~12~

730 122 222
                                    

Flashback:

دوێنێ دوای گەیشتنە ماڵەوە بینیت ‏جونگکووک لە دۆخێکی باشدا نەبوو. پێت وابوو هاوارت بەسەردا ئەکات یان تەنانەت ڕقی لێت دەبێتەوە کە دەستوەردانت لە بابەتە کەسییەکانی ئەدا کردووە بەڵام هیچی پێ نەوتیت.

بیرکردنەوەکانت گەڕایەوە سەر ڕیا و زۆر توڕەبوویت.

دەبێت وانەیەکی فێر بکەم.

بیرت کردەوە پاشان بیرۆکەیەک لە مێشکتدا هاتە ئاراوە. تەلەفۆنت بۆ باشترین هاوڕێت کرد. خۆشەویستەکەی لێکۆڵەر بوو. ویستت بزانیت ڕیا و هاوسەرەکەی لە کوێ دەمێننەوە و شێوازی ژیانی ڕۆژانەیان چۆنە. چاوت پێی کەوت و داوای وردەکارییەکانت کرد. لە ماوەی ڕۆژێکدا ئەو وردەکاریانەی پێدایت کە ئەتویست.

باشە، تۆ ویستت بزانیت سەردانی یانە دەکەن یان نا و لە کوێیە. ئەو وردەکاریانەت دەستکەوت. (تەنها بیر لەوە بکەرەوە کە ن/ت سیخوڕێکی بەکرێ گرتووە و بە جۆرێک وردەکارییەکانی دەستکەوتووە). چوویتە ئەو یانەیە و بەدوای کەسێکدا گەڕایت کە بتوانێت پلانەکەت جێبەجێ بکات. کچێکت دۆزیەوە و لێت پرسی. ئەو قبووڵی کرد کە ئەو کارە بکات چونکە زۆر پێویستی بە پارە بوو بۆ نەشتەرگەری دایکی.

داوای لێکردبوو هاوسەرەکەی ڕیا ڕابکێشێت و لەگەڵیدا کۆبوونەوەی ماک ئاوت بکات. وە ویستت ڕیا بیبینێت و بزانێت هاوسەرەکەی دڵسۆز نییە و خۆشی ناوێت. هەروەها ویستت بەدەست دڵشکانەکەیەوە بناڵێنێت. تۆ ویستت درک بەو ئازارە بکات کە تووشی جونگکووک بووە.

ڕەنگە تۆ خۆپەرستانە مامەڵە بکەیت بە تێکدانی ژیانی هاوسەرگیرییەکەی بەڵام تۆ بڕیارت دابوو لەسەر تێکدانی ئەو و هاوسەرەکەی کە ئازاری جونگکووک یان دا. بەڵام هاوسەرەکەی فێڵبازە و تۆ تەنها یارمەتی ڕیا دەدەیت بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی هاوسەرەکەی بزانێت.

لە ئێستادا;

واو هەرگیز نەمدەزانی ئەوەندە کوێرن تەنها بە سەیرکردنی کچان.

بیرت کردەوە. خێرا وێنەیەکت گرت و بە کەپشنەوە ناردت بۆ ڕیا.

'ئەگەر دەتەوێت ڕاستییەکان دەربارەی هاوسەرەکەت بزانیت ئەوا وەرە بۆ یانەی............'‏

تۆ فشارت خستە سەر sent و زەردەخەنەیەکت کرد.

'وێنەی کێت گرتووە؟'

جونگکوک پرسیاری لێکردیت.

'تەنها چاوەڕێ بکە و بزانە.'

دوای ماوەیەک بینیت لونا دەستی گرت و بردی بۆ سەرەوە بۆ ژووری دانیشتنی ڤی ئای پی.‏ ئەوەندە ئارەزوەکانی بەزر ببۆوە خەریبوو بیخوات.

قێزەون.

بیرت کردەوە و چاوەڕێی هاتنی ڕیا بوویت. لونا وای لێکرد لەسەر سۆفەکە دابنیشێت و ئەویش لە تەنیشتی دانیشت. ماچی یەکیان دەکرد.بەڵام ئەو وای لێدەکرد چاوەڕێ بکات کە وای لێکرد بێزار بێت.

هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now