~14~

749 113 115
                                    

بەڵام خۆشم ناوێیت.

بە وتی قسەکەی ئازارت دەدات. تۆزێک هەستت بە ئازار کرد کە وتی خۆشم ناوێیت. بەڵام لە قووڵایی دڵتەوە ئەمەت دەزانی.

'سەیرکە، تۆ لە ئازار دای. هەر بۆیە وتم خۆشت بوێم و هیوایەکم پێ بدە'.

'چاوەڕوان ناکەم تۆ خۆشت بوێم. بگەڕێیتەوە ‏جونگکووک. من ڕاستیەکە قبوڵ دەکەم. ڕێز لە بڕیارەکەت دەگرم'.

'هەرگیز خۆشم ناوێیت.'

'ئایا ئەوەندە ڕقت لێمە؟'

'هەرگیز ڕقم لێت نەبووە. تەنها ناتوانم دوای ئەوەی ڕووبەڕووم بووەوە عاشق بم. متمانەم بە خۆشەویستی لەدەستدا'.

بە پێکەنینێکی تاڵیەوە وتی.

'جۆنگکوک تەنها لەبەر ئەوەی خیانەتی لێکردوویت ئەوە بەو مانایە نییە کە هەمووان لە ژیانتدا دادەخەیت. دایکت پێی وتم کە چۆن دوای ئەو ڕووداوە وازت لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی هێنا.'

'چۆن دوای ئەوەی بەسەرمدا هاتبوو؟'

'جۆنگکوک تکایە واز لە چوونە ناو تاریکی بهێنە. تۆ شایەنی ئەوەیت کە دڵخۆش بیت جونگکووک. هەر وەک پێشتر. تەنها لەبەر ئەوەی ئەو سۆزانیە یاری پێکردیت، ناتوانیت خۆت تاوانبار بکەیت و بە تەنیا ئازار بچێژیت.تکایە هەستەکانت با بمناسن تا بتوانیم یارمەتیت بدەم'.

'نامەوێت بەزەییت پێمدا بێتەوە.'

'کەس بەزەیی پێتا نایاتەوە جونگکووک. هەموومان خۆشمان دەوێیت و دەمانەوێت تۆ دڵخۆش بیت'.

'نازانم هەرگیز ئەوە ڕوودەدات یان نا.'

'بەڵام دەمەوێت وا بکەم کە ئەوە ڕووبدات.

'ئەوە مومکین نییە ن/ت.'‏

'بەڵام هەروەها مەحاڵ نییە ڕاستە؟ دەتوانم و بە هەموو توانامەوە هەوڵ دەدەم بۆ ئەوەی جونگکووک'ی کۆن بگەڕێنمەوە. بەڵام تەنها پێویستم بەوەیە ڕێگەم پێبدەیت نزیکتر ببم لێتەوە'.

'بۆچی گرنگە بە لاتەوە؟'

'چونکە وەک وتم خۆشم دەوێیت و دەمەوێت بە دڵخۆشی بتبینم'.

'خۆشەویستی تەنها ئازارت پێدەبەخشێت'.

'ئەوە ژیانێکی نوێ نیشان دەدات جونگکووک.‏ بەختەوەریت پێدەبەخشێت. جیهانێکی زۆر جوانە. '

'سەیرکە چی پێبەخشیم.' منی بردە ناو تاریکییەوە'.

'من یارمەتیت دەدەم بۆ دەرچوون لەناو ئەو تاریکیە.'

وتت کاتێ سەیرتئەکرد. فرمێسک بە دەموچاویدا وشک بووەوە. بەڵام دەموچاوی ئازار و دڵتەنگی لەخۆگرتبوو. چوویتە چێشتخانە بۆ ئەوەی ئاو بهێنیت. ئاوەکەت دایە و ئەویش خواردیەوە. سەری خستە سەر سۆفەکە و چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی. وە زۆری نەخایاند خەوی لێکەوت.

هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now