part 7

173 21 3
                                    

زۆر بێزار و بێتاقەت بووم لە ماڵا ئەمیریش لە کێڵگەی ئەسپەکان بوو یەکێک لە ئەسپەکان دووگیان بوو بەو ڕاگەشتبوون، منیش هەر دانیشتبووم لە ژووری میوان و دەستم لە ژێر سەرم بوو، یاسەمین هات لە بەرامبەرم دانیشت و دایکی ئەمیرخانیش هات دانیشت، زۆری نەبرد ئەمیر خان هاتەوەو دەڕۆشتە ژوورەکەی بە دوای کەوتم، بە نازەوە وتم ئەمیر؟ وتی ئم؟ وتم ئم چیە؟ سە لەگەڵ تۆ دەکەم، وتی بڵێ، وتم دەتوانم بڕۆمە ماڵی دایکم، ئەمیر زۆر بیریان دەکەم زور دەمێکە نەمبینیوون، وتی بە حسن بڵێ ئەوان بێن، وتم ئەمیر یانی ئاوا؟ وتی من بۆ خۆتمە، وتم باش، لچم کرد و ویستم بڕۆمە دەرێ هات کەمەری تووند گرتم وتی بڕۆ بەس ئەمڕۆ وەرەوە، ڕووم لێ کرد وتم نا بەتەمای ئەو هەموو ڕێگایە ببڕم و ئەوەنەش زوو بێمەوە، وتی کوا دوورە کەمێک لە خواترە، ناوچاوم لێ گرژ کرد و پێکەنی، وتی باشە بڕۆ منیش با هەفتەیە ئاسوودە بم لەگەڵ یاسەمین، وتم بۆ خۆتان ڕاکە ڕاک بکەن لە کۆشکا وەکو یەکەم جارەکان من لێرە بووم ئەهاتنە ژوورێکۆو پێکەنین وتی یانی غیرەکەی؟ وتم نا بۆ بیکەم؟ وام وت و وتم ئەڕۆم خۆم ئامادە ئەکم، چوم وردە وردە خۆمم ئامادە کرد لە ژوورەکەی خۆم و حسن هات شتوومەکەکانی بۆ هەڵگرتم بۆ ناو ئۆتۆمبیلەکەو منیش ماڵاوییم لێیان کرد و ڕۆشتم، هەر کە گەشتم و دابەزیم دەنگی تەقەی پێڵاوەکانم هەموو ئەو ناوەی هەژاند بە جۆرێک ئەیان وت ( چەندە خاتوون و جوان بووە، خانمی ئەمیر خان بۆ خۆی خانمە )

زۆر بێزار و بێتاقەت بووم لە ماڵا ئەمیریش لە کێڵگەی ئەسپەکان بوو یەکێک لە ئەسپەکان دووگیان بوو بەو ڕاگەشتبوون، منیش هەر دانیشتبووم لە ژووری میوان و دەستم لە ژێر سەرم بوو، یاسەمین هات لە بەرامبەرم دانیشت و دایکی ئەمیرخانیش هات دانیشت، زۆری نەبرد ئەم...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چوومە ژورێ و دایکم و ئەوانم بانگ کرد و تێر لە ئامێزم گرتن و نۆرەی پەپوولەی خوشکم هات و کە لە باوەشم کرد ئەڵقەیکم لە پەنجەی دیت،وتم پەپۆ گیان ئەوە چییە بێ ئاگاداری ئێمە؟ دایکم وتی وەرە ژوورێ بۆت باس دەکەین، وتم حسن وەرە لە باخچەکە دانیشە چات بۆ بێنین، حسن لە باخچەی ماڵەوەمان دانیشت و منیش چومە ژوورێ، دایکم گوتی هەندێک پێش ئێستە عارفی خۆمان هاتن و دەستیان کرد بە قسە زۆریان پێ خۆش بوو ئێمەش وتمان لەوان باشترمان وبە دەست ناکەوێ، هەر کە وای وت سەرم بە ژان کەوت و چاوم خەریک بوو بتەقێ، بە زۆر خۆمم گرت وتم پیرۆز.. پیرۆزی بێت، بە زۆرخۆمم گرت لە کاتێکا خەریک بوو بخنکێم چایان بۆ حسن برد و منیش ئەو خواردن و پارەی ئمیر خان پێی دابووم بە دایکم و بابم دا وتم ئەمیرخان ناردوویەتی بە دیاری بەهەرحاڵ وتم ئەڕۆمە دەرێ هەوایەک هەڵەمژم، چوومە باخچەکە چاوەکانم پڕ بوون، وتم حسن شتێک بدۆزەوە با بڕۆین لێرە خەریکە دەخنکێم، حسن کە قومێک لە چاکەی خواردبۆوە وتی خودا نەکا خانم چ باسە؟ ویستمقسە بکەم بەس دەسم بە قوڕگمەوە گرت و چاوەکانم ڕەش بوون و کەوتم، زۆر کەم گوێم لێبوو هاواریان ئەکرد کە فریامان کەون، یەکێکی تر ئەیووت بڕۆن خان ئاگادار کەنەوە، هەر ئەوەندەم گوێ لێبوو ئیتر تەواو بە یەکجاری بێهۆش بووم، ئەمەیان نازانم بەس کە چاوم کردەوە لە کۆشک بووم، لە ژوورەکەی ئەمیر خان بووم دکتۆرێکم لابوو کە ڕووناکی یا لە چاوم  کردمەوە وردە وردە ئەمیرخانیش لام بوو، ئەو کاتە حکیم یان پێ دەوت کەمتر بە دکتۆر ناویان دەهێنا، حەکیمەکە وتی دەتوانن بڕۆنە دەرێ؟ دایکی خان وتی با بڕۆین کوڕم، ئەمیرخان وتی بۆ کوێ بێم؟ نەخێر ناڕۆم چیی هەیە بیڵێ، دایکی ئەمیرخان وتی ئاخر کوڕم پشکنین بۆ دەکا!! من دووبارە چاوم داخراوە چونکە زۆر بێهێز بووم بەس ئاگام لێبوو چی ئەکراو چ باس بوو، چونە دەرەوەو پشکنینی بۆ من کرد دوای هەندێک هاتنە ژوورەوە زۆر بە بێ هێزی چاوم کردەوە، ئەمیرخان دەستی هێنا بە سەرما وتی باشیت تۆ خانمی ئەمیرخان؟ فرمێسک پێڵووی چاوومی گرت و هەنسکێکم دا، بەڕاستی هیچ باش نەبووم، دایکی ئەمیر خان وتی چی بووە بڵێ خاتوون دڵمان شەقی برد خوانەخواستە شتێکی نییە جێی ترس بێت؟ حەکیمەکە وتی مووژدانەم دەوێ خاتوون خانمی ئەمیر خان دووگیانە ئێوە دەبن بە داپیرە، من هەر بەو جۆرە مامەوە بەڵام ئەمیرخان و دایکی لە خۆشیا زۆر گەشانەوەو لەبەر دڵخۆشی نەیاندەزانی چی بکەن لە لایەکی ترەوە یاسەمین لای دەرگا وەستابوو کە ڕووم لێ کرد بینیم زۆر بە دڵی پڕەوە سەیر دەکا، وە بەڕاستی منیش بۆ ئەو دڵم پڕ بوو

خانمی ئەمیر خان🫂🩷 Where stories live. Discover now