part 8

173 19 5
                                    

لە دوای ڕۆشتنی حەکیمەکە ئەمیرخان دەستی هێنا بە سەرماو وتی بفیدات بم، هیچم نەوت و دایکی ئەمیرخان وتی حسن با بێت و لیرە دابەشکا بە گوند و دیاری ببەخشێتۆ دوو مەڕیش بۆ ماڵی بابی پەریهان خان بنێرن
دوو کاتژمێر دوای ئەو کاتە بوو هاتمە درەوەو هەندێگ گەڕام و دوای ڕۆشتمە باڵەکۆنی ژووری ئەمیرخان و سەیری دەەروەم دەکرد، بەڕاستی دڵم پڕ بوو ئێوارە بوو ئەمیرخان منی بردە خوارێ و دانیشتین بەس هیچم بێ نەخوراو دڵم پڕ بوو خواردنەکەم لە خۆم دوور خستەوەو وتم ناخۆم وام وت و بە گریانەوە چوومە ژوورەکەی خۆم و دەرگام قوفڵ کرد، ئەمیرخان لە خوارەوە وتی پەریهان وا مەکە با توڕە نەبم، دایکی گوتی کووڕم تازە زانیویەتی دووگیانە ڕەنگە هۆڕمۆنی تێکچوبێ و لە دڵخۆشی وابکات، ئەمیرخان گوتی ئاخر بۆ خۆی زەرەرە دایکی ئارامی کردۆ نزیکیسێ ڕۆژ نەمتوانی بێمە دەرەوە لە ژوورەکەم تەواو بێ ڕەنگ و بێ ڕوخسار بووم دوای ئەو دوو ڕۆژە هاتمە خوارەوە بە جلێکی شێواوەوەو هەندێک خواردنم خوارد و لە کاتی چونە سەرەوەم دووبارە سەرم سووڕاو خەریک بوو بکەوم یاسەمین گرتمی و وتی ئاگات لە خۆت بێ، یارمەتی دام و منی بردە سەرەوە بۆ ژووری ئەمیر خان وتم ئەڕۆمە ژووری خۆم وتی نابێ ئێرە بۆ تۆ باشترە نزیکی ئەمیرخانی، ئەمیرخانیش زۆر تووڕەیە لێت وتم تۆ هیچ نازانی وتی دەزانم من لە هەستی دایکایەتی تێناگەم چوونکە دایک نییمە، هیچم نەوت و پاڵکەوتم ئێوارە ئەمیرخان هاتەوە و هاتە لام وتی یاسمەین شتێکی وای وتووە، ئاخر بۆچی داوای ناکەی خواردنت بۆ بێنن؟وتم نازانم کەمێک ویستم بجوڵێم، وتی قسەی ترم ناوێ ئەبێ ئەم ماوە لێرەبی، وتم ژوورەکەی خۆم، وتی پەری توڕەم مەکە، تۆ چییتە هم؟ وتم هیچ چیمبێ کەمێک هەست بە هیلاکی ئەکەم و تەواو، وتی یەخوا وابێ و شتی تر نەبێ، من ڕووم کردە ئەولاو ئەویش لە دواوە باوەشی لە کەمەرم دا ڕۆژەکان زۆر باش دەڕۆشتن وردە وردە منیش باش بووم بە ناچاری بە سکێکی گەورەوە ڕۆشتمە ئاهەنگی عارف و پەپولەی خوشکم قۆڵ لە ناو قۆڵ لەگەڵ ئەمیرخان،  ڕۆژێک کە لە ماڵەوە بووم تازە لە خەو هەستابووم لە دەرەوە دانیشتم لە بالەکۆنی ئەمیرخان کە خوشکم بە ڕاکردن هات و منیش دڵم خۆش بوو ئەوە هەستام و شتێکی عادەتیم لەبەر کرد و چوومە خوارەوە یەکێک لە هاوکارەکانی کۆشک دەرگایان کردەوەو خوشکەکەم بە ڕاکردن هاتە ژوورێ ویستم بەخێر هاتنی بکەم، هاواری کرد وتی من چییم بە تۆ کردووە وا ئاوا ژیانی منت تاڵ کردووە؟ زۆر سەرسام بووم وتم پەوولە چیەڵێی؟ دەستی کرد بە قیژە قیژ و دایکی ئەمیر خان و یاسەمین هاتنە دەرێ لە ژوورەکانیان، ئەوەنەی نەبرد ئەمیریش هاتە ژوورەوەو ویستی بەیانی باش بکا لە ئێمەو پەپوولە پەپوولە وتی ها تۆش هاتی؟ وەرە وەرە ڕووی هاوسەرکت ببینە، ببینە چۆن ژیانی منی تاڵ کردووە، ئەمیر سەیرێکی منی کرد من بە چاو ئیشارەتم پێ کرد کە بەخووا ئاگادار نیمە،پەپوولە وتی دەبینی عارف هەوو ڕۆژ ئازارم دەدا، دەڵێ پەریهان بەبۆنەی بێ پارەی بۆ من نەبوو، ئەمیر لە منی برد، ئەمیر وا ئەمیر ئەمە، تۆڵەی بێ تۆیی لە من دەکاتەوە، زەمەنێک ئێوە عەشق و دڵداریتان دەکرد ئێستەش خۆش دەژییت، تۆ هەڵەو گوناهت کردووەو من باجەکەی دەدەم، ئەمیر وتی چیی؟ عارف؟ پەری ئەوە چ دەڵێ؟ وتم ئەمیر شتی وا نییە، پەپوولە ئەم قسانە بەسکە، پەپوولە وتی ها چونکە ڕاستەو عارف لە دواوە دەرکەوت و هاواری کرد پەپوولە وەرە ئێرە، پەپوولە وەکو مشک بۆی لەرزی و خۆی لە پشتی ئێمە شاردەوە

خانمی ئەمیر خان🫂🩷 Where stories live. Discover now