part 4

173 20 0
                                    

دایکی خان هەندێ کۆخی و ئافرەتێک هات دانیشت وتی بەیانی باش، کوڕەکە وتی بەیانی باش یاسەمین، یاسەمینم دەناسی، واتا ناویم بیستبوو چوونکە ئەو کات وتیان خان کچێکی دەوڵەمەندی هێناوە ناوی یاسەمینە، یاسەمین کە بە ڕقەوە سەیری منی کرد وتی سوپاس ئەمیر خان، سەیرێکی کوڕەم کرد خواردنەکە پەڕییە قوڕگم و و خەریک بوو بخنکێم تازە زانیم ئەوە ئەمیر خانە، کوڕێکی 30 ساڵان دەبوو بە تەمەن 13 ساڵێ لە من گەورەتر بوو، باڵا بەرز و چاو قاوەیی تۆخ، بەڕاستی خان خۆی خان بوو، بە هەزار حاڵ وتم من ببوورە... وام وت و ویستم هەستم ئەمیر خان وتی بۆستە... وەرە لەگەڵم بۆ سەرەوە دایکی ئەمیر خان وتی کوڕم... ئەمیرخان وتی هیچ نییە دایکە، منی لەگەڵ خۆی بردە سەرەوەو بردمیە شوێنێکی هێندە بەرز کە هەموو ئەوێم لێ دیار بوو، وتی گوێ بگرە من ئەمیر خانم، تۆش لەمەودوا هاوسەری منی، وتم خانمی ئەمیر خانم، بزەیەکی کرد وتی ئەبێ یاساکان بزانی وکو خۆت وتت خانمی ئەمیر خان،ڕێز لە دایکم و بە تایبەت یاسەمینیش دەگری شەڕ و ئاژاوەو ناخۆشیم ناوێ ئیتر بزانە، یاساکانی ئێرەش فێربە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر نابێ بێ پرسی من بڕۆیتە دەرەوە ئەوە وتم پێت، وتم بۆ ماڵی خێزانەکەشم؟ وتی ئەوان دێنە لای تۆ، ویستی بڕوا وتم ئێوەش فێر بن و بە هەمووی بڵێن من خانمی ئەمیر خانم ڕووی کردە دواوەو پێکەنی دەستی خستە ناو سەری وتی بۆ خاتری خوا دایکە تۆ چیت بۆ من هێناوە، وتم من ئەوەم کە هەم گەر بە دڵ و نییم بم نێرەوە، وتی گوێ بگرە خانمی ئەمیر خان ئەبێ هەموو کات لێرەبی ڕۆشتن نییە، ئەوە یاسەمینە و هاوسەری یەکەممە بۆی نییە بڕوا کاتێک تۆ هاتی، تۆش ناتوانی بڕۆی گەر کەسێکی تر هات، وتم ئەی کە قەت ناتوانی کەسێ تر بێنی دەستی کرد بە پێکەنین وتی بۆ خاتری خوا ئەمە چییە بە نسیبم بووە، ئەزانی من کەسانی وەکو تۆ بوێرم خۆشەوێ؟ وتم من بوێر نییم بوێریم دەمێکە لەدەست داوە، نازانم تێگەشت یان نا بەس خۆی لە گێل کرد و ڕۆشت هاتمە خوارێ دایکی خان وتی چیبوو؟ وتم هیچ قسەمان کرد، وتی خەمت نەبێ ئەمشەو دێت، هیچم نەوت وتی زۆر هەقت بە یاسەمین نەبێ با بوغز هەڵنەگرێ، وتم بۆچی ئەی منتان هێنا؟ وتی یاسەمین منداڵی نەدەبوو وە ماوەی 10 ساڵە ئەڵێم ژن بۆ ئەمیر خان دێنم هەر جارەو شتێک دەکات تا نەتوانم، بەڵام لە کۆتاییا هێنام، سەیرکە گەر بتوانی منداڵێک بێنیت و بنچینەی ئەم ماڵە بەهێز بکەی  ئەوا دەبیتە خانمی ئێرە و فەرمان لە دەستی تۆیە، بە تایبەت گەر کوڕت بێت، منیش ئەوە ڕۆشتە مێشکم، شەویش بەهەمان شێوە چاوەڕێم کرد بڵام نەهات زۆریش گریام بۆ عارف بەڵام چی بکەم؟ ئەگەر زانیبای هاوسەرگیریم کردووە چی دەکرد؟  بەیانی کە هەستام یەکەم شت قسەکانی دایکی خان هاتە مێشکم، دەستم کرد بە قسە کردن لەگەڵ خۆم وتم کە دڵ خۆش نەبووم با ڕێگە بدەم ببمە خانم خۆم خۆم دڵخۆش دەکەم ئەوجارە، هەستام و کام جلەی جوان بوو لەبەرم کرد و ڕۆشتم سوراوێکی پەمەییم کرد و چوومە دەرێ هەمووان سەیریان دەکردم، بووبون بە سەیرکەرم، منیش بە پۆزەوە دەچوومە خوارێ چووم و خوانی بەیانیم خوارد دایکی خان ئیشارەتی کرد چی بوو؟ وتم هیچ، ئەمیر خان دوای خوانی بیانی وتی دایکە دەرۆمە دەرەوەی شار هیچت ناوێ؟ دایکی خان وتی بۆچی؟ وتی هەندێک ئیش و کارم هەیە لەوێ، بە نازەوە وتم ئەمیر؟ ڕێک دایکی خان و یاسەمین چاویان زاق بۆوە، ئەمیرخان سەیرێکی کردم و بزەیک گرتی وتی فەرموو؟ وتم ئەمیر ئاساییە ئەمنیش بێم؟ هەندێک وەستا وتی وەرە، هەستام وتم بەیارمەتیتان زمانم لووس بوو دەمزانی چۆن ڕایانکێشم بۆ لای خۆم، یاسەمین وتی منیش بێم؟ دایکی خان وتی نا با ئەوان بۆخۆیان بڕۆن، یاسەمین ڕق دایگرت و منیش چوومە سەر پلیکانەکان دایکی خان هات وتی کچم ئەو بوێرییەت لە کوێ بوو من دایکیشیمە ناوێرم بڵێم ئەمیر، پێکەنیم وتم ئیتر من خانمی ئەمیر خانم، بزەی کرد وتی بە هەواڵی خۆش بێیتەوە، ناز زۆر بکە با ڕایکێشی بۆ خۆت، پێکەنیم و چووم هەندێ جلم هێناو هاتمەوە ماڵاواییم کرد و هاتمە ناو ئۆتۆمبیلەکە، ئەمیرخان وتی دەڕۆینە ئەوێ، لەوێ عارف و حسن هەیە لەگەڵ نێرگزی خێزانی حسن ئاگایان لێت دەبێ، بۆ چرکەیەک هەستم کرد عارف بێت چاوم پڕ بوو بە هێمنی گریام وتی چیی بووە خانمی ئەمیر خان؟ وتم هیچ کچ کە هاوسەرگیری بکات بۆ ماڵی باوکی زیاتر کوێ دڵی پڕ دەبێ؟ وردە وردە چاوانم گەرم بوو کە چاوم کردەوە لەسەر کۆشی ئەمیر خان بووم سەیری دەکردم خێرا هەستام وتی گەشتین

خانمی ئەمیر خان🫂🩷 Where stories live. Discover now