Yuri ✨

87 11 0
                                    

Just missing you...

"جیۆن جۆنگکوک...!"
لەناکاو یوری سەرنجی ئەو شوێنەیدا کە خەڵکەکە سەیریان دەکرد و قسەیان دەربارەی دەکرد بینی کە پیاوێک پشتی کردۆتە ئەوان جلوبەرگێکی زۆر گرانبەهای لەبەردایە....بەڵام بە یوری چی...؟!

باڵا بەرز هەستت بە ماسولکەکانی پشتی دەکرد قژێک کە ڕەنگی جیاوازی بۆ بەکار هاتووە دەبێت کە زۆر دەوڵەمەند بێت یوری بیری لەوە دەکردەوە کە بڕوات پرسیارت ئەوەی لێبکات کە بۆچی وایکرد...؟!!

پاسەوانێکی زۆری لەدەوروبەر بوو هەموویان جلوبەرگی گرانبەهایان لەبەردابوو کە ڕەش بوون هەموو شتەکانیان هاواری دەوڵەمەندیان دەکرد لەگەڵ هەبوونی کەسایەتیەکی بەرز لە ژیانیاندا....

پیاوێکیان چەتری بۆ جۆنگکوک گرتبوو لەکاتێکدا باران دەباری بەڵام یوری زیاتر و زیاتر بارانەکە تەڕی دەکرد هەموان چەتریان پێبوو یوری نەبێت....

بەهێواشی هەنگاوی دەنا بەرەو جۆنگکوک لەکاتێکدا زۆر سەقاڵ بوو قسەی لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵک دەکرد و وەک ئەوەی بیرۆکەکەی باس بکات...

یوری لەدوایەوە وەستا کە بە نزیکەیی ٤ هەنگاو لێوەی دوور بوو نەیدەزانی کە ڕووبەڕوویی ببێتەوە یاخود بانگی بکات پاسەوەنەکانی دەوروبەری جۆنگکوک سەیرکردنێکی سەیریان بە یوری بەخشی لەگەڵ چاوە سورەکانی و دەستە لەرزیوەکەی بڕیاریدا کە دەست لە شانی بدات...

ئەو بەڕاستی زۆر بەرزتر بوو لە یوری وە ئەو پوتانە زۆر زیاتر بەرزی کردبوو...

"بوەستە...!!کچێ...!چی دەکەیت...؟!!"
یوری ڕاچڵەکی دوای ئەوەی یەکێک لە پاسەوانەکان هاواری کرد و ئاگاداری کردەوە...

دوای ئەوەی جۆنگکوک گوێبیستی پاسەوانەکە بوو بەهێواشی ئاوڕی دایەوە کە وایکرد تەواوی جیهان لەدەوری بوەستێت چاوە جوانەکانی بە چاویکە ڕەشەکە داپۆشرابوون و توانی ئەو کچەی بەردەمی ببینێت...

وەکو پشیلەیەکی ون بوو وابوو هەستی بە نادادپەروەری دەکرد لێوی خوارەوەی دەگەست و سەیری پاسەوانەکەی دەکرد پێش ئەوە چەند جارێک چاوی داخست و دواتر سەیری کەسە نامۆکەی کرد....

جۆنگکوک بەهێواشی چاویلکە ڕەشە گرانبەهاکەی لەچاوی کردەوە هێشتا لە شۆکدا بوو چاوەکانیان لە کۆتایدا یەکیان بینیەوە کە موچوڕکیان هێنا بەلەشی یوریدا...

کات بەتەواوی وەستا هەورە ڕەشەکان خێراتر بوون و زیاتر و زیاتر چڕ دەبوونەوە...

بەبێ ویستی خۆی یوری فرمێسکێک لەچاوی کەوتە خوارەوە...

"بۆچی....؟!"
بە دەنگێکی نزم و لەرزۆک گووتی لەکاتێکدا هێشتا سەیری ناو چاوەکانی دەکرد...

هەستەکان ناتواندرێت لە وشەکاندا بەرجەستە بکرێت ئەوەی ڕویدا وایکرد جەستەی جۆنگکوک بیبەستێت مێشکی بەتەواوی جەنجاڵ ببو دڵی ئەوەندە خێرا لێی دەدا کە دەتوانی بیبیستی ڕۆحی خەریکبوو لەجەستەی دەهاتە دەرەوە سەیری ئەو ڕووخسارەی دەکرد کە هەموو ڕۆژ و شەوێک خەیاڵی پێوە دەکرد..

Jeon jungkook/سکرتێرە هەڵەشەکە Where stories live. Discover now