Dark hair...🖤
Whiskey eyes...🤎لەدەرگاکەیدا تاکە شت کە گوێ بیستی بوو لەو ماڵە بێ دەنگەدا دەنگی تەقەی دەرگاکەبوو لەدوای دەنگی هەناسەکانی لەناکاو گوێی لە دەنگی هۆڕینی ئۆتۆمبێلەکە بوو کە پیاوەکە چاوەڕێی دەکرد...
دووبارە ویستی لەدەرگاکە بداتەوە بەڵام بیری کردەوە لەم بەیانیە زووەدا لەوانەیە خاوەنەکە خەوتبێت و شورەییە ئەگەر بچێتە ژوورەوە بۆیە بە دوودڵی و هەستێک لە دڵیدا شوێنەکەی جێ هێشت پێش ئەوەی گوێبیستی هۆڕینێکی دیکە بێت...
-
-
-
-
-
-"چی دەربارەی بەرەوپێشچونەکان دکتۆر نیۆن...؟!"
نامجوون لە پیاوە گەنجەکەی پرسی بە پەرۆشیەوە"هەزارجار دکتۆر کیم....هەزار جار پێم گووتوون کە وابکەن کچەکە زیاتر بەدوای شتەکاندا بڕوات...گومان کردن و پەرۆشبوون کلیلێکن بۆ دووبارە هێنانەوەی بیرگە ئەگەر گومان لە شتەکان نەکات ناتوانێت بەدوایاندا بچێت ئەگەر پەرۆشی نەبێ زوو کۆڵدەدات لە بەدواداچون بۆ زانیاریەکان بەڵام هاوڕێکەی چاییۆنگ و خێزانەکەی بەردەوام وایان دەردەخست کە دەیانەوێت بیپارێزن وەمن ئەوەم ڕەت دەکردەوە..."
"وە ئێستا ئەوە زیاتر لە ٤ مانگە نەیان هێناوە بۆ پشکنین هەمیشە پێم گووتون ئەو کەسانە بهێننە بەردەمی کە دەیناسین و پەیوەندیان هەبووە بۆ ئەوەی شوێنیان بدۆزنەوە دووبارە کە یادگاریەکانیدا..."
"بەڕاستی هەوڵی باشترینەکانم بۆ داوە وەک دکتۆری ئەو...بەڵام ئەوەی کە دەمایەوە لە دەستی ئەوانەی دەوروبەری بوو بەڵام وا دەرنەدەکەوت کە بیانەوێت یارمەتی بدەن لەکۆتایدا من تەنها دکتۆرێکم...."
"چەندین جار پێم گووتون با هەندێک شۆکی بۆ ئەنجام بدەن یان بیبەنەوە بۆ ئەو شوێنانەی لێی بووە بۆ ئەوەی بتوانین مێشکی بجوڵێنین بەڵام دووبارە ڕەتیان دەکردەوە..."
ئاهێکی بێ ئومێدی دایەوە و سەری داخست"باشە ئایە دەتوانین کۆپی ئەو ڕەچەتانەم بدەیتێ کە بەکاری هێناوە هەموو زانیاریە کەسیەکان...؟!"
واتا ئەو دەرمانانەی بۆ چاک بوونەوە بەکاری هێناوە..."بێگوومان....تکایە لێرە چاوەڕێ بکە من دەچم بۆتانی دەهێنم..."
پیاوە گەنجەکە هەستایەوە و بەرەو ڕەفەکان چوو تاکو بەدوایدا بگەڕێ-
-
-
-
-
-"تۆ گرینگی بە وشەکانی من نادەیت...وانیە...؟!!!"
جیمین بەخێرایی هاتە ئۆفیسەکەی جۆنگکوک و بەدوایدا هۆسۆک کە نیگەرانبوو"ئەم ئەم کەشوهەوا نەفرەتیە...؟!"
جیمین گووتی بە توڕەیی جۆنگکوک بە ساردی سەیری دەکردهەورە گرمەکە زۆر بەهێز بوو وایکرد جیمین چاوەکانی بسوڕێنێت لە بێزاریدا و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشت هەوڵی زۆری دەدا شتەکان بەپێی پلانی ئەو بڕۆن بەڵام وادیارە نابێت...