~3~

830 119 109
                                    

'مەسەلەکە چییە دایە؟ چی بێزارت دەکات؟'

'ئه‌مه‌وێ شتێكت پێ بڵێم.'

سەرت لەقاند و هەردووکتان لەسەر قەنەفەکە دانیشتن.

‏'ن/ت جونگکووک ڕابردوویەکی هەبوو.'

ئه و وتی. تۆ سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بوو کە ئەو دەیگوت.

'کچێک هەبوو بە ناوی ڕیا. زۆر خۆشی دەویست. هەردووکیان بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە پەیوەندیدا بوون. ئەو یەکەم کەس بوو لە هەموو شتێکدا'.

وتی واکرد برۆکانت بەیەکەوە گرژبکەی.

پێش ئەوەی بەردەوام بێت ئاهێکی قوڵی هەڵکێشا

'ئەو تەمەنی 23 ساڵ بوو کاتێک وتی دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم. بەڵام هەمیشە هەستێکی خراپم لێ وەرگرت. تەنانەت هەوڵمدا ڕاستیەکە بۆ جونگکوک ڕوون بکەمەوە بەڵام ئەوەندە کوێر بوو بەهۆی خۆشەویستیەکەیەوە کە درکی بە مەبەستی ڕاستەقینەی نەکرد.'

'دانی بەوەدا ناوە کە دەیەوێت هاوسەرگیری بکات. جونگکوک قبوڵى کرد. بەڵام لە ڕۆژی دەستگیرانیدا بە پارەکەیەوە ڕایکرد. جونگکوک باوەڕی پێ نەدەکرد. سەری لێ شێوا. بەدوایدا گەڕا و دواتر زانی کە تەنها بۆ پارە بەکاری دەهێنێت. پێش ئەوەی لەگەڵ جونگکووک پەیوەندی بکات لە پەیوەندییەکدا بووە. ڕیا و خۆشەویستەکەی پلانی ئەم هەموو شتەیان دانا و ئەویش یاری بە هەستەکانی کوڕەکانم دەکرد'.

'لەم هەموو 6ساڵەدا پارەکەی زۆر خەرج دەکرد. لە ڕاستیدا، ئەو وردەکارییەکانی بانکی ‏جونگکووک'ی دەزانی. ئەوەندە لە پارەکەی بەکارهێنا. بەڵام جونگکوک خۆی بە سەیرکردنیەوە سەرقاڵ نەکرد. ئەوەندە خۆشی دەویست کاتێک زانی کە پارەیەکی زۆر لە ئەکاونتەکەی لەلایەن ڕیایەوە وەردەگیرێت، بێزار نەبوو. دوای ئەوەی خۆشەویستەکەی بە پارەی جونگکووک کۆمپانیایەکی لەسەر خۆی دروستکرد، جونگکووک'ی بەجێهێشت.'

وتی و وای لێکرد لێوەکانت دابەزێت. چۆن کەسێک ئەوەندە خۆپەرست و تەماحکار بێت؟

'چ-چی؟'

'بەڵێ گیانە. جونگکووک پێشتر بەم شێوەیە نەبوو. پێشتر کەسێکی زۆر شەرمن و خۆپارێز بوو و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێزدار بوو. پێشتر زەردەخەنەی دەکرد. بەڵام دوای ئەوەی جەنگکووکی بەجێهێشت نەیتوانی خیانەتەکەی وەربگرێت، تەنانەت هەوڵیدا خۆی بکوژێت. چووە ناو خەمۆکییەوە. لە خەمۆکی چاک بووەوە بەڵام لە خیانەتەکە چاک نابێتەوە. ئەو لەو دڵشکانەی کە ئەو کچە بووە هۆی چاک نابێتەوە'.

'لەو کاتەوە بە تەواوی گۆڕاوە. ئیتر هەمان جونگکووک نییە. ئەوەندە خۆی بە کاری ئۆفیسەوە سەرقاڵ دەکات. زۆر قسە ناکات مەگەر پێویست نەبێت. زۆر دوور و سارد بووەتەوە. کوڕەکەم هێشتا ئازار دەچێژێت بەڵام ئەوە نیشان نادات'.

بە گریانەوە وتی. چاوەکانت بە بیستنی چیرۆکەکەش دەدرەوشایەوە. چۆن مرۆڤ ئەوەندە کەسێکی خۆش بوێت و متمانەی پێ بکات؟ ئایا خۆشەویستی بەم شێوەیە بەهێزە؟ ئایا خۆشەویستی بەم شێوەیە ناسکە؟ لە باوەشت گرت و ئەویش لە باوەشەکەتدا گریا.

هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now