~8~

770 118 116
                                    

:‏Y/N POV

ماڵئاوایییان لێکردین. منیش بە دەمیانەوە سوپاسم کرد بەبێ ئەوەی جونگکووک هەستی پێبکات. بەڵێ ئەمە هەمووی پلانی منە و خۆشحاڵم کە یارمەتیان دام. ئێستا، دەتوانم هەوڵ بدەم کە ئەو بەڕوومدا کراوە بێت.

ڕۆژی داهاتوو;

وەک باوکم وتی جونگکووک بردمی بۆ بازاڕکردن.

'ئای خوایە. لە کاتژمێر 4 ەوە بازاڕ دەکەیت. ئەوەندە شتت کڕیوە و هێشتا ڕازی نیت. ئایا پلانت هەیە هەموو دوکانەکە بکڕیت؟'

جونگکوک بە گرژی وتی.

'تەنها شتم کەم کڕیوە'.

منیش بە پەلە وتم.

'سەیرکە من دەگەڕێمەوە. ئەگەر دەتەوێت بەردەوام بیت لە بازاڕکردن ئەوا لێرە بمێنەرەوە، من گرنگی پێ نادەم. نامەوێت کاتەکانم بە تۆ بەفیڕۆ بدەم'.

بە ساردی وتی.

'کەمتر لە یەک خولەکم پێبدە جونگکوک. من تەواو دەبم. '

وتم و بزەیەکم پیشان دا.

'خواحافایز.'

وتی و ڕووی کردە دەرەوەی مۆڵەکە. تەلەفۆنم بۆ کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە. ئێستا هیچ بژاردەیەکم لەبەردەستدا نییە تەنها شوێنکەوتووی بم. دوای ئەوەی سواری ئۆتۆمبێلەکە بووم سەیریم کرد و گوتم

'ڕقم لێتە. تەنانەت ڕێگەت پێنەدام بازاڕی بکەم'.

'باشە، با وا بێت.' باشترە تۆ لە من دوور بکەویتەوە'.

'بۆچی ناتوانیت باشتر مامەڵەم لەگەڵ بکەیت؟'

'بۆ دەبێت من ئەوە بکەم؟'

'من ژنەکەتم جونگکووک.'‏

'ئینجا چی؟ من خۆشم ناوێیت و تەنانەت حەزم لێت نییە کەواتە بۆچی گرنگی پێبدەم؟'

'قسەکەی ئازاری هەیە. بەڵام هیچ شتێک نییە. وات لێدەکەم خۆشت بوێم '.

'من باوەڕم بە خۆشەویستی نییە'.

'من دەتگۆڕم.'

'ئەوا بەختێکی باش.'

وتی و بەڕێ کەوتین بۆ ماڵەوە.

ڕۆژی داهاتوو;

سبەی گەشتێکمان هەیە و ئێوارەیە. جونگکوک لە ژوورەکە نەهاتە دەرەوە جگە لەو کاتەی کە خواردنەکەی وەربگرێت کە بۆی دەگەیەنرێت. بەڵێ تا ئێستاش خواردنی دەستی من ناخوات. هەمیشە خواردنی دەرەوە دەخوات. جانتاکانم کۆکردەوە و چوومە ژووری ‏جونگکووک تا بزانم ئایا پێویستی بە هیچ یارمەتیەک هەیە یان نا.

لە دەگای ژوورەکەیم دا. هیچ وەڵامێکم دەست نەکەوتەوە. بۆیە دەرگاکەم کردەوە و بینیم لە حەمامەکە دێتە دەرەوە و تەنها خاولییەک بە کەمەرەوە بەستراوەتەوە و خاولییەک لە ملیدا بووە. قژی تەڕ بوو و ئاو لە قژیەوە دڵۆپ دڵۆپ دەکەوتە سەر جەستەی. بەشی سەرەوەی جەستەی پڕ بوو لە ماسولکە و جەستەیەکی تەواو و باش جوانی هەیە.

'نەفرەت'.

وتم و جونگکووک سەرنجی منی دا.

'تۆ چی ئەکەی لێرە؟'

وتی وای کرد لەبیرکردنەوەکانم دەربێم.

'من هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەم لە ئامادە کردنی جانتاکان.'

وتم کاتێ چاوەکانم لەسەر جەستەی بوو.

'پێویستم بە یارمەتی تۆ نییە و کێ مۆڵەتی پێداویت بێیتە ژوورەکەم'.

بە بێزاریەوە ئاهێکم هەڵکێشا و سەیری چاوەکانیم کرد.

'پێویستم بە مۆڵەت نییە بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ئەم ژوورە. من مافی یەکسانم هەیە بەو پێیەی هاوسەرتم.'

'بڕۆ دەرەوە.'

بە توندی وتی. سوڕامەوە و لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە بەڵام پێش ئەوەی دەرگاکە دابخەم وتم.

'تۆ زۆر سەرنج ڕاکێشی. وە تۆ جەستەیەکی تەواوت هەیە.'

'تۆ -'

خەریک بوو هاوار بکات بەڵام دەرگاکەم داخست بۆ ژوورەکەم ڕامکرد.

وتی خاولییەکەی فڕێدایە سەر جێگاکە و قژی تێکدا. درۆ ناکات بەڵام دڵی ‏جونگکووک لێدانەکانی بۆ ن/ت گۆڕاوە بەڵام جونگکووک بیرکردنەوەکانی دوور خستەوە و دڵە بەردە سەهۆڵیە ساردەکەی هێنایەوە.

"رۆژی داهاتوو"

'لە کۆتاییدا ئێمە لێرەین.'

‏ن/ت بە پەرۆشەوە وتی.

'بۆچی ئەوەندە بە پەرۆشی؟'

جونگکوک بە ساردییەوە سەیری کرد.

'ئەمە یەکەمجارە دێمە ئێرە. ئەمە شوێنی خەونەکانمە'.

ن/ت وتی. جونگکوک شانەکانی هەڵکێشا و ڕۆیشت. هەردووکتان گەیشتنە ئەو هۆتێلەی کە دایک و باوکت حجزیان کردبوو. جونگکوک کلیلەکانی وەرگرت و تۆش بەدوایدا ڕۆیشتیت. دەرگاکەی کردەوە و تۆش سەرسام بوویت بە دیمەنەکە چوویتە ژوورەوە. پەردەکانت کردەوە و سەرسام بوویت.

'ئەمە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە.'

تۆ وتت.

'تۆ ئەم ژوورە بگرە. من دەچم ژوورەکەی تر حجز دەکەم'.

جونگکوک وتی بەڵام تۆ ڕێگریت لێکرد.

'ناتوانین لە یەک ژووردا بمێنینەوە؟'

'نەخێر.'

بەو قسەیە ن/ت چووە پێشەوە لە جونگکووک.




































































سڵاو نوقڵەکانم ئەمەش پارتێکی تر هیوادارم چێژی لێ ببینن وە ڤۆت لەبیر مەکەن.

100 کۆمێنت بۆ پارتی داهاتوو...

Love U all♡♡

هاوسەرە ساردەکەم🖤..//✔✔Where stories live. Discover now