part 6

182 21 0
                                    

هاتم وتم نێرگس ئەمیرخان حەزی بە چ خواردنێک بوو ئامادەی بکەو بیهێنە ژوورەکەم ئەمشەو میوانی منە، وتی بەسەر چاو خانمی ئەمیر خان، هاتمەوەو گەرماوم کرد و جلێکی کراوەو ناسکم لەبەر کرد و سوراوێکی سوورم لە لێوم داو قژم کەمێک لوول کرد و خۆم ئامادە کرد نێرگز هات وتی خانم چەندە جوان بووی!! بزەیەکم کرد وتم سوپاس با حسن نەیتە سەرەوە جلەکانم زۆر کراوەن وتی بەسەر چاوم ڕۆشت و وردە وردە خواردنی هێنا لە دەرگا درا وتم وەرە ئەمیرخان هاتە ژوورێ هەر سەیری دەکرد و چاوی لانەدەدا وتم وەرە ئەمیر، بە نازەوە ڕەفتارم کرد و خواردنمان دەخوارد بڵام ئەو چاوی لانەدەدا دوای ئەوە نێرگزم بانگ کرد و هات میوەی هێناو خواردنەکانی لاداو منیش خواردنم بۆی پاک دەکرد و پێم دەدا ئیتر تەواو تەحەموولی نەماو منی بردە سەر جێگەکەو زۆر ترسام و ترس لە ڕوخسارم بوو ئەویش زۆر هەستی پێ کرد تا هاوار هاوار هات و خێرا جلەکانی لەبەر کردەوەو ڕۆشتە خوارێ منیش بەس ئەوەی جلەکانم لەبەر کرد و ویستم بڕۆم دەرگا کرایەوەو عارف هات ڕێک زیڕەم کرد وتی یەڵا دەڕۆین، وتم بۆ کوێ؟ وتی دەی هەموو شتم زانی وتم چۆن بۆ کوێ کەی؟ وتی دەی پشێویم دروست کردووە و دەڕۆین دەستی یەکمان گرت بەڵام بانگی عارف کرا وتی مەترسە دوو کاتژمێرێ تر دێمەوە ڕۆشت و منیش بێ یەکو دوو خۆمم بۆ ڕۆشتن حازر کرد بەس حسن هات وتی نەکەی بڕۆی خاتوون، وتم بۆ کوی؟ حسن وتی خاتون سوێند بەخوا ئەمیر خان بزانێ خۆت و عارف دەکووژێ؟ گوێم لێبوو، جگەلەوە دایک و خێزانەکەت دەکووژێ و لەبەر قسەی خەڵکیش خۆشی دەکووژێ گەر دەشتەوێ بڕۆ دڵخۆشبە من هیچ بە خان ناڵێم، وتم کرنگ نییە، خێرا جلم حازر کرد و ویستم بڕۆم  ئەوی ڕێی نیشان دام بەڵام لە ناکاو بیرم کردەوە خێزانەکەم دەمرێ و ئەمیرخانیش ئابڕووی دەچێ بۆیە لە نیوەی ڕێگا گەڕامەوە حسن وتی خاتوون بڕۆ، وتم ناڕۆم حسن وتی خاتوون گەر دەڕۆی بڕۆ ، وتم حسن من سوپاستەکەم هۆشت هێنامەوە خێرا هاتمەوە ژوورەکەم و بەگریان و هەنسکەوە خەوتم بەیانی بەخەبەر هاتم ئەمیرخان لەسەر سەرم بوو وتی حسن بۆچی دکتۆر نەهات؟ وتی وا دێت خان´م، وتی چاوی کردەوە چاوم بە حەسەن کەوت زانیم چەند باشیکردووە و ئەمیرخان وتی پەریهان باشی؟، حسنە چاو حیز منی پاراست،خۆزگە هەموو ئەوانی تریش وەکو حسن و نێرگز دڵیان پاک دەبوو وتم دەیان هێنم بۆلای خۆم، هێواش بوومەوەو دووبارە چاوم داخست، کاتژمێر 10 بوو هەستام چوومە دەرێ دەرگای ژووری ئەمیرخان کرابۆوە کەمێکی زانیم لە ژوورەوەیە لە دەرگام دا وتم ئەتوانم بێم؟ وتی وەرە چووم دانیشتم خەریکی شت چاک کردن بوو وتم خەریکی چیت؟ وتی بازرگانی، تۆ بۆ هاتی هم؟ نەخۆشیت؟ وتم نا باشم دەستی لە سەرم دا مووچرکەیەک بە گیانما هات و پێکەنی، وتی ئامادەبە کەمێکی تر ئەڕۆینەوە، وتم درەنگ نییە؟ وتی نا هەندێک وەستام وتم ئەمەوێت حسن و نێرگز لەگەڵم بێن، وتی نابێ و ئەوان لێرەن، وتم تۆ دیاریت بە من نەدا هەم کەس نییە هەمووی یان کار دەکا یان خەریکی یاسەمین و دایەخان نن هەندێ وەستاو وتی باشە بەدڵی تۆ، چووم خۆم ئامادە کرد و بەڕێ کەوتینەوە

خانمی ئەمیر خان🫂🩷 Where stories live. Discover now