بــــیــــســـت و دوو 𝒆𝒏𝒅

98 24 32
                                    

𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗩𝗼𝘁𝗲 𝗮𝗻𝗱 𝗰𝗼𝗺𝗺𝗲𝗻𝘁
𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆
ఌఌఌఌఌఌఌ

~magic~

'هیونجین!'

کریستینا هاواری ناوی هیونجینی کرد
هیونجین هەستایەوە لە کاتێکا بریندار بوو دەستی کرد بە شەڕ کردن
لەگەڵ ئەو پاسەوانانەی دەوریان دابوو.

ئەژدیهاکەش نزیک دەبویەوە لە
کریستینا.

کریستینا چاوەکانی پڕ بوون ئێستا هیچ هێزێکیشی نییە کە ڕووبەڕووی ئەو دڕندەیە ببێتەوە.

چاوەکانی داخست.

~magic~

'چانگبین خێراکە پاسەوانەکان کۆبکەوە'

چان بە شڵەژاویەوە هاتە هۆڵی شاهانە.
ئەوان بە سەرسوڕمانەوە سەیریان کرد.

'شتێک بووە؟'

'بەڵێ، ئەوان نەیانتوانی ئارسەر بکوژن'

هەمووان چەک و تەقەمەنی باشیان لەگەڵ خۆیان برد، بە ئەسپەکانیان گەیشتنە زیندانی ئارسەر.

~magic~

ئەوەی کریستینای شۆک کرد ئەژدیهاکە بۆی چەمایەوە.

نەک تەنها ئەو هەر کەس لەوێ بە دوژمن و هیونجینیشەوە لە شەڕ کردن وەستان.

ڕوناکیەکی سەوز لە چاوەکانی ئەژدیهاکە هاتنە دەرەوە بۆ بەردەمی کریستینا.
هەمووان شۆک بوون، شاژنە تایۆن کەوتە سەر چۆکەکانی تا ڕێز  نیشان بدات، هیونجینیش هەمان شتی کرد.

'کریستینای ئازیز، لە کۆتاییدا هاتی؟ بیرم دەکردی نەوە بچوکەکەم، چان چۆنە؟ هیوادارم ئەویش باشبێت، با درێژەی پێنەدەم، دەمەوێت ئەو نهێنیەت پێ بڵێم کە بۆچی تۆم وەک جادووگەرێک هەڵبژارد'

لەو کاتەدا چان لەگەڵ کوڕەکان و سوپاکەی گەیشتنە ئەوێ.

چان شۆک بوو بەو ڕوناکیە سەوزەی بەردەمی کریستینا کە ئەو کەسەی ناسیەوە بەخێرایی لە کریستینا نزیک بویەوە و لە تەنیشتی ڕاوەستا.

𝙈𝙖𝙜𝙞𝙘~جـــادووWhere stories live. Discover now