𝗣𝗮𝗿𝘁 𝗼𝗻𝗲

67 18 213
                                    







" لە شوێنێکی تەواو تاریک و شێواو..

چەند کەسێک خەریکی ڕاکردنن، وا دەرئەکەوێ کە لەدەست کەسێک یان شتێک ڕا بکەن.

شوێنەکە بەتەواوی وێران بووە

کەشێکی تەماوی و ساردە نزیک کاتی خۆر هەڵاتنە

کۆمەڵە لاشەیەکی زۆر لەسەر زەوییەکە کەوتوون.

شوێنەکە بە خوێن و جەستەی مردوو داپۆشراوە

وادیارە جیهان وێران بووە، تەنیا ئەو چەند کەسە ماون کە ئێستا خەریکی ڕاکردنن، یەکێک لەوان کەوت

لەدواوە شتێک هات بۆی تا پەلاماری بات.. "

" هێین! "

" هێین، هەستە! "

" هێین! "

" هێین وتم هەستە دەی. "


" نەخێر.. "
هێین خەبەری بوویەوە بە ترسەوە، هەناسەکانی قورس ببون، جەستەی ئارەقەیەکی زۆری کردبوو
وادیارە خەونێکی زۆر ناخۆشی بینیوە.

تایهیۆنگ: هێینە گەمژە نزیکەی نیو کاتژمێرە بانگت ئەکەم هەستە درەنگ ئەکەوین بۆ قوتابخانە.
" بە بێزارییەوە وتی "

" هێین وەڵامی نەبوو "

تایهیۆنگ: هێی! لەکوێی؟
" وتی و بە هێواشی شانی هێینی جوڵاند. "

هێین: هـ هـا؟ چـ چی بووە؟
" هێین لەشۆک هاتە دەرەوە "
ئاهـ خەونێکی زۆر ناخۆشم بینی! زۆر زۆر ناخۆش.
" وای وت و دەستی بە سەریەوە گرت "

تایهیۆنگ: لەڕێگا بۆم باسبکە ئێستا هەستە خۆت ئامادە بکە درەنگە
" هەستا و لە ژوورەکە ڕۆشت "

" هێین هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی دوای کەمێک هەستا و ڕۆشتە گەرماو و خۆی شوشت دوای تەواو بوون لە گەرماو دەستی کرد بە خۆ ئامادە کردن بۆ قوتابخانە "

"جلی قوتابخانەی پۆشی، دواتر قژی بەست و ڕۆشتە چێشتخانەکە"

هێین: بەیانی باش
"  بە دایکی وت کە لەسەر مێزەکە دانیشتبوو بە مۆبایل لەگەڵ یەکێک قسەی ئەکرد "

دایکی: ئاهـ باشبوو هاتی، وەرە کچم براکەتە قسەی لەگەڵ بکە

هێین: چی؟ ئوپا!
" بەڕاکردنە ڕۆشتە لای دایکی و مۆبایلەکەی لێ وەرگرت "
ئوپا چۆنی؟ تەندرووستیت چۆنە؟ کەی ئەگەڕێیتەوە؟

جین: چۆنی خوشکە لاسارەکەم، هەمووشت باشە وە منیش زۆر باشم، بەم نزیکانە ئەگەڕێمەوە، بیرم ئەکەی وایە؟
" بە دڵخۆشی و گاڵتەپێکردنەوە وتی "

𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗺𝗼𝗺𝗲𝗻𝘁 || کۆتا سات (SM feat. stray kids)Where stories live. Discover now