𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗩𝗼𝘁𝗲 𝗮𝗻𝗱 𝗰𝗼𝗺𝗺𝗲𝗻𝘁
𖧷
𖧷
𖧷
𖧷
𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆
ఌఌఌఌఌఌఌ~magic~
'دڵنیا بن لەوەی هەموو شتێک ئامادەیە!'
هیونجین بە دەنگێکی سارد و توند بە خزمەتکارەکانی وت، کە ئەو دیاریانەیان دەپێچایەوە کە بۆ شانشینی ماڤینیان ئامادە کردبوو.
'خاوەنشکۆ بۆ زێڕەکان پێویستمان بە سندوقێکی گەورەترە.'
یەکێک لە خزمەتکارەکان هات بۆلای هیونجین، هیونجین ئاماژەی بە پاسەوانێک کرد بێت.
'بزانە پێویستیان بە چییە، نابێ هیچ شتێک کەموکوڕی هەبێت ئەمە ڕۆژێکی تایبەتە.'
پاسەوانەکە خۆی چەماندەوە و ڕۆشت، ڕیکی بە دەموچاوێکی شێواو هاتە خوارەوە.
کریستینا ئەوی بینی بەخێرایی ڕۆشتە لای.'ئەوە چییە؟ بۆچی خۆت نەگۆڕیوە؟ بەو جۆرە دەتەوێ باهی ببینی؟'
کریستینا دەستی کرد بە بۆڵەکردن لە کاتێکا ڕیکی بە شۆکەوە سەیری ئەکا، بینینی چی؟ بۆچی ئاگای لە هیچ شتێک نییە؟.
'ها؟ چی دەڵێی؟'
'گێژە، هیونجین بڕیاری دا لەگەڵ شانشینی ماڤین ئاشت بێتەوە، ئەمە واتای ئەوەیە باهی دەبینیت وە هەر لەوێ
دەبنە دەزگیران!'ڕیکی چەند جارێک چاوەکانی تروکاند، خێرا خۆی گەیاندە لای لینۆ.
'کاکە لینۆ جادووی کارەبام لێدە.'
'شێت بویت؟'
'تەنها کەمێک دەمەوێ بزانم ئەوەی گوێبیستی بووم خەوە یان ڕاستی.'
لینۆ کارەبای لە ڕیکی دا بە جادوو، هەرچی داخی چەن ساڵەی هەیە هەمووی دەرکرد، ڕیکی هاواری کرد.
YOU ARE READING
𝙈𝙖𝙜𝙞𝙘~جـــادوو
Fantasyجادووگەرێکی بەناوبانگ هەوڵ دەدات بە کار کردن لەگەڵ جادووگەرێکی تر جادوویەکی کۆن بکاتەوە کە دەتوانێت مێژوو بگۆڕێت بیرۆکەی خۆم✔️ نوسەر: nes0n1m