~10~

757 118 109
                                    

ڕۆژی داهاتوو;

جونگکوک باشتر بوو و ئێستا بە تەواوی باشە.

'دڵخۆشم کە ئێستا باشیت.'

ن/ت وتی.

'چاوەڕوان مەکە سوپاست بکەم چونکە داوای یارمەتیم نەکردووە.'

'من ئاگاداری تۆ نەبووم چونکە چاوەڕێی شتێکم لێت دەکرد جونگکووک.'‏ من بەڕاستی گرنگیت پێدەدەم و خەمی تۆمە.'

‏ن/ت بە زەردەخەنەوە وتی و جونگکووک ڕووی کردە لایەکی تر.

جونگکوک و ن/ت هەردووکیان خۆیان ئامادە کرد بۆ ئەوەی بچنە دەرەوە. جونگکوک چووە دەرەوە و ن/ت بەجێهێشت. ن/ت جانتاکەی برد و بە دوای جونگکووک ڕایکردە دەرەوە لە ژوورەکە.

'هێواش بە جونگکووک. تەنانەت کاتێکی گونجاوت  پێ نەدام بۆ ئەوەی خۆم ئامادە بکەم'.

‏ن/ت وتی بە قسەی زل لەکاتێکدا قژی بە پەنجەکانی شانە دەکرد.

'داوام لێ نەکردوویت شوێنم بکەویت'.

جونگکوک بە هێشتنەوەی دەستەکانی لە گیرفانیدا وتی.

'بۆ کوێ دەڕۆیت؟'

'ئەوە هیچ کێشەی تۆ نییە.'

'ئەی هاوسەرەکەم! کەی واز لە ئەوەندە ساردی دێنی لەگەڵم؟'

بە دەنگی بەرز ئاهێکت هەڵکێشا. جونگکووک چاوی لێکردیت و ڕووی کردەوە لەیەکەی تر. جونگکوک بە شەقامەکاندا دەڕۆیشت لە کاتێکدا تۆ بەدوایدا دەڕۆیشتیت. سەرسام بوویت بە جوانی شەقامەکان.

پاشان چووە ناو کافێیەک و فەرمانی کرد. تۆ نازت کرد چونکە هیچی بۆ داوا نەکردیت. بۆ خۆت داواکاریت کرد و لەبەردەم جونگکووک دانیشت. ئەو سەرقاڵی مۆبایلەکەی بوو لە کاتێکدا تۆ سەرقاڵی سەرسامبوون بوویت پێی. خواردنەوەکانت هات و جونگکوک هێشتا سەرقاڵی مۆبایلەکەی بوو.

بیرۆکەیەکت دەستکەوت. هێواش هێواش مۆبایلەکەت دەرهێنا و ڕەسمێکی ئەوت گرت بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت. بە سەیرکردنی وێنەکە زەردەخەنەت کرد. دوای نانخواردنی نانی بەیانی هەردووکتان چوونە دەرەوە.

تۆ بەدوای جونگکووک کەوتیت لە هەموو شوێنێک. تۆ زۆر جەنگکوک'ت بێزار دەکرد بە پرسیارکردنی زۆر لێی. تۆ قسەت دەکرد درکت بەوە نەدەکرد ‏جونگکووک لەسەر هەنگاوەکانی وەستا و تۆ بەلایدا تێپەڕیت. سەیری لایەکت کرد و نەتبینی. ڕوخسارت گرژ کرد و ئاوڕت دایەوە و بینی کە جونگکووک لە پشتتەوە وەستاوە و وەک بەستووی لێ هاتووە.

چوویتە لای و بانگت کرد.

هیچ وەڵامێکی نییە.

جەستەی سارد بووەوە و بینیت دەستەکانی کراوە بە مشت. لە کاتێکدا لە تورەیدا زمانی ئەسوڕاند لەناو دەمی، ڕاست سەیری دەکرد. تۆ پێشکەوتیت و سەیری ئەو ئاراستەیەت کرد کە ئەو سەیری دەکرد. کچێکی جوان لەوێ وەستابوو و وێنەی ئێوەی ئەگرت. ڕووت کردە جونگکووک و ئەویش سەیری ئەو کچەی دەکرد.

هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now