part 2

200 22 0
                                    

ڕۆشتمە لای ماڵیان وتم سڵاو عارف لەدەرەوە بوو هەستا وتی سڵاو هەردوکمان بە شەرمەوە قسەمان کرد، وتم دایکم گوتی کاک ڕەحیمی قوماشەکانی هێناوە بۆ براکەم؟ عارف گوتی ئێستا دەیهێنم ڕۆشت و هێنای یای بە دەستمەوە وتی تۆ پەریهان خاتوونی؟ وتم بەڵێ وتی زۆر جوانی دەستی بەم قسانە کرد منیش جەوەکەم بە دڵ بوو بزەم بۆی دەکرد تا پەپوولەی خوشکم هات گوتی پەریهان چیت کرد؟ وتم هاتم بیگرە کاک عارف... عارف لێی وەرگرتم و بە ئەنقەست دەستی بەر دەستم خست و منیش پێکەنیم و هاتم، ڕۆژەکان وا ڕۆشتن و منیش زوو زوو دەڕۆشتمە دەرەوە و دەهاتمەوە ڕۆژێکی باران بوو لە کلیل لە دەرگا سووڕاو هاتنەوە باوکم بوو وتی خاتوون؟ دایکم وتی چییە کابرا، منیش هاتمە دەرێ عارفی لەگەڵ بوو، بابم وتی عارف ئەم یەک دوو ڕۆژە میوانمانە باوکی ئامانەتی منی کردووە نەخۆشە و بارانیشە هێنام بۆ ئێرە دایکم خوڵکێکی گەرمی کرد و وتی کچێ پەریهان خێرا هەستە هەستە کچێ بڕۆ لە سەرەوە جێگە بۆ کاک عارف ڕاخە منیش ڕۆشتم و جێگەم بۆ ڕاخست و زۆپام بۆی هێناو ژوورەکە گەرم بوو عارف هات پاڵکەوت و شەویش لە ماڵی ئێمە نانی خوارد، لە ژێر چاوانەوە سەیری یەکمان دەکرد و پێکەنین شەو وتی وەرە سەرەوە کاتێ هەمووان خەوتن منیش ڕێک وام کرد بە دزیەوە ڕۆشتم و هەموو دوونیا تاریک بوو ڕۆشتمە لای و دەستمان کرد بە قسە وتی هەندێک پارەم کۆ کردۆتەوە تۆش هەوڵبدە کە هاتمە داخوازیت دایکت و بابت ڕازی بکەی، وتم ئاخر دایکم دەڵێ یارمەتی من دەدا، وتی تۆ قسە لەگەڵ باوکت بکە، وتم ئەی شەرم دەکەم، وتی کچێ دەی بە دایکت بڵێ منیش دەمەوێ بڕۆمە حاڵ و ماڵی خۆمەوە، هەردووکمان ڕێک کەوتین و وتمان لە ژورێک لە ماڵی ئەوان ژیان دەکەین تا کاتی خۆی هات، هەردووکمان ڕازی بووین ئەو دوو ڕۆژە هێندە زوو ڕۆشت و دوای دایک و بابی هاتنەوەو ئەویش زۆر سوپاسی ئێمەی کرد و ڕۆشتەوە ماڵی خۆیان
ڕۆژێک بە دەهۆڵ و زووڕنا هاتن وتیان دایکی خان دێت هەموان لە دەرەوە بووین وەستابووین بە دیاریانەوە دایکی خان واتە دایکی ئەمیر خان هات و چەند کرێکارێکی دەویست، پرسیار و شتی کرد عارفی هەڵبژارد بۆ کاری ڕۆشتن بۆ شار و ئەو شتانە ئیتر ئەو دەبوو بە کرێکاری ئەوان هەردووکمان زۆرمان پێ خۆش بوو لە ژێرەوە ئەوان پارەی باشتریان پێی دەدا بەڵام ئەوەبوو مانگی جارێک یان دوو جار دەهاتەوە، ئەوەش هەر باش بوو
سەیری هەمووی کرد و کەمێک وەستا دایکی خان و منیش چاوم کەوتە سەری کە سەیری منی دەکرد، هەموو گیانی ئاڵتوون بوو جلەکانی  زۆر جوان بوون

 عارف لێی وەرگرتم و بە ئەنقەست دەستی بەر دەستم خست و منیش پێکەنیم و هاتم، ڕۆژەکان وا ڕۆشتن و منیش زوو زوو دەڕۆشتمە دەرەوە و دەهاتمەوە ڕۆژێکی باران بوو لە کلیل لە دەرگا سووڕاو هاتنەوە باوکم بوو وتی خاتوون؟ دایکم وتی چییە کابرا، منیش هاتمە دەرێ عارف...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەموو کچان و ئافرەتانی ئەوێ بووبوون بە سەیرکەری بە خۆشمەوە دوای ئەوە سواری ئۆتۆمبیلە کلاسیکەیان بوو ڕۆشت، ئەو کاتەش ئوتۆمبیل هەبوو بەڵام دەوڵەمەنەکان ئەیان کڕی کەسی تر توانای نەبوو جگە لەوە ئۆتۆمبیلی ئـەو کاتە شاهانە بوو
پاش ئەوە ڕۆشت ئیتر عارفیش دەستی کرد بە پێچاوەنەی شت و مەک و لە نزیک دارستانەکە ماڵاواییمان لێک کرد ووتی کە پارەی باشم کۆکردەوە  ڕاست دێمە داخوازیت، ئیتر هەر ئەو کاتە بوو، لەگەڵ ئەو کرێکارانەی تریش کە هەڵبژێرابوون ڕۆشت و منیش تەنیا مامەوە، ڕۆژ هات و ڕۆشت من بووم بە 17 ساڵ  ڕۆژێک بە ڕاکردن و بەپەلە پوورێکم هات کە خوشکی باوکم بوو ناوی پوورە شووکری بوو وتی وەرە کچێ داوای تۆ دەکەن من زۆر سەرسام بووم وتی جا ڕێک بزانن کێیە یەک و دوو ناکەن، دڵم خۆش بوو عارفە چونکە خەڵکی گوند زۆر ڕازی بوون لێیان، دایکم وتی دە شوکری بڵێ دڵم تەقی، وتی دایکی ئەمیر خان داوای پەریهان دەکات بۆ ئەمیر خان، ڕێک چاوەکانم زاق بوویەوەو وتم چیی؟ وتی ئەیچی ئیتر ئێمەش نانمان دەکەوێتە ڕۆنەوە، هەستام و بە گریانۆ هاتمە ژوورێکی تر وایان زانی لە خۆشاییە شە باوکم هاتەوەو دایکم بۆی گێڕاوە لە خۆشیان نەیاندەزانی چیبکەن، کەسیش لە منی نەپرسی ڕازیت یان نا

خانمی ئەمیر خان🫂🩷 Where stories live. Discover now