"لە شاری سوان...لە هەتیوخانەی بیمیلدا"
بەڕێوبەر کیم چویە مەتبەخ:ماندوو نەبن کچینە
جیسوو:سوپاس بەڕێوبەر
بەڕێوبەر دوای ئەوەی چاوی گێڕا لەنێو ئەو کچانەی لە مەتبەخ بوون:کوا لیلی لەکوێیە؟
ڕۆزێ:لە ژوورەکەیەتی
بەڕێوبەر بە بێزاریەوە:دووبارە سەیری ئایلاند ئەکات؟
جیسوو زەردەخەنەی کرد:ئهم خۆشەویستەکەی تیایە بۆیە زۆر پەرۆشی بینینیەتی.
ب کیم:کەواتە پێی بڵێن هەر کە پڕۆگرامەکە کۆتایی هات بێتە ژوورەکەم
ڕۆزێ:بەسەرچاو
~~~~~*Lily's POV*
بالیفەکەم لەسەر ڕانم لادا و بەبێزاری هاوێشم بۆ لیا و بەر سەری کەوت:دە بەسە ئیتر بێدەنگ بە با گوێم لە قسەکان بێت
لیا:دادە سەرم هێشا
خۆم لێی توڕە کرد:درۆ مەکە هەستە ونبە لەپێش چاوم
لیا:چۆن دڵت یەت من تەنها 11 ساڵم
گوتم:بەڵام دوو هێندەی من ئەزانیت
سەیری تەلەفزیۆنەکەم کردەوە ،سۆنگهون هاتە سەر شاشەکەهاوارم کرد:یااااااهــ دەیخۆم من
هەڵسامەوە سەرپێ و لەگەڵ ئەودا سەمام ئەکرد...زۆر بیرم کردوویت
وا ئەبێت بە ساڵێک هیچ قسەمان نەکردووە و یەکترمان نەدیوە لەو کاتەوەی....؟~~~ساڵێک لەمەوبەر~~~
لیلی:چیتە...دەی قسەم بۆ بکە؟
سۆنگهون:من...من ناوم لە پڕۆگرامی ئایلاند تۆمار کرد
لیلی بە پەرۆشەوە:ئێ ئینجا؟
سۆنگهون:بانگهێشتیان کردم لیلی من هەڵبژێردرام
لیلی لە خۆشیا خۆی خستە باوەشی سۆنگهون:یاااا من زۆر دڵخۆشم بۆتۆ
دوای باوەشێکی توند لەیەکتر جیابونەوە
سۆنگهون:خەمبار نیت؟
لیلی:هئم...دەزانم دوورەکەویتەوە و دەچیتە سیۆل بەڵام خەونەکەی تۆ گرنگترە
سۆنگهون:سوپاس بۆ پشتگیریەکەت لیلی
لیلی:سوپاس نا لەبری ئەوە لەبیرم مەکە
سۆنگهون:بەڵێن بێت
لیلی:وەهەروەها ڕۆژی 15/11 لەبیر نەکەیت
پەنجەم بۆی درێژ کرد:ئەگینا
سۆنگهون:بەڵێ بەڵێ ئەگینا ئەمکوژیت چونکە لەم ڕۆژەدا داوای خۆشەویستیت لێ کردم
لیلی شەقێکی لە سنگی سۆنگهون دا:هێی بیرم مەخەرەوە...شەرم دەکەم~~~گەڕانەوە بۆ ئێستا~~~
تەلەفزیۆنم کوژاندەوە و دانیشتم لەسەر جێگاکەم ،لەو کاتەدا جیسوو هاتە ژوورەوە
گوتی:چیبوو؟
بە شانازیەوە وڵامم دا:هەفتەیەکی تر دەیباتەوە
ڕۆزێ هاتە ژوورەوە:هێشتا تەواو نەبووە چۆن ئاوا دڵنیایت؟
گوتم:چونکە متمانەم پێیەتی
جیسوو دەستی بڵندکرد تا لێمبات بەڵام وەستا:کچێ ئەوکوژم مۆبایلی هەتیوخانە نەماوە پێیانەوە دەنگی پێ نەدەی یاخوا دەرنەچێ
ڕۆزێ:هههه دە بەسیکەن
بە گوناحی سەیری جیسووم کرد:لێم مەدە دوای دەگریم ها
لەوکاتەدا بەڕێوبەر هاتە ژوورەوە...خێرا هەڵسامەوە سەر پێ:بەخێربێی خاتوون
هات و سەیری کردم:لیلی؟
گوتم:فەرموو؟
گوتی:سەبارەت بە هەتیوخانەی فڵاوەر
بە پەرۆشەوە پرسیم:چیانگوت؟ ئایە ڕازین بچم بۆ ئەوێ؟
هەتیوخانەی فڵاوەر لە شاری سیۆلە ،منیش ساڵێکە ناوم تۆمار ئەکەم تا بگوازرێمەوە بۆ ئەوێ و پاشان دەست بە کۆلێژ بکەم لەوێ
دووبارە پرسیم:چیان گوت؟
درۆ ناکەم کەمێک بێ هیوا ببووم
خاتوونی بەڕێوبەر زەردەخەنەیەکی گەرمی کرد:ئەوان ڕازی بوون لیلی تۆ ئەچیتە سیۆل
لە خۆشیا لەباوەشم کرد و تێر ماچم کرد
ڕاستە لە هاوڕێکانی ئێرەم دوور ئەکەومەوە بەڵام خەونی منە چون بۆ کۆلێژێکی باش و نزیک بوونم لە خۆشەیستەکەم ،ئەگینا لێرە لە سوانیش کۆلێژی باش هەن بەڵام سۆنگهون نیە ههههه~~~دوای سێ ڕۆژ~~~
گەشتمە سیۆل و چوم بۆ هەتیوخانەکە ،زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێ کردم چونکە بەڕێوبەرەکە خوشکی بەڕێوبەری هەتیوخانەکەی پێشووم بوو...خاتوو پاڕک شین های ،داوام لێیکرد کە دەچمە دەرەوە بۆ پیاسە کردن...ئەویش ڕێگای دام بڕۆم
"تکایە سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە"
⬇
⬆
(ئەمە ڕیکلامی چیڕۆکەکەمە و ناساندنیەتی ،واتا ئەبێ سەرەتا نوسراوی سەرەوە بخوێنیتەوە ئینجا سەیری ڤیدیۆکە بکەیت)
⬇
-دوای ئەوەی سەیرت کرد ئینجا ڕای خۆت بڵێ و کۆمێنت بکە بۆ بینینی پارتی یەکەم-
_____________________"بەردەوام دەبێت"
کتێبی:- "چـاوە بارانـاویـەکـان"💛
YOU ARE READING
RAINY EYES (S-1)✔
Teen Fiction"لە یوتوب ڕیکلامی چیڕۆکەکەم داناوە...سەیریکە و چیڕۆکەکە بخوێنەوە" ناوی یوتوب// kurdish enhypen (سۆنگهون & لـیـلـی)