شــــازدەیــــەم

79 21 27
                                    

𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗩𝗼𝘁𝗲 𝗮𝗻𝗱 𝗰𝗼𝗺𝗺𝗲𝗻𝘁
𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆
ఌఌఌఌఌఌఌ

~magic~

FLASHBACK

کوڕێک کە تازە لە تەمەنی هەرزەکاریدایە
قژێکی کورتی هەبوو، ڕوخسارێکی بێ کەم و کوڕی بەڵام بریندار، جلەکانی بەشی سەرەوەی لەبەر نەبوو

بەو جۆرە ئەو برین و شوێن لێدانانە دەرئەکەوتن
کە بەهۆی زنجیری گەورە دروست ببون.

فرمێسکە گران بەها و بێتاوانەکانی بەردەوام بەسەر
ڕومەتەکانی دەکەوتنە خوارەوە

خوشکە گەورەکەی بە چاوە پشیلەییەکانی کە
پڕ بوون لە فرمێسک لە گۆشەیەکی دەرگاکە
سەیری براکەی دەکرد.

دڵی دەسوتا بۆ ئەو دیمەنەی کە براکەی لە
ژێر دەستی باوکیدا لێی دەدرێ بە خراپترین
شێوە.

'چەندین جارە پێت دەڵێم کە تۆ نابێت
یـــارمـــەتـــی مـــرۆڤــەکـــان بدەیت تۆ
کــــەڕیـــت؟!'

باوکەکە قژی کوڕە هەرزەکارەکەی توند گرت
و سەری کێشا بە دیوارەکەیا.
زۆر بە ئاسانی دەتتوانی گوێت لەو دەنگە بێت
لە ئەنجامی بەریەک کەوتنی سەری هەرزەکارەکە
و دیوارەکە دروست بوو!.

دووبارە قژی گرتەوە و خوێن بە نێو چەوانیدا دەهاتە خوارەوە ڕوخساری لە خۆی
نزیک کردەوە. بە چاوێکی هەڕەشەوە
لە ڕوخساری ئەو کوڕە بێتاوانەی دەڕوانی

'دەتەوێ بزانی ئەوانەی شوێنی فەرمانەکانم
ناکەون چیان لێ بەسەر دێ؟'

باوکەکە بە بێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ وشەیەک
بکات لە دەمی کوڕەکەیەوە، شمشێرە ئاگرینەکەی
دەرکرد.

بە شێوازێکی هێواش بە جەستەی کوڕەکەی دا
دەهێنا پەڵەی سوتانی دروست دەکرد.

هاواری ئەو کوڕە تەواوی کۆشکەکەی گرتبوو
هەموو خزمەتکارەکان و پاسەوانەکان دەیان توانی
گوێیان لێبێت، هیچ کام لەوانیش دەسەڵاتی
ئەوەیان نەبوو بیوەستێنن. ئەمە یەکەمجار نییە
بۆیە هەمووان لەسەری ڕاهاتوون

دەنگی هەنسکی خوشکە گەورەکەی لەلای دەرگاکە
هاتە گوێی باوکیان.
کاتێک کچەکە تێبینی کرد باوکی سەیری دەکات
چاوەکانی کرانەوە.

'دادە جێنی ڕاکە!'

جێنی سەری بە مانای نەخێر دەجوڵاند
لە کاتێکدا دەگریا.
باوکی هەستایەوە و بەرەو ڕووی ڕۆشت.

𝙈𝙖𝙜𝙞𝙘~جـــادووWhere stories live. Discover now