part 9

159 22 0
                                    

عارف هات و زلەیەکی بە پەپوولە داو ویستی بیبا ئەمیر قۆڵی گرت، تا ئەو خولەکەش ئەمیرم بەو شێوە تووڕەییە نەدیبوو، وتی ئەوە چیەڵێی؟ وە چیکەی لە ماڵەکەی منیشا؟؟ عارف وتی خان بهێڵە بیبەم هاوسەری خۆمە خۆم لە دەردی تێدەگەم، ئەمیر هاواری کرد، یەکێک بۆم ڕوون کاتەوە لە کۆندا چیی هەبووە لە نێوان تۆو پەری؟ هەمووی چاوی زاق بۆوە، وتم ئەمیر بۆ خاتری خوا بهێڵە بڕۆن خۆم بۆت ڕوون دەکەمەوە، ئەمیر هاواری کرد، دایکە بیبەنە ژوورەکەی، دایکی ئەمیرخان وتی وەرە کچم لەبەر دووگیانیەکەت قۆڵی دایکی ئەمیرم بەردا وتم ئەمیر ڕابردوو بوو سوێند دەخۆم، عارف وتی ئەبێت بڕۆم، عارف و پەپوولە ڕۆشتن و هەموو کێشەکە بۆ من مایەوە، دەرگا داخرا... ئەمیر قۆڵی گرتم و بەرەو سەرەوە بردمی لەبەر ناڕەحەتی و ئەستوور بوونی گیانم بەبۆنەی دووگیانیەکەم هاوارم ئەکرد لە ئازارا، کەسیش نەیدەوێرا نزیکی ئەمیرخان بێتەوە هەر ئەمووت ئەمیر قۆڵم، ئەمیر گیانم ئازاری هەیە، ئەمیر منی بردە ژوورەکەی و بە هەموو تەمەنم هاواری ئاوام نەبینیبوو لێی وتی منت بە گەمژە داناو لەگەڵ ئەویش بووی؟ وتم ئەمیر سوێندت بۆ ئخۆم پێش هاوسەرگیری بوو، وتی منیش وەک گەمژە پرسیارم لێ ئەکردی کە گوایە منت خۆشەوێ؟ تۆش بێ وەڵام ئەمایتەوە، ئەبوو بزانم، لە ناکاو ئازارێکی زور بە قووەت بە سکم هات و یەکسەر دانیشتم لەسەر سیسەمەکە، چاوم پڕ بوو دەستم بە سکم گرت و هاوارێکم کرد، هەموویان وایانزانی ئەمیر لە منی داوە هەمووان ڕایان کرد دایکی ئەمیر وتی تۆ کەی دڕندە بووی هاوار لەسەر ئافرەت بکەی؟ من بەردەوام بووم و ئەمیر پشتی لێ کردم، وتی پەریهان بنێرنەوە ماڵی باوکی، دایکی ئەمیر وتی نابینی چۆنە حاڵی؟ منداڵ و ژنی خۆت دەنێریتە کەلاوەیەک؟ دەستم بۆ یاسەمین درێژ کرد یاسەمین دەستی هێناو تووند دەستیم گرت و چاوم پڕ بوو ئەگریام لە ئێشا، وابزانم بەهۆی زەختی زۆر بوو بۆم هاتبوو، بەهەر حاڵ ئەمیر ڕۆشتە ژووری خوارەوە کە ژووری کارکردنی بوو منیش دوای نەمانی ئێشەکەم جلیان بۆ پێچامەوە نێرگز و ماڵاواییم کرد بەڕاستی بۆم قوورس بوو ئەوپەڕی کە یاسەمینیش هەوێی من بوو بەس لە باوەشم کرد و زۆر گریام، حسن ئیتر لەبەردەم ماڵی باوکم وەستا وە منیش دەرد و ئازاری من بووە گریان، نزیکی دوو هەفتە تێپەڕی بەو شێوە ئەمیر جارێکیش نەهاتە بەردەم ماڵی بابم لەو ماوا بەزۆر خواردنم دەخوارد، خەم ڕووخسارمی داگرتبوو، دایک و باوکیشم بە یەکجاری حاشایان لە کچی خۆیان کرد واتا پەپوولە... چونکە بووە هۆی ماڵ شێواندنی من، و خۆشی، ڕۆژێک زۆر زۆر سارد بوو بەفر ئەباری لە ناکاو ئازارێکی قوورسم بۆ هات و هاوارم بۆ دایکم کرد دایکم زانی منداڵەکە کاتیەتی و لە کاتی خۆیدایە خێرا مامانێکی بانگ کرد و بەو سارد و سەرمایە کوڕێکی زۆر بچکۆلەم بوو، کە شێوەی ڕێک ئەمیر بوو، قژێکی نە تۆخ و نە کاڵ، وەکو خورمایی، چاوێکی قاوەیی  و پێستێکی سپی کە گیام و لە باوەشم کرد و پێکەنیم وتم هەر ڕیشت ماوە لە بابە بچێ لەگەڵ باڵات، ئەمیریش ڕیشێکی تەنک و باڵایەکی بەرز بەرزی بوو پاکیان کردەوەو منیش گەرماوم کرد و بەهەر حاڵ زۆری نەبرد دایکی ئەمیرخان و ئەمیرخان هاتن ئەمیر لەدەرەوە بوو حسن پێی گوتم، شیرم تازە بە کوڕەکەم دابوو کە دایکی ئەمیر لە باوەشمی برد و چیتر نەیهێناوە، سەرەتا نەمزانی تا وتیان خەریکە دەڕۆن بە ئەو ئازار و ناڕەحەتییە دوایان کەوتم و بەس قیژاندم، چ بێڕەحمیەک بوو ئەو کاتە، لەبەر ڕابردووی خۆم کە خۆشم لێی پەشیمان بووم منی ئازار دەدا، ئەمیر قەت ئەوەنە دڵی ڕەق نەبووە، هەفتەی یەکەم بەس ئەگریام و هیچم نەخوارد ئەسڵەن هێزم نەبوو زۆر بجوڵێم، هەفتەی دووەم ڕۆژێک بوو خۆم گۆڕی و بە هەزار حاڵ هێزم بە خۆم یاو چومە بەر دەرگای ماڵیان بۆیان نەکردمەوە کرێکارانی ئەوێ، ئەیان وت ببوورە خاتون ناتوانین، من زۆر گریام ڕۆشتمە ژوورەوەو کوڕەکەم بینی دایکی ئەمیرخان وتی بۆ خاتری خوا بڕۆ وەڵا خۆم ڕازی دەکەم بە قاچی خۆی بێت بە شوێنتا، بەس بڕۆ نەمتوانی بڕۆم کوڕەکەی من یاسەمین بەخێوی دکرد، ئەو شیرە کەمەی لە سنگم بوو یامپێی تێر بۆنم کرد بەس بە زۆر ناردمیانۆ ئیتر شەو ڕۆژی من ئاوا بوو نان خواردن و هیچم نەمابوو، زۆر زەعیف و وێرانیش بووبووم بەڕاستی هێزی هیچم نەبوو وای لێهات دکتۆریان بۆ هێنام وتی زۆر وێرانە جەستەی بێ خوێن ماوەتەوە لە چاوەکانی دیارە ڕاستیەکرد بە کوڕەکەمەوە خوێنم زۆر ڕۆشت و ئەو ڕووداوانەش ڕووی دا زیاتر وێرانی کردم، باوکم و دایکم ڕۆژێک وتیان ئەڕۆینە دەرەوە

خانمی ئەمیر خان🫂🩷 Where stories live. Discover now