نــــۆیــــەم

85 20 11
                                    

𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝘃𝗼𝘁𝗲 𝗮𝗻𝗱 𝗰𝗼𝗺𝗺𝗲𝗻𝘁
𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆
ఌఌఌఌఌఌఌ

~magic~

لە ناکاو پاسەوانێک بە خێرایی هاتە ژوورەوە شڵەژاو دیار بوو.

'خـ...خاوەنشکۆ جادووگەرانی ماڤین هاتوون دەڵێن کە ئێمە شتێکی ئەوانمان بردووە.'

هیونجین برۆکانی گرژ کرد، ئەو تا ئێستا هیچ شتێکی لە جادووگەرەکانی تر نەبردووە. وە جادووگەرانی ماڤین بۆ ماوەی چەند ساڵە دوژمنایەتیان لەنێوان باو و باپیراندا هەبووە.
بۆچی دەبێت شتی ئەوان ببات؟ بەخێرایی هەستایەوە و ڕۆشتە دەرەوە. ئەوانی تریش بەهەمان شێوە.

لەدەرەوە چەند سەربازێک لەگەڵ ئەسپێکی بێ سوارچاک لە پێشیانەوە وەستابوون، هیونجین زەردەخەنەیەکی لاری کرد.

'چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە، بەڕێز جنۆکە؟'

'زۆر ڕقم لەو ناوە دەبێتەوە، ئامۆزا.'

یۆنجون خۆی دەرخست لەسەر ئەسپە بێ سوار چاکەکە، هیونجین بە قێزەوە سەیری کرد.

'ئیو دیسان ڕوخسارە قێزەونەکەتم بینیەوە بۆ چی لێرەیت.؟'

'خۆت قێزەونی بێ ڕێز، من هاتووم باهی ببەمەوە.'

هیونجین و کوڕەکان شۆک بوون بە کریستیناشەوە لە کاتێکا باهی بە ترسەوە سەیری یۆنجون ئەکات.

'باهی بۆ؟'

'ئەو خوشکی منە.'

کای بەسەر ئەسپەکەی تەنیشت یۆنجونەوە وتی.

هیونجین بە توڕەییەوە ڕووی لە باهی کرد، بە چاوەکانی خەریک بوو دەیکوشت. وای دەزانی بۆ سیخوڕی هاتۆتە کۆشکەکەی.

'کەواتە بۆچی بە ئێمەت وت ناوت کیم باهیە؟ ئەی بۆچی هاتیتە قەڵاکەم باهی کەمال هیونینگ؟!'

باهی چاوەکانی بە ترسەوە داخست کە هیونجین هاواری بەسەردا کرد.
ڕیکی بە شەرمەزاری و خەمباریەوە لە شوێنێکدا وەستابوو، ئەو باهی بەڕاستی خۆش ویست بەڵام دەرکەوت ئەو دوژمنیەتی...

𝙈𝙖𝙜𝙞𝙘~جـــادووWhere stories live. Discover now