𝛾ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛾
~
~
~*Lily´s POV*
برنجەکەم خستە نێو مەکینەی تایبەت بە برنج و ئەبوو کەمێک چاوەڕێ بکەم بۆیە گۆرانییەکم داگرساند و جار جار لەگەڵم ئەگوتەوە تا لەناکاو دەستێک هاتە نێو قەدم و توند گرتی و بەرزی کردمەوە ،بەهەموو هێزم قیژم لێدا چونکە زۆر ترسام
بەڵام کاتێک دایگرتم و سەیرم کرد:یاهـ نیکی
چەند جارێک بە توڕەیی شەقم لە شانیداسۆنگهون:لیلی چیبووە؟
بینیم لەلای دەرگاکەیە و کوڕەکانیش لەدوای ئەو گەشتنە سەر ڕۆحمان
سەیری نیکیم کرد:هێشتا پێدەکەنیت؟
جۆنگوۆن بە بێزاری:دەبوو بمانزانیبا نیکی شتێکی کردووە
گوتم:ڕقم لە دەستلێدانی لەناکاوە ئەویش ناوقەدی گرتم و بەرزی کردمەوە
سۆنگهون:یاهــ منداڵی بچوک
پەنجەی بۆ ڕاکێشا:وەرە ئێرە
کەمێک بۆی هات و نیکی خۆی خستە پشتم
گوتم:لاچۆ شایەنی لێدانت
سۆنگهون هاتە بەرامبەرم:لیلی لاچۆ
بەڵام نیکی توند پشتی گرتبووم بۆیە نەمدەتوانی بجوڵێم:بەرمدە نیکی
تا پاڵی پێوە نام و ڕایکرد منیش...خۆم لە باوەشی سۆنگهوندا دۆزییەوە
بێدەنگیەکی زۆر باڵی بەسەردا کێشاین
نیکی:لەڕاستیدا ئێوە شایەنی ئەمەن هههه
لە سۆنگهون جیابوومەوە:ببوورە
سۆنگهون سەیری کردم و هیچی نەگوت
سۆنوو:یاهــ نیکی گەمژە ئەگەر لیلی ئازاری پێ گەشتبا
دوای کەوت بۆ هۆڵ ،کوڕەکان تریش ڕۆشتن
پێکەنیم:نیکی هەمیشە ئاوایە؟
سۆنگهون:جارێ چیت دیوە ههههه
ڕۆشتین بەدوایان و بینیم هیسنگ گرتویەتی و سۆنوو ختوکەی ئەیا
گوتم:دەی ئیتر وازی لێ بێنن کوڕینە گوناحە
هیسنگ بە ماندوویی وازی لێ هێنا
YOU ARE READING
RAINY EYES (S-1)✔
Teen Fiction"لە یوتوب ڕیکلامی چیڕۆکەکەم داناوە...سەیریکە و چیڕۆکەکە بخوێنەوە" ناوی یوتوب// kurdish enhypen (سۆنگهون & لـیـلـی)