یــــازدەیـــەم

82 21 17
                                    

𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗩𝗼𝘁𝗲 𝗮𝗻𝗱 𝗰𝗼𝗺𝗺𝗲𝗻𝘁
𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆
ఌఌఌఌఌఌఌ

~magic~

کریستینا سەرسام بوو بە جوانی قەڵای ماڤین
لەبەردەم قەڵاکە ڕووبارێک هەبوو کە دیمەنی قەڵاکەی جوانتر کردبوو، بێگوومان ئەوان دوور لە دانیشتوانی ماڤین قەڵاکەیان دروست کردووە.

'بەخێربێیت ئامۆزا.'

یۆنجونی قۆز و باڵا بەرز لێیان هاتە
پێشەوە، دەستی بۆ تەوقە کردن لەگەڵ
هیونجین ڕاگرت، بەڵام هیونجین تەوقەی
لەگەڵ نەکردەوە.

کریستینا بۆ ئەوەی کێشە دروست نەبێ
تەوقەکەی لەگەڵ یۆنجون کردەوە، یۆنجون بە زەردەخەنەیەکی لا لێوەوە سەیری کریستینای کرد.

'پێموایە خاتوونەکەت لە خۆت بەڕێزترە. وانییە؟'

یۆنجون کەمێک خۆی چەماندەوە و دەستی کریستینای بە نەرمی ماچ کرد.

هیونجین بە چاوێکی تیژ لە یۆنجونی ڕوانی
ئەو دەزانێت یۆنجون هەر لە مناڵیەوە خوی ئەوەی هەیە حەزدەکات توڕەی بکات.

'دوورکەوە!'

هیونجین بە دەنگە نزم پیاوانەکەی جەختی کرد لەسەر وشەی 'دوورکەوە' وای کرد کوڕەکان لەدواوە پێبکەنن بە گاڵتەجاڕی.

'پیاو، غیرەت لێنایات بەهەرحاڵ
وەرنە ژوورەوە خاتوو کریستینا قاچەکانی ئازاری دەبێت'

یۆنجون تەنانەت زیاتر حەزی دەکرد توڕەی
بکات، لە ناکاو کۆمەڵێک مێشولە
لە دەوری سەری یۆنجون ئاڵا، یۆنجون چاوەکانی لە سەرسوڕماندا کرانەوە، خێرا بە جادوو مێشولەکانی دوور خستەوە.

کاتێک تەواو بوو بینی هیونجین زەردەخەنەی بە فیز ئەکا.

'بۆچی وادەکەی؟ با کێشەی زیاتر دروست نەبێ ئەگەرنا ئەم ڕێکەوتنە لەناودەچێ.'

کریستینا بە دەنگێکی جدیەوە بە هیونجینی وت.
هیونجین بەبێ گرنگیدان ڕۆشتە ناو قەڵاکەوە.
کریستینا بە شەرمەزاری دوای کەوت.

ئایێن کاتێک بۆمگیوی بینی یەکسەر ڕای کرد بۆ لای باوەشی پێدا کرد، ئەوان پێش ئەو دووژمنایەتیە نزیکترین هاوڕێ بوون، بۆمگیو سەرۆک وەزیرانی ماڤینە.

𝙈𝙖𝙜𝙞𝙘~جـــادووWhere stories live. Discover now