𝛿CHAPTER FOUR𝛿

83 18 430
                                    

𝛿ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛿
~
~
~

*Enhypen's POV*

جۆنگوۆن:دە بیڵێ دەی
نیکی:ئەڵێم بۆچی دەرگایان لەسەر کلیل نەدەین؟
جۆنگوۆن بە گاڵتەوە پێکەنی:نیکی تۆ مێشکت لەدەست داوە دڵنیام
نیکی:ئێ بۆچی وادەڵێیت دەبا بیکەین دەی
جۆنگوۆن:شتی وا نابێت سەیریانکە نەفرەت لە یەکتر ئەکەن نابینیت؟
نیکی:ئەوەی ئێمە دەیبینین لەوانەیە بە نەفرەت بچێت بەڵام دڵنیام خۆشەویستیە
جۆنگوۆن:واز بێنە و مەشق بکە دەی
نیکی:سەیرکە ئەو شتەی من بینیم تۆ نەتبینی بۆیە ئاوا قساکەیت
جۆنگوۆن دەستەکانی خستە سەر کەمەری:بەڕاستی مەراق ئەکەم چیت بینی هم؟
ن

یکی:ئەو ڕۆژەی لە فڕۆکەخانە بووین کە لیلی ڕۆشتە دەرەوە لە توالێتەکە دوای ئەوەی شەڕیان کرد
جۆنگوۆن:ئێهــ ئینجا؟
نیکی:کاتێک سەیری چاوانی کاکە سۆنگهونم کرد توڕەیی تیا نەبوو بەڵکو پڕ بوون لە فرمێسک
جۆنگوۆن تەنها بێدەنگ گوێی بۆ گرتبوو
نیکی:بەڕای تۆ کام پیاو دوای بینینی کچێک چاوی پڕ ئەبن؟
جۆنگوۆن وڵامی دایەوە:پیاوێکی عاشق
نیکی:بەڕای من سۆنگهون خۆشی ئاگادار نییە لەو هەستەی هەیەتی وە تاکە شت بیری لێ کردبێتەوە خەونەکەمان بووە...ئەویش ئێنهایپن
جۆنگوۆن:گەر جیانەبوایەوە و هەواداران بیانزانیبا
نیکی:بەدڵنیاییەوە هەڵدەوەشاینەوە
جۆنگوۆن دەستی خستە سەر سەری:ئای هاوار کاکە چیت کردووە تۆ؟
نیکی:خۆشەویستی کردە قوربانی خەونەکەی وە ئەو جیابونەوەش لیلی توڕە ئەکات تا ئاستی شەڕکردن لەگەڵی بۆیە دڵنیام ئەوان نەفرەت لەیەکتر ناکەن
جۆنگوۆن کەمێک بیری کردەوە و پەنجەیەکی بۆ نیکی ڕاکێشا:لەپشتی دەرگاکەوە چاوەڕێ ئەکەین گەر دووبارە شەڕیان کرد
نیکی بە دڵخۆشی گوتی:بەڵێن بێت ڕاستەوخۆ ئەیکەینەوە
جۆنگوۆن:هێشتا نیگەرانم بەڵام با ئەنجامی بدەین
نیکی:کوا کلیلەکە؟
جۆنگوۆن:سەیری نێو دۆڵابەکە بکە
"چەند ژوورێکی تایبەت بە ئێنهایپن هەن بۆیە کلیلەکانیان لەلای خودی خۆیان دادەنرێت"
هەردووکیان ڕۆشتنە دەرەوە و چونە بەر درگای ئەو ژوورەی لیلی و سۆنگهونی لێبوو
جۆنگوۆن:دەی
نیکی:چاوەڕێکە نامەوێ دەنگی لێوە بێت
دوای ئەوەی کلیلیاندا کەمێک چاوەڕێ بوون
لەناکاو دەسکی دەرگاکە جوڵایەوە و دەنگی لیلی و سۆنگهون دەستی کرد بە لەرینەوە
جۆنگوۆن نینۆکی خۆی دەخوارد:دەستی پێکرد
~
~
~

*Lily's POV*

دەستم خستە سەر نێوچەوانم:نەخێر ئیتر
لە ژوورەکەدا ئەسوڕامەوە نیگەران بووم
سۆنگهون:با پەیوەندی بە کوڕەکانەوە بکەم
دەستی بۆ بەڕکی برد بەڵام هیچ شتێک نەبوو...نەخێر ئیتر مۆبایلەکەی جێهێشتووە؟
گوتم:پێم نەڵێیت کە مۆبایلت لەلا نییە؟
سۆنگهون:لە ژووری مەشقکردنە دەی هیخۆتم بەرێ
نەمدەویست وڵامێکی ئاوا بدەمەوە بەڵام:هیمنیش لە ئۆفیسەکەمە
سۆنگهون:کەواتە تیاچوین
گوتم:شتی وا نییە لاچۆ
ڕۆشتم بۆلای دەرگاکە و لێمدا بەڵام سۆنگهون زوو دەستی گرتم:چی دەکەیت؟
بەتوڕەیی گوتم:کوێریت؟ نابینی داوای یارمەتی ئەکەم
سۆنگهون:گەر کەسێک گوێی لێبێت و بمانبینێ لەیەک ژوورداین قسەوباس دروست ئەکەن
بە توڕەیی سەیریم کرد و دەستیم دوورخستەوە:ڕاست ئەکەیت بەڕێز پاڕک سۆنگهون هەر لەبەر ئەوەش بوو لەمن جیابویەوە وایە؟
سۆنگهون:نامەوێ قسە لەسەر ڕابردوو بکەم
پێکەنیم:واو بەڕێز پاڕک سۆنگهون دڵی ڕەنجا بە بیرکردنەوە لە ڕابردووی؟
سەیری کردم:لیلی دەستپێمەکە دووبارە
دەستەکانم خستە سەر سنگم:من..من دەستپێنەکەم؟ هێشتا ئەتەوێ خۆت وەڕاست هەڵگەڕێنیت؟
سۆنگهون بە دەنگی بەرز:مەبەستم ئەوە نەبوو
بە دەنگێکی بەرزتر لەو وڵامیم دا:هاوار بەسەر مندا مەکە
ترس لە ڕووخساریدا دیاربوو
دووبارە هەستم بە پڕبوونی چاوانم کرد:ڕقم لەوەیە کاتێک ئەتبینم هەندێک شتت نەگۆڕاوە...ڕێک وەکو جاران ئەترسیت
نەمتوانی لەوە زیاتر خۆم ڕاگرم دووبارە چاوە باراناوییەکانم دەستیان کرد بە ڕشتنی دڵۆپەکانیان:سۆنگهوناهــ تۆ...تۆ دەزانی بە چ بارودۆخێکدا تێپەڕیم من؟
هیچ وڵامی نەدامەوە تەنها سەیری ئەکردم بۆیە منیش بەردەوام بووم:دەزانیت هەستم بەچی کرد کاتێک داوات لێ کردم تۆ لەخۆم بسەنم لەکاتێکدا تەنها تۆم هەبوو؟ ئەوە دەزانیت هم؟
دووبارە وڵامی نەبوو و دڵۆپێک فرمێسکم بینی لەسەر ڕوومەتەکانی هاتنە خوارەوە
زۆر پەست بووم بۆیە شەقێکم لە سنگی دا:مەگری...تۆ بۆت نییە بگری لەکاتێکدا هیچ کێشەیەکت نییە
دووبارە شەقێکی ترم لێیدا:تۆ فرمێسک مەڕێژە من لەشوێنی تۆش ڕشتومە زۆر...زۆر زۆرم ڕشتووە
زۆر خێرا بوو ڕێک وەکو جاران...ڕایکێشام بۆ باوەشی و هیچی نەگوت
تەنها ئاوا وەستام بێ کاردانەوە
کەمێک کەشەکە ئارام بوویەوە و منیش بە هێواشی لەباوەشی دوورکەوتمەوە:دەتوانم داوایەکت لێ بکەم؟
سۆنگهون:ئم
گوتم:دەکرێت چارەسەرییەکە وەرگریت؟
نازانم بۆ بەڵام پێکەنین دایگرت
گوتم:بۆچی پێدەکەنیت؟
فرمێسکی سڕی و لە پێکەنین بەردەوام بوو:ئاهــ ببوورە بۆ ساتێک وامزانی دووبارە
قسەکەیم بڕی:لەخەوتا دووبارە داوای ژووانت لێکەم پاڕک سۆنگهون
وازی لە پێکەنین هێنا بەڵام هێشتا زەردەخەنەیەکی بچوک لەسەر لێوانی بوو:بۆچی ئەوەندە نیگەرانی دەروونی منیت؟
فرمێسکی سەر کوڵمەی خۆمم سڕی:نیگەرونی تۆ نیم بەڵکو تاقیکردنەوەکەم ئەوەیە...دەبێ چارەسەری دەروونی هەر حەوتتان بکەم و ئەنجامەکان بدەم بە مامۆستا و دکتۆر جی چانگ ووک...وە دکتۆر لی گوتی گەر هەر کەسێکتان کەموکوڕی هەبێت ئەوا دەرناچم
سۆنگهون:خەونێکی جوانت هەیە
گوتم:نەخێر بەمەیان ئەڵێم ئامانج
سۆنگهون:ئەی خەونەکانت؟
زەردەخەنەم کرد:چەند ساڵێک بەر لە ئێستا بە زیندوویی لەژێر گڵم نا
سۆنگهون:هەر هەمووی؟
کاتێک بیرم لەو پرسیارەی کردەوە و سەیریم کرد لە بەرامبەرمە و چاوی ناو چاوم بڕیوە...جگە لەوەش نازانم بۆچی بەڵام خەیاڵم بۆ ئەوە چو کە تا ئێستا داوای لێ بووردنی لێ نەکردووم بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی داوە
بۆیە خێرا چومە لای و زلەیەکم لێیدا
سەرسام بوو و دەستی بەشوێنی زلەکەمەوە گرتبوو:ئەمە...ئەمە بۆچی بوو؟
هاوارم کرد:هەروا دڵم ویستی
هاواری کرد:یاهــ لیلی
لەناکاو دەنگی کردنەوەی دەرگاکە هات و دوو کوڕ هاتنە ژوورەوە...نیکی و جۆنگوۆن
نیکی سەیری سۆنگهونی کرد:ڕوومەتت سوور بۆتەوە
جۆنگوۆن:پێتم گوت زلە بوو خۆم گوێم لێبوو
نیکی سەیری کردم:دەستت نایەشێت؟
گوتم:گەر تاکو بەیانی ئاوا لێیبەم زیاتر بەهێز دەبێت دڵنیابە
جۆنگوۆن سەیری ڕوومەی سۆنگهونی کرد و دواتر گوتی:کەمێک ویژدانت هەبێ جاری داهاتوو
سۆنگهون:یاهــ ئێوە لایەنگری کێن؟
گوتم:من دەڕۆم چونکە بەرگە ناگرم دوو خولەکی تر هەمان هەناسەی شوێنێک هەڵمژم لەگەڵ تۆ
پشتم تێیکرد تا بڕۆم بەڵام بە دەنگێکی بەرز گوتی:بەداخەوەم دەبێ بەرگە بگری چونکە ئیتر لە ئۆفیسەکەت ئەمبینی
سەیریم کرد و هیچم نەگوت...ئەو ڕازی بوو
سۆنگهون:چارەسەرییەکە وەردەگرم
گوتم:باشە
ئەویش گوتی:باشە
دوای ئەوە ڕۆشتمە دەرەوە نازانم چی ڕوویدا دوای من وە بەلامەوە گرنگیش نییە
~
~
~

RAINY EYES (S-1)✔Where stories live. Discover now