I want to see you....
زەنگی دەرگا هات...
"دەبێت کێ بێت...؟!"
یوری گووتی کاتێک دەستەکانی دەسڕی کەفی پێوە بوو"ئایا هیچ کەسێک لە ماڵەوەیە...؟!"
جۆنگکوک بەهێواشی گووتی پێش ئەوەی لە زەنگەکە بدات"دە..."
یوری نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات کاتێک گوێی لە شکانی شتێک بوو بەخێرایی سەیری ئاڕاستەکەی کرد و چاوەکانی زەق بوونەوە...بینی کە پوری هەناسەی زۆر توندە و بە لاوازی لە سنگی دەدات
یوری بەخێرایی ڕۆیشت بۆلای و هەڵی گرت لە قۆڵەکانیدا تۆقی بوو کە ئەگەر شتێک بەسەر پوریدا بێت هەستی کرد کە جەستەی شل بوو...
"پورێ...!!!!!!"
یوری هاواری کرد بە شێوەیەک هەموو دراوسێکان دەیان بیست..لەهەمان کاتدا...
"زۆر سوپاس...!"
جۆنگکوک گووتی"ئەوە ئەرکی منە کە یارمەتیت بدەم لەکاتێکدا توشی کێشەیەک بوویت لەبەردەم ماڵەکەمدا ئایا هیچی دیکەت پێویستە...؟!"
سونگهوون گووتیجۆنگکوک سەری هەژاند و ماڵئاوای کرد سونگهوون ئەو کەسە بوو کە ئاوەکەی بە جۆنگکوکدا بۆ چارەسەرکردنی مەکینەی ئۆتۆمبێلەکە کاتێک جۆنگکوک خەریکبوو بۆ دووەم جار لە دەرگای ماڵەکە بدات...
ڕۆیشتەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی دەستی هەژاند و ون بوو لەناکاو سونگهوون گوێی لە هاوای یوری بوو...
"دکتۆر تکایە...!!تکایە ڕزگاری بکەن ئەو تاکە خێزانی منە...!!!"
یوری دەپاڕایەوە لە دکتۆرەکە..."ئایزیزم من لێت تێدەگەم....!ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین...ئێستا ئەو کاتەیە کە دەبێت بەبەهێزی بمێنیتەوە...تۆ بەهێزیت نابێت بگریت...!"
تەنانەت بەهێزترین کەس دەتوانێت بگری ئەگەر بزانێت بەوە ئارام دەبێتەوە....منداڵ دەتوانێت بگری کاتێک پێویستی بە دایکیەتی...گەورەکان دەتوانن بگرین کاتێک هەموو شتێک بەسەریاندا کەوتووە...ئەوە شتێکی ئینسانیە پەیوەندی بە بەهێزی و ڕەگەز و تەمەنەوە نیە...
دکتۆرەکە دەستی لەسەر شانی یوری لابرد و بەرەو ژووری نەشتەرگەری ڕۆیشت...
"ئەو باش دەبێت...!ئەو چاک دەبێتەوە...!"
چای گووتی کاتێک لەدواوە باوەشی بە یوریدا کرد و دەیویست دڵی بداتەوەبەڵام لەناکاو یوری باڵانسی لەسەدەست داو...
"یوری...!!!!"
"گەورەم...!!!"
کارمەندەکە گووتی بە دەنگی بەرز کاتێک بینی پیاوێک بە هانگاوی هێواش دەڕوات و زۆر بێ دەلیلە و نازانێت بۆکوێ دەچێت...