part finall

188 29 12
                                    

هەموان دانیشت بوون نانیان خوارد و یاسەمین وتی ئەمیرخان گەر ڕێگە بدەیت ماوەیەک دەڕۆمە لای خێزانەکەم ئەمیرخان ویستی بڵێ نا سەیرێکم کرد و مۆڕەیەکم لێ کرد، کوپە چاکەی هەڵکرت و خورادیەوەو داینا وتی بڕۆ و هەستاو ڕۆشت،یاسەمین دڵخۆشی لە چاوەکانی بە دی ئەکرا ڕۆشت جلکەکانی کۆ کردەوەو ماڵاواییمان لێ کرد بڕیار بوو ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر لەوێ بێت بەهەر حاڵ من لە ژوورەکەم خەریکی جیهانگیر بووم ئەمیر هات وتی بۆچی ویستت یاسەمین بڕوات؟ وتم چوونکە ئەویش دڵی هەیە و ئەیەوێ خێزانەکەی ببینێ من ئەوە چەندە لێرەم جارێکیش نە خێزانەکەیم دیوە نە خۆشی ڕۆشتبێ!! ئەمیر پێکەنی وتی دەی یانی ناڵێی بۆ ئەوەی ماڵەکە چۆڵ بێ؟ سەیرم کرد و توڕەییم پێوە دیار بوو لە ناکاو منیش دەسم کردە پێکەنین لە باوەشی کردم وتم لە بیرم نەچووە چیت کرد بەڵام دەی خۆت ئەمناسی چ دڵێکم هەیە، نا بەڵام زۆر پێم گوناهە منداڵی نابێت یاسەمین منیش پێم باش بوو بڕوات لەبەر جیهانگیر تا زیاتر خەم نەخوات، بەهەر حاڵ دوای ماوەیەک ئاهەنگێک گێڕدرا بۆ جیهانگیر هەمووان دەهاتن خشڵ و زێڕیان بە منەوە دەکرد و دیاریان دەهێنا کە یاسەمینیش لە تەنیشتم بوو زۆر درێژی ناکەمەوە بەڵام موحیبەتێکم بۆ یاسەمین درووست بو کە وەکو خوشکم بوو، ژیانێکی ئاسایی ژیاین لە دوای جیهانگیر کچێک و کوڕێکی تری دوانەشمان بوو بە ناوی جان و جانان کە زۆر کات بەهۆی فریا نەکەوتنم جان لای یاسەمین بوو وەکو کوڕی خۆی،  دوای چەندان ساڵ دایکی ئەمیرخان مرد، ئێستا من پیرێکی پەکەوتووم یاسەمین لە لێواری مەرگدایەو ئەمیرخانیش دوو ساڵە وەفاتی کردووەو تەمەن درێژی بۆ ئێوە جێهێشت، منداڵەکانم ڕۆشتوونەتە ڕگەی خویان و ئەوەش بڵێم ئاگام هیچ لە پەپوولە و عارف نییە،ئێستا نەوە تاقانەکەم کچی جیهانگیرەکەم بە ناوی دیلارا ئەم نامە دووروو درێژەی منی بە ئێوە گەیاند منیش هێندەم نەماوە لە ژیان و نزای مردنێکی پاک و بێگەرد دەکەم نەکەومە سەر جێگا، بەڵێ من پەریهانم... خانمی ئەمیر خان🌷

خانمی ئەمیر خان🫂🩷 Where stories live. Discover now