~19~

703 117 141
                                    

چەند هەفتەیەک دواتر:

پەیوەندی تۆ و جونگکوک باشتر دەبێت. دەستی کرد بە بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵت. وە لە لایەکی ترەوە تۆ و ئاشتۆنی'ش بوونە هاوڕێیەکی باش.

ئێستا:

تۆ خەریکی کۆکردنەوەی جانتاکەت بوویت بۆ ئەوەی بچیتەوە ماڵەوە و جونگکوک چووە ناو ئۆفیسەکەیەوە.

'با بروین.'

وتی و کلیلی ئۆتۆمبێلەکەی دەرهێنا.

'خولەکێک چاوەڕوان بە خەریکە تەواو دەبم.'

تۆ وتت کاتێ جانتاکەت داخست. هەردووکتان چوونە ناو بەرزکەرەوەکە بەڵام دەرگای ئەسانسۆرەکە لەلایەن ئاشتۆن'ەوە وەستێندرا. هاتە ناو بەرزکەرەوەکە و زەردەخەنەیەکی پێدایت.

‏'ن/ت هیچ پلانێکت هەیە بۆ ئەمشەو؟'

پرسیاری لێکردیت. جونگکوک لەبەردەم هەردووکتان وەستابوو. پشتی ڕووی لە تۆ بوو. بەڵام سەرنجی لەسەر گفتوگۆی هەردووکتان بوو.

'هم نەخێر.'

'کەواتە دەتوانم بتبەمە دەرەوە بۆ نانخواردنی ئێوارە؟'

بە پێکەنینەوە پرسی. برۆکانی جونگکوک گرژ بوو و چاوەڕێی وەڵامی تۆ بوو.

'بەڵام بۆچی؟'

'دوو مانگە هاوڕێین و هێشتا نەچووینە دەرەوە. بۆیە دەمەوێت ئەم دەرفەتە وەربگرم و لەگەڵت بچمە خوانی ئێوارەیەک'.

'هم باشە.'

بیرت کردەوە و وتت بەڵێ. چونکە ئەوەی وتی ڕاست بوو. تۆ و ئاشتۆن بوونە هاوڕێیەکی باش بەڵام هەردووکتان هەرگیز پێکەوە کۆنەبوونەتەوە بۆیە پێتان وابوو بیرۆکەیەکی هەڵە نییە بۆ چوونە دەرەوە لەگەڵیدا.

جونگکوک چاوەڕێی ئەو وەڵامەی لە تۆ نەدەکرد. چاوەڕێی ئەوە بوو کە تۆ ڕەتی بکەیتەوە. جونگکوک هەستی کرد توڕەیی لەناو ناخیدا دروست بووە.

ماڵئاواییت لە جونگکووک کرد و لەگەڵ ئاشتۆن ڕۆیشتی. تۆ داوات لە جونگکووک کرد کە بێت لەگەڵ ئێمە بەڵام ئاشتۆن وتی دەمەوێت بە تەنیا  کاتت لەگەڵ بەسەر بەرم و  هەروەها جونگکووک ڕەتی کردەوە کە لەگەڵ ئێوە بێت.

:‏Jungkook pov

بۆچی تەنانەت چاوەڕێی ئەوەم دەکرد بڵێت نەخێر؟. بۆچی حەزم لەوە نییە هەردووکیان پێکەوە بن؟ ئەوان تەنها هاوڕێن و نابێت پەیوەندییەکەی نێوانیان کاریگەری لەسەر من هەبێت. ئەو بۆ من جگە لە هاوڕێیەک هیچی تر نییە بۆیە نابێت زۆر بێزار بم.

چەند ڕۆژێک دواتر:

نازانم بۆچی بەڵام هەست بە ئازار دەکەم کە دەبینم
ن/ت ئاشتۆن لە یەکتر نزیکن.

ئایا بە متمانەکردن بەو کچە هەڵەم کردووە؟

چوومە ناو ئۆفیسەکەم و ن/ت هات و خشتەی ئەمڕۆی پێ وتم. هەردووکمان پێکەوە کارمان لەسەر پڕۆژەکە کرد. ئاشتۆنی'ش پەیوەندی بە ئێمەوە کرد. هەموو دەرفەتێکی دەگرتە بەر بۆ ئەوەی لەگەڵ ن/ت قسە بکات. ئەو نوکتەی بێ سوود ئەڵێ  کە تەنانەت کۆمیدیش نین بەڵام ن/ت پێدەکەنێت و چێژیان لێ وەردەگرێت.

هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now