چــــوارەم

108 23 0
                                    

𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆
𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
♫♫♫♫♫♫♫

~magic~

لەگەڵ گوێ لێبوون لە وەڵامە ئەرێیەکەی کریستینا هیونجین بە زەردەخەنەیەک کە توانی سەرسەختترین ڕۆحەکانیش سەرسام بکات چەقەنەیەکی لێدا و دەورو بەریان بوو بە دارستان

هیونجین دەستی کریستینای گرت و بردی بۆ قوڵایی دارستانەکە

دارەکان کە هەموو لایەکیان گرتبوو ڕێگایان بۆ هیونجین دەکردەوە وەک ئەوەی لە کاغەز دروست کرابن لادەچون

شوێنێک دەردەکەوێت کە بازنەیەکە و بەردێک لە ناوەڕاستدا هەیە

لێرە دانیشە

بە دەنگە قوڵەکەی فەرمان دەکات، ئەویش هەر ئەوە دەکات کە پێی وت

کاتێک زانی هیونجین لە پشتەوەی وەستاوە، دەستە بەهێزەکانی بە سوکی لەسەر شانی کریستینا داناوە

چاوەکانت دابخە، هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە.... تەرکیزت لەسەر هیچ شتێک نەبێت جگە لە هەناسەت

بە گوێیدا چرپاندی

کە ئەمەت کرد بیهێنە پێش چاوت تۆپێکی ڕوناک لە ناوەڕاستی سنگتدا دروست دەبێت، با گەرمیەکەی بە جەستەتدا بڵاو بێتەوە لە سەرتەوە تا نوکی پێت

دەوروبەری کریستینا دەست دەکات بە درەوشانەوە بۆنی موخوڕ سوتاندن لوتی پڕ دەکات
بەردەکانی ژێرەوەی بە ڕوناکییەکی کەم دەدرەوشێنەوە، کە پێدەچێت ڕوناکییەکەی لەناوەوە بێت

هەستی بە بونی هیونجین کرد بە دەوریدا دەسوڕێتەوە، چاوەکانی هیونجین تەنها لەسەر کریستینا بوون

گوێی لە دەنگی نزمی هیونجین دەبێت لە مێشکیدا

ئێستا، بە مێشکت دەست درێژ بکە دەست بەو جادووە بگرە کە لە هەموو دەوروبەرماندایە، لە هەموو شوێنێک، لە لق و گەڵاکان، لە چرپەی با

هەوا بە وزەوە دێت کاتێک هەوڵ دەدات پەیوەندی بە جادووەکانی دەوروبەری ببەستێت

𝙈𝙖𝙜𝙞𝙘~جـــادووWhere stories live. Discover now