئێستا کە تەنانەت خولەکێکیش نابێت چەندین دیمەنی سەیری بینی بەڵام لەناکاو نەمان ئایا ناوەکە چی بوو...؟!!بۆچی ئێستا لە گوێیەکانیدا نازرینگێتەوە...؟!سەیرە..!

"ج....جی...جەی...جۆک.."
هەوڵیدەدا ناوەکە بەبیری بهێنێتەوە سەری خستە ناو دەستەکانی و چاوەکانی داخست...

"چی بوو ناوی چی بوو...؟!تش ئاه...!!"
یوری ئاهێکی دایەوە و لەناکاو گوێی کە دەنگی پێ بوو سەیری ئاڕاستەکەی کرد پەرستارەکە بوو پورە نۆمی کە ژەمێکی بەیانی تەواو لە دەستەکانیدا بوو...

"ئۆه بەخەبەر هاتی بەیانی باش...!"
ئافرەتەکە گووتی و خواردنەکەی لەسەر مێزە بچوکەکە دانا یوری سەرنجی لەسەر ئەو یان هیچ شتێکی دیکە نەبوو...

"ئایا تۆ باشی...؟!"
ئافرەتەکە گووتی کاتێک بینی یوری لەناو بیرکردنەوەدا نقوم بووە دەستی لەبەردەمی جوڵاند و وایکرد ڕابچڵەکێت...

"ئایا تۆ باشی ئازیزم...؟!"

"ب بەڵێ من باشم تەنها دەبێت خۆم بشۆم دواتر نان بخۆم..."
ئافرەتەکە بە دوودڵی سەری هەژاند و دەستی کرد بە هەگاونان بۆ دەرەوە

یوری لە جێگاکەی هاتە دەرەوە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەیویست سەرنجی تەنها لەسەر ئێستا بێت وەک چای پێی گووت سەری هەژاند و بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشت...

"بوەستە لە بیرکردنەوە لە جۆهیک یان هەرکەسێک بێت...!!"
بۆڵەی دەکرد و دەرگای گەماوەکەی داخست..

هەناگاوی ئافرەتەکە لەلای سوچی ژوورەکە وەستا کاتێک گوێ لە قسەکانی یوری بوو لەناکاو شۆک بوو هەناگاوی بچوکی ناو سەیری گەرماوەکەی دەکرد بە بێ باوەڕی...

"ئایا ئەو بیرەوەری گەڕاوەتەوە...؟!"












"تسک..."
دەنگێکی سەیری لە دەمی پیاوە قژ ئاڵتونیەکە هاتە دەرەوە کە لە ڕووخساری هەستت بە بەزەیی دەکرد دەستی لەسەر لایەکی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکە دانا و سوپاسی خودای کرد کە هیچ شتێکی خراپ ڕووی نەداوە...

"لەکوێیە...؟!!ئایا ئەو باشە....؟!بەتەواوی چی ڕوویدا...؟!"
هۆسۆک بەخێرایی ئۆتۆمبێلەکەی پارک و کرد و هاتە دەرەوە هەرکە جیمینی بینی پاڵی بە ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکوک داوەتەوە دەستی کرد بە پرسیار کردن لەناو ئارەقەدا نوقوم ببو ئەوەندە شڵەژابوو زۆر بەخێرایی هاتبوو...

جیمین ئاوڕی بۆ هۆسۆک دایەوە کاتێک گوێی لە دەنگی بوو

"ئەو تەنها برینێکی لە نێوچاوانی بۆ درووست بووە وە چارەسەرم کرد بەڵام سەیری ئۆتۆمبێلەکەی بکە وێران بووە پەیوەندیم بە هواساوە کرد بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆ بهێنێت...

Jeon jungkook/سکرتێرە هەڵەشەکە Where stories live. Discover now