~17~

931 124 133
                                    

دوای 2 ڕۆژ؛

تۆ و ئاشتۆن زۆر نزیک بوون لەگەڵ یەکتردا. زۆر کراوە بوو و جۆرێک هیچ کێشەیەک نەبوو بە دڵنیاییەوە. تۆ بێزار نەبووی چونکە تەنها کاتێکی خۆشتان بەسەر ئەبرد بێکەوە کاتێک یەکترتان ئەبینی. بەڕاستی کەسێکی کراوە بوو.

تۆ خەریکی ئامادەکردنی ژەمی ئێوارە بوویت چونکە ‏جونگکووک ئاشتۆن'ی بانگهێشت کرد بۆ نانخواردنی ئێوارە. درێسێکی سپیت پوشی بوو.

چووی و لەسەر مێزی نانخواردن ژەمی ئێوارەکەت ئامادە کرد. مێزی نانخواردنەکەت پڕ کرد لە جۆرە خواردنێکی جیاواز. زیاتر لە ٣ کاتژمێرت پێچوو تا دروستیان بکەیت. بەڵام تۆ بێزار نەبووی چونکە حەزت لە چێشت لێنان بوو.

جونگکوک پێداگری کرد کە یارمەتیت بدات بەڵام ئەو لە ئێستاوە ماندوو دەرکەوت لە کاری ئۆفیس بۆیە تۆ نەتدەویست زیاتر ماندوو بێت. تۆ تەواو بوویت شتەکانت لەسەر مێزەکە داناوە لە کاتێکدا جونگکووک هاتە خوارەوە. کراسێکی سپی لەبەردا بوو لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەشدا. وەک هەمیشە قۆز دەرکەوت.

'تۆ قۆز دیاریت.'

تۆ وتت و جونگکووک سوپاسی کردت. جونگکوک لە سەرەوە بۆ خوارەوە سەیری تۆی کرد.

'تۆ زۆر.......'.

جونگکوک هەوڵیدا قسەیەک بکات بەڵام زەنگی دەرگاکە قسەکەی بڕی. چوو دەرگاکە بکاتەوە و ئاشتۆنی بانگهێشت کرد. هەردووکیان سڵاویان لە یەکتر کرد و تۆش چووی سڵاوی لێ بکەیت.

'سڵاو ن/ت.'

وتی باوەشێکی پێداکردی کە تووشی سەرسوڕمان بوویت. تۆ سەیری جونگکووک'ت کرد و ئەویش کەمێک تووشی شۆک بوو. بە نائاسایی زەردەخەنەت کرد و لە باوەشەکە دەرچووی.

'تۆ زۆر جوان دەردەکەویت.'

ئاشتۆن وتی سەیرکردی لە سەرەوە بۆ خوارەوە.

'سوپاس ئاشتۆن.'

زەردەخەنەت بۆ کرد. هەمووتان لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتن.

'واو تۆ هەموو ئەمانەت دروست کردووە.'

بە سەرسوڕمانەوە سەیری مێزەکەی کرد

'بەڵێ.'

'ناتوانم چاوەڕێ بکەم و تامی نەکەم.'

کاتێ دانیشتن وتی. تۆ خواردنەکانت بە هەردووکیان دا و بۆ خۆتیش دانا.

'ئەمە بەتامە!'

ئاشتۆن وتی کاتێ کەوچکێکی لە خواردنەکە دا. سەیری ‏جونگکووک'ت کرد و ئەویش کەمێکی خوارد و وتی بەڵێ.

'سوپاس.'

'ئەزانی چی جونگکووک، تۆ زۆر بەختەوەری کە ن/ت هاوسەرتە.'

ئاشتۆن وتی وای کرد جونگکوک سەیری ن/ت بکات. جونگکوک چاوەکانی لەسەر ن/ت هێشتەوە.

'مەبەستم ئەوەیە سەیری بکە زۆر جوانە، خواردن بە باشی ئامادە ئەکات، دەتوانێت ئاگاداری کارەکانیشت بێت.' ئەو تەواو و بێ کەموکوڕییە.'

هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now