part 1

341 28 0
                                    

پێشەکی:/
ئەم چیرۆکە وەرگێڕاوە، هەموو ڕووداوەکان ڕاستیین جگە لەو وێنانەی ناو چیرۆکەکە دای دەنێم ئەوانەی دای دەنێم لە چاو ئەو شتانەی کە وەسفیان دەکەم هیچ نین، هەرکەسێکیش بڵاوی کردەوە پێویستە ئاماژە بە ناوم و ئەکاونتم بدات و بە هەمان شێوە ئاماژە بەوە بکات وەرگێڕاوە
***********

من تەمەنێکی بچووکم هەبوو لە یەکێک لە گوندەکانی ئێران دەژیاین تەمەنم نزیکەی 13 ساڵان دەبوو، خوێندەواریم نەبوو بەڵام لێهاتوو بووم، لە ماڵەوە لە 4 خوشک و یەک برا پێکهاتبووین کە براکەم بچووکی ناومان بوو تەمەنی 4 مانگان دەبوو من پەریهان خوشکی دووەمم پەپوولە و خوشکی سێیەمم خونچەو خوشکی چوارەم بەهار براکەشمان ڕامان، بەعام باش ئەژیاین لەو گوندە سەرۆک گوندیش کە خانیان پێ دەگووت ئەمیر خان، کاتێک من تەمەنم 5ساڵان بوو ئەو هاوسەرگیری کرد من کە ئێستە 13 ساڵان بووم ئەو تەقریبەن هەڵە نبم 26 ساڵان دەبوو هاوسەری هەبوو، بیرمە کاتێک هاوسەگیری کرد نوقڵ و پارە شاباش دەکرا لە گوند هێندە پارەم هەڵگرتەوە کە توانیمان تا ماوەیەکی زۆر خۆمانی پێ بژێین، لە کۆشکێکی گەورە دەژیان کە هەندێک دوور بوو لە ئێمە، بەڵام ئەیان وت زۆر گەورەو تایبەتە هەموو منداڵانی ئەوێش بە خۆشمەوە تامەزرۆی ئەوێندەر بووین، با زۆرتر نەڵێم لەسەر ئەوێ، لە گوند و ئەو کاتەش وا قەرار بوو کچ لە 13 و 14 هاوسەرگیری بکات زۆر ڕۆشتبا 15 بوو منیش داخوازیم هەبوو بە تایبەت زۆریش چونکە باڵایەکی بەرز و چاوێکی ڕەش و قژێکی ڕەش و لێوێکی ئاڵم هەبوو هەرکەس سەیری دەکردم دایکی یان دایکی بۆ کوڕەی دەهاتە خوازبێنیم، من بەبۆنەی ئەوەی دایکم منداڵانی ورد بوو دایکم دەیگوت نا با جارێ زەواج نەکات
ئیتر لە نزیک ڕوبارەکە و کەمێک سەرووتر ماوەیک بوو هەستمان دەکرد ماڵێک دێتە ئەوێیە، واش بوو ماڵێک بوون هاتنە ئەوێ دایک و باوک و کوڕێک بون باوکی ناوی کاک ڕەحیمی بوو داکیشی گوڵزار خانم کوڕەکەش عارف، ماڵێک بوون هاتنە ئەوێ ئیتر هەرکەسەو دەڕۆشت بۆ پیرۆزباییان دایک و باوکی منیش ڕۆشتن بەداخەوە من لای منداڵەکان مامەوە، ئیتر ئەو ماڵە زۆر کات کە دەڕۆشتم بۆ جل شتن و شت لەوێ دەمبینین بەڕاستی ماڵێکی زۆر فەقیر و باش بوون، هەندێ جار لەبیرم دەکرد خەڵک لە دەورو بەرمە عارف 18 ساڵان دەبوو تا جلەکانم تەواو دەکرد چاومان لەسەر یەک لەنەبرد من بە چاو ئەو بە چاو، خێزانەکەشی زۆر کات دەڕۆشتنە شار بۆ کڕینی شت یانیش شت فرۆشتن ئیتر هەر کاممان شتمان ویستبا ئەوان دەیانهێنا بۆمان و ئێمەش پارەکەیمان دەدا پێیان یانیش بە قەرز دەمایەوە ئەوانیش بەو شتانە باش بوو پارەیان دەست دەکەوت، ڕۆژێک دایکم پێی وتم بڕۆ بزانە قوماشیان هێناوە بۆ ڕامان بیکەم بە جل بۆی منیش ڕۆشتم

خانمی ئەمیر خان🫂🩷 Where stories live. Discover now