~23~

671 125 121
                                    

Y/n pov:

من و جونگکووک چووینە ناو ئاهەنگەکەوە و هەمووان پیرۆزباییان لە جونگکووک و ئاشتۆن دەکرد.

دوای ماوەیەک خەڵک دەستیان کرد بە سەماکردن. بەڕاستی حەزم دەکرد سەما بکەم بۆیە پرسیارم لە جونگکووک کرد. سەرم سوڕما بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت قبوڵى کرد.

هەردووکمان چووینە  ناوەڕاستی خەڵکەکە و ئەویش منی ڕاکێشا بەرەو لای خۆی دەستەکانی خستە سەر کەمەرم. بە سەرسوڕمانەوە سەیرم کرد و ئەویش چاوی لێم بوو. چاوی ​​لە لێوەکانم بوو و خۆکارانە چاوەکانم دابەزینە سەر لێوەکانی.

هاتەوە بیرم کە لە ماڵەوە ویستی چی بکات و وای لێکردم سوور ببمەوە. تەنها کاتژمێرێک لەمەوبەر خەریک بوو ماچم بکات.

ئایا بەڕاستی بڕیار بوو ماچم بکات یان تەنها جارێکی تر خەونم ئەبینمەوە؟

ڕەتمکردەوە چاوەکانی ببینم چونکە هەستم بە دەمارگیری و وروژاندنێکی زۆر دەکرد.سەیرم کرد و هێشتا چاوی لەسەرم بوو.

'چیە؟'

پرسیم.

ئەمڕۆ وەسفی منت نەکرد؟ ئایا من خراپ دەردەکەوم؟

ئەو پرسی. بۆ چرکەیەک شۆک بووم.

ئایا داوام لێدەکات وەسفی بکەم؟ بەڕاستی؟

ئایا حەزی لێیە کاتێک وەسفی ئەکەم؟

'بۆچی؟ حەزت لێیە کاتێک وەسفت ئەکەم؟'

بە چاوتروکاندنەوە پرسیم

'بەڵێ ڕەنگە.'

وتی بە سەرسوڕمانەوە سەیرم کرد.

'تۆ تەنها بە تەواوی شاهانە دەردەکەویت هاوسەرەکەم.'

وتم و ئەویش پێکەنی. بە نەرمی سەیریم ئەکرد و سەرسام بووم بە زەردەخەنەکەی.

کات تێپەڕاندن:

دوای هەفتەیەک;

:‏Y/n pov

چوومە ئۆفیسەکەی جونگکووک و بینیم ‏جونگکووک سەری لەسەر مێزی کۆمپیوتەرەکەی داناوە. بانگم کرد بەڵام وەڵامی نەدەدایەوە. ڕوخسارم کەمێک گۆڕا، هێشتا هیچ وەڵامێکی نەبوو. نیگەران بووم و شانەکانیم گرت و ڕێکم کردەوە لەسەر کورسیەکە دەموچاویم بینی و تووشی شۆک بووم. کەمێک خوێنی وشکبۆوە لە لوتیەوە هاتبوو. هەستم بە دڵم کرد کە لێنادات. یەکسەر پێوەندیم بە پاسەوانەکان کرد و بردم بۆ نەخۆشخانە. لەسەر کۆرسەکانی ڕاوڕەوەکە دانیشتبووم بە دڵەڕاوکێیەوە چاوەڕێی پزیشکەکە بووم دەربچێ لە ژوورەکە.

'خاتوو. جیۆن.'

پزیشکەکە بانگی کردم و منیش لەسەر کورسیەکە هەستام.

'ئەو چۆنە؟ ئایا شتێکی مەترسیدار بەسەریدا هاتووە؟'

'ئارام بەوە خاتوو. جیۆن، ئەو بە تەواوی باشە.'

هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now