~25~

764 118 135
                                    

دوای کاتژمێرێک قسەکردن چووینە دەرەوە و منیش تووشی شۆک بووم کە بینیم هەموو ماڵەکە ڕازاوەتەوە.

گڵۆپەکان کوژابوونەوە، هەموو ماڵەکە بە ڕەنگ و گڵۆپی پەری ڕازێنرابووەوە. چوومە خوارەوە و هاوڕێ نزیکەکانمم بینی. چاوم چوە سەر جونگکووک و ئەویش زەردەخەنەی بۆ کردم. دڵم وروژا.

چاکەتوو پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەردا بوو و وە کراسێکی سووری لەبەردا بوو. قژی بە جێڵ بە ڕێکوپێکی لە لایەک جیا کردبۆوە. بە تەواوی زۆر قۆز دەرکەوت. ئەتوانم بە قۆزترین پیاوی جیهان ناوی بهێنم.

‘ئایا سوپرایزەکەت بەدڵە؟ جونگکوک پلانی بۆ دانابوو'

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

‘ئایا سوپرایزەکەت بەدڵە؟ جونگکوک پلانی بۆ دانابوو'.

دایکم چرپەیەکی کرد بە گوێم قسەی کرد و منیش تووشی شۆک بووم

ئایا بەڕاستی جونگکووک پلانی بۆ داناوە؟ ناتوانم باوەڕ بکەم. جارێکی تر سەیرم کردەوە. چاوەکانی ئێستا هەست و سۆزی جیاوازیان لەخۆگرتبوو. نە ڕق و نە ساردی و نە تاریکی.

هەنگاوی هێواش بەرەو من نا و دەستی هێنایە  پێشەوە. دەستم خستە ناو دەستی و لەرزێک بە تەواوی گیانم هات. ئێستا هەست بە تایبەتمەندییەکی زۆر دەکەم.

منی بردە ناوەندی ماڵەکە و سەمامان کرد و سەیری چاوی یەکترمان کرد.

کات تێپەڕاندن؛

ئاهەنگەکە تەواو بوو و دوای نانخواردنی ئێوارە هەمووان ڕۆیشتن. هەستم بە دڵخۆشییەکی زۆر کرد.  دیاریی زۆر جوانم وەرگرت و دڵخۆش بووم و شتە سەرەکییەکە ئەوەیە کە جونگکووک خۆی پلانی ئەم هەموو شتەی داناوە. بۆ یەکەمجار لە ژیانی هاوسەرگیریماندا ئەم کارەی کرد. من زۆر دڵخۆشم بەهۆی ئەوەوە.

ڕەنگە دەستی کردبێت بە هەستکردن بۆ من.

بە بیرکردنەوە لەوە سوور بوومەوە. من ویستم هەموو شتێک پاک بکەمەوە بەڵام جونگکوک وتی کە تەلەفۆنی بۆ خزمەتکارەکان کردووە سبەی بەیانی زوو بێن و هەموو شتێک پاک دەکەنەوە. بۆیە چوومە ژوورەکەم و گەرماوێکم کرد. خاولیەکەم بە جەستەمدا پێچایەوە و چوومە دەرەوە. دەستە گوڵێکی گەورەم بینی کە پڕ بوو لە گوڵی سوور.

 دەستە گوڵێکی گەورەم بینی کە پڕ بوو لە گوڵی سوور

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now