𝛿CHAPTER TWELVE𝛿

142 18 112
                                    

𝛾ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛾
~
~کـــــۆتــــایــــی~
~

*Enhypen's POV*

دوای ئەوەی گەڕانەوە لە فڕۆکەخانە ،لای دەرگاکە بوون خەریکبوو ئەچونە ژوورەوە
نیکی:سەیرکەن ڕووناکییەکان داگیرساون

جۆنگوۆن:بەڵام هێشتا کەس بەکرێی نەگرتووە چۆن داگیرساوە؟
سۆنگهون:نەکا هەواڵگرەکان بن؟
جەی:با بچین
جەیک:بە هێواشی...گەر ئەمجارە بتوانین بیانگرین بەڵێن بێت واکەم لە کارەکەیان دەرکرێن
ڕۆشتنە ماڵی بەرامبەریان بەهێواشی تا هەواڵگرەکان بگرن
نیکی:یاهــ کاکە هیسنگ هێواش دەنگی پێت زۆر دێت
هیسنگ:دە تۆ ئازابە بفڕە سەربانەکە منیش دەنگی پێکانم ناهێڵم
جەیک:دە بەسیکەن ئیتر با گوێیان لێ نەبێت
دەنگێک لە ژوورەوە هات و قسەی ئەکرد
کوڕەکان بێدەنگ بوون
جۆنگوۆن:ئای هاوار پۆلیسی چی؟
سۆنوو ئەو دەنگەم لا ئاشنایە
دەنگەکە:گەر دەتانەوێ نەگیرێن هەر ئێستا بڕۆن
سۆنگهون سەرسام بوو:ئەوە دەنگی لیلی نییە؟
جەی بە دوو دڵی قسەی کرد:لیلی؟ لیلی ئەوە ئێمەین ئێنهایپن
سۆنگهون لە درگای دا:لیلی لەژوورەوەی؟
دەرگاکە کرایەوە و چاویان بە لیلی کەوت کە ڕەنگی زەرد ببوو و سەیوانێکی لەدەست بوو:سۆنگهون؟
خێرا سەیوانەکەی لەدەست کەوت خۆی خستە باوەشی سۆنگهون:زۆر ترسام هون ،وامزانی ئەمکوژن
نیکی:گەمژەینە زۆر خراپ ترساندمان
سۆنگهون باوەشی لە لیلی کردەوە و دەستی بە قژیدا دێنا:شششــ مەترسە تەواو من لێرەم
هیسنگ:لیلی ببوورە نابوو ئاوا بوترسێنین
لیلی لە سۆنگهون جیابویەوە و قژی خستە پشتی گوێی و شەرمی کرد لەوەی ئاوا خۆی خستە باوەشی سۆنگهون:ببوورە ترسام بۆیە
سۆنگهون:کێشە نیە
نیکی:چیت ئەکرد لێرە؟
لیلی:لەڕاستیدا بیرم چو دوێنێ لە نامە پێت بڵێم من گواستومەتەوە بۆ ئێرە
سۆنوو بە دڵخۆشی:بەڕاست؟
لیلی:بەڵێ ئەمڕۆ تەواو بووم لە گواستنەوە و ڕێکخستنی کەلوپەلەکانم
سۆنگهون:پێویستت بە هیچ نییە؟
لیلی:سوپاس هەموو شتێکم تەواوە
جۆنگوۆن:بەخێربێی لیلی دراوسێمان
لیلی پێکەنی:سوپاس دراوسێ بەناوبانگەکانم
جەیک:دووبارە بمانبوورە
لیلی:کێشە نییە تێپەڕی
جەی:وابزانم پێویستە ئەم ئاگادارییە لێکەیتەوە ئەگینا زۆریتر ئاوا دێنە بەر درگات
لیلی:لەڕاستیدا بیرم بوو بەڵام تاقەتم نەبوو لێیکەمەوە
سۆنگهون:من ئەیکەم دەی تۆ بڕۆ بخەوە کاتەکەی درەنگە ،چیتر ئاوا درەنگ مەخەوە
لیلی:ئاگاداری کات نەبووم لەبەر دراما
سۆنگهون:هەرگیز ناگۆڕێیت لیلی
جەی:کەواتە با بگەڕێینەوە تۆش پشوو بدە
لیلی:سوپاس ئێوەش هەروا
نیکی:ناکرێ ئەمشەو لەگەڵت بمێنمەوە؟
هیسنگ لەدوای خۆی ڕایکێشا:هیهیهی دەی شەوشاد دکتۆرە لیلی
نیکی:یاهـ بەرمدە من لای ئەو دەمێنمەوە
سۆنگهون دەستی لەشانی لیلی دا:بڕۆ ژوورەوە و دەرگاش کلیل بدە ،پێویستت بەهەرچی بوو پەیوەندی بکە باش؟
لیلی:باشە
نیکی بە دەنگێکی بەرز:بەیانی دێیتە کۆمپانیا؟
لیلی بە هەمان تۆنی دەنگ وڵامی دایەوە:هههه نەخێر بەیانی ڕۆژی پشوومە
~
~
~

RAINY EYES (S-1)✔Where stories live. Discover now