Did you miss me...?!
Well i am BACK...❤️✨بەخێرایی ڕایکرد کۆتا جار ئاوڕی دایەوە بۆ پیاوەکە کە مینگەی دەکرد لەوە دەچوو لەهۆش خۆی بچێ....
بەخێرایی ڕایکردە ژوورەکەی و دەرگاکەی داخست بەخێرایی دەستی لەسەر دەمی دانا...
"بۆچی...؟!بۆچی...؟!!"
دەیویست هاوار بکات بەڵام وشەکان تەنها بە چرپە دەهاتنە دەرەوە"بڕۆ....!!بڕۆۆ...!!ونبە...!!!!"
بەهۆی ئەو هەموو ئازارەی لە سەریدا بوو ئەو دیمەنانەی لەبەر چاوەکانی ون نەدەبوون لەناکاو خۆی بە گۆزەیەکدا کێشا لە نزیک مەچەکی کەوت و شکا دەنگی ئەوەندە بەرزبوو کە وایکرد هاوار بکات و دەستی لەسەر دەمی دانا بەهۆیەوە...لەناکاو دیمەنەکان دەرکەوتنەوە و دەنگەکان لە گوێیدا دەهاتن و دەچوون چاوەکانی بە توندی داخست و سەری بە دەستەکانی گرتبوو بۆ ئەوەی ڕێگری لەو دەنگانە بکات...
بە دەنگی بەرز دەستی کرد بە گریان وەک ئەوەی کەسێک پێستی لە لاشەی بکاتەوە هەموو شتێک بەئازار بوو بۆی جەستەیی و دەروونی و هەستەکانی لەناکاو سەرنجی لەدەستدا بەهۆی ئەو هەموو ترسەوە تۆقیبوو چاوەکانی کرانەوە...
هەناسەکانی لەڕێگەی دەمیەوە دەدا چاوەکانی کەوتنە سەر ئەو مێزە بچوکەی کەمێک لێوەی دوورە...چاوەکانی لادا وا هەستی دەکرد کە سیەکانی چیتر یارمەتی نادەن پێش ئەوەی هەموو شتێکە لەپێش چاوی تەڵخ بێت چەند دیمەنێک لە پێش چاوی دەرکەوتن دووبارە بۆ کۆتا جار ویستی بە دەرمانەکان بگات بەڵام شکستی هێنا...
مێزە بچوکەکە کەوت بەهۆی ئەو فشارەی یوری کردی لەسەری و دەنگێکی گەورەی درووستکرد دەرگای ژوورەکە بە کەمی کرایەوە بەر لایەکی مێزە بچوکەکە کەوت...
چاوەکانی دەگێڕا نامجوون ڕۆیشت بۆ ئەو شوێنەکە بینی هاوڕێکەی دەستی دەهەژێنێت بۆی نەیدەتوانی باوەڕ بکات هەموو پلانەکانی هەڵوەشاندەوە تاکو هاوڕێ گەمژەکەی ببینێت وازی لە خەوتن هێناوە و ئێستاش لێرەیە لە کافێیەک لەنیوە شەودا...
"سوێند دەخۆم هەرگیز ڕقم لە کەس نەبووە بەئەندازەی..."
"تۆ منیت خۆش دەوێت..."
جاکسۆن گووتی و نامجوون بە لاچاوێک سەیری کرد"خۆشم ناوێیت...دەتەوێت تاقیکردنەوەی درۆ بکەی...؟!"
نامجوون بەبێزاری گووتی"دەبینە دوانەیەکی هۆت..."
جاکسۆن گووتی و چاوی داگرت"پیاو ئێستا کاتژمێر ١:٣٠ خولەکە...سوێند دەخۆم..."
نامجوون گووتی و لە بێباوەڕیدا سەیری جاکسۆنی دەکرد دانیشتن و دەستەکانی بەدەوری ئەو کوپەدا برد کە قاوە تایبەتەکەی تێدابوو لەگەڵ شەکرێکی کەم...لەناکاو زەردەخەنەی کرد ماوەی ساڵانێکە بەڕاستی ساڵانێک وە هاوڕێکەی هێشتاش گرینگی دەدات بەو شتانەی کە نام حەزی پێیەتی لەو کاتەوەی کە خوێندکار بوون و بۆ تاقیکردنەوەکان دەیان خوێند...