~21~

784 110 135
                                    

Y/n pov:

زۆر توڕە بووم بەڵام کاتێک جونگکووک'م بینی هەموو توڕەییەکەم ڕۆیشت و هەستم بە دڵخۆشی کرد بە بینینی ڕووخساری. ئارام بوومەوە.

'با بروین.'

دەستی منی گرت وتی. دڵم خێرا لێیدا و پەپوولەکان لە گەدەمدا بەرزبوونەوە.

ئایا تەنها دەستی خۆی لەگەڵ دەستی مندا تێکەڵ کردووە؟ ئایا من خەون دەبینم؟

لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دانیشتین و بینیم نیگاکانی دەدزیم. زەردەخەنەی دەکرد.

من خەون دەبینم دەزانم. جونگکوک تەنها ناتوانێت بەو شێوەیە زەردەخەنە بکات بە شێوەیەکی ئاسایی بۆیە من تەنها خەون بەوەوە دەبینم.

بیرم کردەوە بەڵام نەخێر من نەبووم گومانم لە ڕەفتارەکانی هەبوو.

'بۆ پێ ئەکەنیت؟'

پرسیم و ئەویش وازی لە زەردەخەنە هێنا.

گەمژە. من زۆر گەمژەم. بۆچی تەنانەت پرسیارم کرد؟ بە دەگمەن زەردەخەنە دەکات و تەنها دەبوو ئێستا وازی لێبهێنم. من گەمژەم.

ڕۆژی داهاتوو;

لە خەو هەڵسام. بەو پێیەی یەکشەممە بوو من جل و وەرزشیم لەبەردا بوو. چوومە خوارەوە و بۆنی شتێکی خۆشم کرد. جونگکووک'م بینی لە چێشتخانە شتێک دروست دەکات. تووشی شۆک بووم. ئەمە یەکەمجارە  دەبینم جونگکووک لە چێشتخانە خواردن دروست دەکات.‏

'بەئاگاهاتووی'

وتی و پێکەنی.

'من نەمدەزانی جیۆن جونگکووک ئەتوانێ خواردن درووست بکات'.

بە گاڵتەجاڕیەوە وتم و ئەویش چاوەکانی وەرگێڕا.

'چی دروست ئەکەی؟'

'ئۆمێلێتی پەنیری سەوزە.'

'بەڕاستی؟ بەڵام بۆچی؟

'مەبەستت چییە بۆچی؟'

'مەبەستم ئەوەیە لەم ١١ مانگەی هاوسەرگیرییەدا هەرگیز خواردنت ئامادە نەکردوە کەواتە بۆچی ئێستا؟ ئایا ئەمڕۆ شتێکی تایبەت هەیە؟'

'نەخێر. زوو لە خەو هەڵسام و هەستم بە بێزاری دەکرد. بۆیە بیرم لەوە کردەوە کە خواردن دروست بکەم ئەوە تەواو'.

'ئۆو باشە..'

‘بڕۆ لەسەر کورسیەکە دانیشە. خەریکە تەواو ئەبم'.

وتی و منیش لەسەر کورسیەکە دانیشتم. تا خواردنەکە ئامادە بوو سەیری هەڵسوکەوتەکانیم ئەکرد.تا سەیری کردم و ئەویش بە تەواوی لە مادەی مێرد دەچوو.

بێگومان ئەو هاوسەرە هۆتەکەی منە !

خواردنەکەی لەسەر مێزەکە دانا و سەرنجی دا کە سەیری ئەکەم.

'بۆچی وا سەیرم دەکەیت؟'

'تۆ بە تەواوی لە مادەی مێرد دەچێت لەکاتی دروستکردنی خواردندا. زۆر هۆتە.'

ڕاستییەکانم وت بەڵام تێبینیم کرد کە تووشی شڵەژان بوو. چاوەڕێی چی ئەکرد بیڵم? ئایا ئەو تەنها لە من تووشی شڵەژان بوو.

'ئایا تۆ ڕەنگە -'.

'نه‌خێر من نا. تۆ تەنها خەون دەبینیت'.

وتی و قسەکەی منی بڕی دەزانێت چی دەپرسێت. ڕەنگە، ئەو ڕاست بکات. لەم ڕۆژانەدا زیاتر دەستم کرد بە خەونبینین. پێویستە واز لە شەرمەزارکردنی خۆم بهێنم بەم شێوەیە. خواردنەکەی خستە بەردەمم سەرسەم بووم بە بیبینی خواردنەکە. ئۆمێلێتی پەنیری و شووتی دانا کە تایبەت ترین خواردنی منن. هەندێکم لێخوارد و بە تامەکەی تووشی شۆک بووم.

'چۆنە؟'

'ئەمە سەرسوڕهێنەرە.'

کات تێپەڕاندن؛

من بێزار بووم بۆیە هاتمە ناو باخچەکە کە لە پشتەوەی ماڵەکەماندا هەیە. من کاتێک بێزار ئەبم دێمە ئێرە و  ڕووەکەکان پاکئەکەمەوە و ڕێکیان ئەخەم. ئەو لەسەر کورسییەکە دانیشت لە کاتێکدا من خەریکی بڕینی ڕووەکەکان بووم بۆ هەمان ئاست. دوای ماوەیەک من تەواو بووم.

تێبینیم کرد لەسەر گوڵەکە لە نزیک ئەو کورسییەی کە جونگکووک  لێی دانیشتبوو، پەپوولەیەک هەبوو. ئەژنۆم دابەزاند تا لە نزیکەوە سەیری پەپوولەکە بکەم. پەنجەم هێواش هێواش خستە تەنیشتی و چووە سەر پەنجەم وروژام بەڵام هەستەکانم هێشتەوە بۆ ئەوەی پەپوولەکە نەترسێنم. ڕووم کردە جونگکوک و پەنجەم نیشان دا.

'سەیرکە پەپوولەکە کەوتە سەر پەنجەم.'

لە وروژاندندا بە قیژەقیژەوە وتم. بە پێکەنینەوە سەیری کردم و لە زەردەخەنەدا نوقم بوو. تێبینیم کرد بە زەردەخەنەوە سەیری منی دەکرد و لە چاوە جوانەکانی من ون بووم کە ئەمجارەیان هەستی جیاوازی نیشان دەدا. دەوروبەرم لەبیر کرد و لە چواوەکانیدا نوقم بووم.

'تۆ چاوت لە منە.'

وتم و ئەویش قوڕگی پاک کردەوە و سەیری دووری کرد.

'من چاوم ل.لە تۆ نەبوو، چاوم لە پەپوولەکە بوو.'

بە لکەلکە وتی.

ئۆو باشە.

بەڵام بۆچی بە  لکەلکە وتی؟

بیرم کردەوە و سەیری پەنجەمم کرد تەنها بۆ ئەوەی بزانم پەپوولەکە لەسەر پەنجەم ماوە. بەڵام لەوێ نەمابوو.

ئایا بەڕاستی سەیری ئەکردم؟ یان دیسانەوە خەون ئەبینم؟































































































سڵاو نوقڵەکانم ئەمەش پارتێکی تر هیوادارم چێژی لێ ببینن وە ڤۆت لەبیر مەکەن.

100 کۆمێنت بۆ پارتی داهاتوو...

Love U All♡♡

هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now