هـــــەژدەیــــەم

84 21 22
                                    

𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗩𝗼𝘁𝗲 𝗮𝗻𝗱 𝗰𝗼𝗺𝗺𝗲𝗻𝘁
𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆
ఌఌఌఌఌఌఌ

~magic~

'براژن ئاگات لە خۆت بێ!'

ڕیکی هاواری کرد لەسەر زەویەکە نەیدەتوانی
هەستێتەوە لەبەر ئەو برینەی کە لە پشتی دروست بوو چونکە کە هیونبین ئەوی فڕێدا پشتی بەر بەردە تیژەکان کەوت.

کریستینا لەگەڵ دەنگی ڕیکی سەیری هیونبینی
کرد کە بە شمشێرە ئاگرینەکەی لێی نزیک دەبێتەوە
زەردەخەنە پیسەکەی لەسەر ڕوخساری لانەچوو

کریستینا بە بێهێزی هەستایەوە هیونبین تۆپێکی ئاگرینی زۆر بەهێزی بۆ هەڵدا.
کریستینا لە ترسا چاوەکانی داخست بەڵام کردیەوە
کاتێک هەستی بە هیچ شتێک نەکرد.

هیونجین بە شمشێرە جادوویەکەی دوورگەی
گڕکانەکان لە بەردەمی وەستابوو هەر بەو
شمشێرە ئاگرەکەی دوورخستەوە.

هیونجین سەیری کریستینای کرد بە
ڕوخسارێکی ساردەوە کە هیچ هەستێکی
نیشان نەدەدا.

هیونجین زیاتر نەوەستا و هێرشی کردە سەر
هیونبین.

'کەواتە هیونجینی ڕاستەقینە هات؟ ئای چەند کۆمیدیە دەی با یاریەکە بە چێژ تر بکەین'

هیونجین هیچی نەوت ویستی شمشێرەکە لە
ملی بدات بەڵام بە هێزێک لەلایەن پاسەوانە
ئاگرینەکان کەوانیان وە هەڵیان دا بەوجۆرە
هیونجین بە هێزەوە بەر بەردە گەورەکان کەوت.

هیونبین ئەم دەرفەتەی قۆستەوە کە زانی
هیونجین ئازاری پێگەیشت، بەرە بەرە
لێی چوویە پێشەوە.

کریستینا هەموو هێزی خۆی کۆکردەوە
لە شوێنی خۆی بە ڕێکی وەستا دەستەکانی
لەسەر چەپی سنگی دانا، ڕوناکیەک لەوێ
هاتە دەرەوە، ڕوناکیەکی زەرد و بریسکەدار!

لینۆ لە کاتی شەڕ کردن لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانە
ئاگرینەکان تێبینی کریستینای کرد.

'کریستینا وامەکە!'

چاوی کوڕەکان کەوتنە سەر کریستینا بەڵام زۆر درەنگ بوو کریستینا جادووەکەی ناخی بەڕەڵا
کردە دەرەوە و بۆ پشتی هیونبینی ڕەوانە کرد.

هیونبین ڕوناکیەکی تاریکی لێ بەرزەوە بوو
هاواری کرد دواتر ئەو جادووە سوتاندی لەگەڵ سوتاندنی ئەودا هەموو پاسەوانە ئاگرینەکان لەناوچون.

𝙈𝙖𝙜𝙞𝙘~جـــادووWhere stories live. Discover now