𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆
𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
ఌఌఌఌఌఌఌ~magic~
لەگەڵ قسەکەی ئایێن هیونجین دەستی کرد بە قسە کردن لەگەڵی لە مێشکیدا
'هەستە لەوێ یانگ جیۆنگین!'
'بۆچی دەبێ هەستم؟ حەزم لە جێگاکەمە'
'لە فەرمانەکانی پاشای جادووگەران هەڵدەگەڕێیتەوە؟'
'باشە تەواو'
ئایێن بە بێزاری هەستا و ڕۆشتە تەنیشت هیونجین زمانێکی لە سنگمین دەرهێنا دەیزانی ئەگەر لەوێ بمێنێتەوە و بەقسەی هیونجین نەکا سزا دەدرێ
'بەیارمەتیت ئەتوانم تەمەنت بزانم؟'
کریستینا لە جیۆنگینی پرسی بە دەنگێکی ئاسایی و نەرمەوە بیری دەکردەوە کە جیۆنگین کوڕێکی زۆر کیوتە و لە هاو تەمەنی ئەو دەچێت
'من؟ نازانم ڕەنگە ٦٠٠؟ نا وابزانم زیاترە'
'بۆ تۆ خوێنمژی؟'
کریستینا شۆک بە دەنگیەوە دیار بوو
'نەخێر گێژە ئەگەر خوێنمژ بومایە وادەزانی ئێستا بە زیندویی دەمایتەوە؟ بەهەرحاڵ من و کوڕەکان پلەی نەمریمان پێ بەخشراوە'
کریستینا سەری بە مانای تێگەیشتن جوڵاند، خزمەتکارێک هاتە ژوورەوە و خۆی چەماندەوە
'نانی ئێوارە ئامادەیە گەورەم.'
هیونجین جوابی نەدایەوە، خزمەتکارەکە ژوورەکەی جێهێشت
'کریستینا شوێنمان کەوە بۆ ژووری نانخواردن'
هیونجین تەنها بە ساردی قسەکانی کرد و ڕۆشت کوڕەکانیش لە دوایەوە کریستینا لە تەنیشت فیڵیکس ڕێی دەکرد، فیڵیکسیش ڕێڕەوەکەی نیشان دەدا، جوانی قەڵاکە
'سەیرکە ئێرە ژووری وێنەکێشانی کاکە هیونجینە، هیچ کەس بۆی نییە بڕواتە ئەوێ تەنانەت من و کوڕەکانیش، ئەها لێرەدا شتێکی سەرنج ڕاکێشت نیشان دەدەم'
YOU ARE READING
𝙈𝙖𝙜𝙞𝙘~جـــادوو
Fantasyجادووگەرێکی بەناوبانگ هەوڵ دەدات بە کار کردن لەگەڵ جادووگەرێکی تر جادوویەکی کۆن بکاتەوە کە دەتوانێت مێژوو بگۆڕێت بیرۆکەی خۆم✔️ نوسەر: nes0n1m