Second gift for Eid 💙هاتەوە ژوورەکەی و بینی لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی دەکات عەزیەکی زۆر ناسکی پۆشیوە لەناکاو چاکەتەکەی فڕێدا و لەسەر سیسەمەکە دانیشت جۆنگکوک لەلایەک وەستابوو بەزۆر پێکەنینەکەی گرتبوو...
"بەڕاستی پێویستە بەدوای جۆنگکوک بکەوم و ڕەگی ڕووەک و گیا بخۆم...!"
یوری گووتی بە پێکەنینەوە و وایکرد جۆنگکوک زەردەخەنەکەی ون ببێت..."ئەو بەڕاستی سەرنج ڕاکێشە وە زۆر قۆزە لەکاتێکدا من..."
یوری دەیگووت کاتێک لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی دەکرد..."لەکاتێکدا من بەردەوام کێشم زیاد دەکات و قەڵەوتر دەبم بەڕاستی لەوە دەچم کە دووگیان بم...!ئاه...!!"
یوری گووتی و ئاهی دایەوە ئاوڕی دایەوە یەکەم هەنگاوی ناو خەریکبوو بکەوێت بەڵام ڕزگارکەرەکەی چۆن ڕێگە دەدات...؟!"ج جۆنگکوک...؟!چ چی دەکەیت لێرە...؟!"
یوری پرسی و خۆی لە جۆنگکوک ڕزگار کرد فرمێسکەکانی سەر ڕووخسارە منداڵانەکەی سڕی و ڕۆیشتەلای سیسەمەکە..."لێرەم بۆ ئەوەی دیزانی عەزیەکانم ڕێک بخەم...ئایا کێشەیەک هەیە..؟!"
جۆنگکوک گووتی و ڕۆیشت بۆلای یوری و لەباوەشی گرت.."هاه...؟!عەزی...؟!دیزاین..؟!باسی چی دەکەیت..؟!"
"عەزی...دیزاینی عەزی...بێگوومان بۆتۆ...؟!"
جۆنگکوک باوەشەکەی پچڕاند و دەستی لەلوتی یوری دا"من دەمزانی کە جلوبەرگێکی زۆر تاقی دەکەیتەوە بۆ ئاهەنگی ئۆفیسەکەی بەیانی من هەندێک عەزیم بۆ کڕیویت پێویستە لەبەری بکەیت مەبەستم دەبێت دانەیەک هەڵبژێری بۆ بەیانی...؟"
جۆنگکوک بە ئاسایی گووتی یوری بە کەمێک سەرسوڕماوی سەیری دەکردجۆنگکوک بەرەو پەنجەرەکە ڕۆیشتوو جانتایەکی هێنا...
یوری زۆر سەرسامبوو کاتێک جانتاکەی بینی ئەوەندەی عەزی کڕیبوو کە هەموو ژوورەکەی پڕ دەکرد...
"دەی با دانەیەک هەڵبژێرین بۆ بەیانی..!"
"ئایا تۆ هەموو فرۆشگاکەت کڕیوە...؟!جۆنگکوک ئەم جلانە بەشی هەموو ئۆفیسەکە دەکات...!"
یوری گووتی بە باوەڕ پێنەکراوی و جۆنگکوک چاوی سوڕاند..."ئایا تا ئێستا بینیوتە بە کای یان جیمین بڵێم جلوبەرگ بۆ دەکڕم ئازیزم...؟!"
"مەبەستت چیە...؟!"
"من خۆشەویستی هەموو ئۆفیسەکە نیم...دەی با درەنگ نەبێت...وەرە ئێرە...!"
جۆنگکوک بە دڵخۆشی جانتاکەی کردەوە و عەزیە گرانبەهاکانی دەرهێنا دیزانەکان ئەو بەڕاستی شێت بوو دەربارەی ئەمە یوری زۆر شڵەژابوو نیگەرانی ئەوەبوو کە ئەگەر عەزیەکانی بۆ نەبێت و جۆنگکوک بێ ئومێد بێت لێی چی...؟!