𝛾ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛾
~
~
~*Sunghoon´s POV*
بێزاربووم هێندەی یاری بە مۆبایلەکەم بکەم بۆیە لەسەر جێگاکەم دامنا و چاوم داخست
بیرم لە لیلی ئەکردەوە کە گوتی
"ئەوەندە ئاسان بوو جێهێشتنم سۆنگهون؟"
منیش جێمهێشت بێ ئەوەی وڵامی بدەم
لەسەر جێگاکەم هەڵسام و بەخێرایی ڕۆشتم بەرەو مەتبەخ ،بینیم پیتزاکەی کەرت ئەکرد
سەیری کردم و زەردەخەنەی کرد
منیش وڵامیم دایەوە:ئاسان نەبوو لیلی
هەموو لاشەی وەستا لە جوڵە ،هەرچی لەدەستی بوو داینا سەر مێزەکە:سۆنگهون؟
گوتم:زۆر هەوڵم دا وانەکەم لیلی ،زۆر ویستم پەیوەندییەکەمان بەردەوامی پێ بدەم بەڵام گەر وامکردبا
قسەکەی پێ بڕیم:دەزانم ،گەر واتکردبا خەونی هاوڕێکانت دەخستە مەترسیەوە
چاوەکانم پڕ بوون کاتێک زانیم لێم تێگەشت
هاتە بەردەمم و پێکەنی:هەرخۆی من چیتر گلەیی لە حاڵم ناکەم ،تا ئەوکاتەی تۆ لەش ساغ بیت و لەژیاندا بیت ئەویتر گرنگییەکی هەیە؟ من تۆم خۆشدەوێ چی لە نزیکم بی چی لە دوورم بی ،دڵخۆشیت بۆمن بەسە
ویستم لەباوەشی بکەم بەڵام دووبارە ئەو کابوسە هاتەوە یادم ،دوورکەوتمەوە و ڕۆشتم لەسەر کورسییەکە دانیشتم
لیلی:ئمم ئێهــ بپسی ئەخۆیت؟
سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند و هیچم نەگوت
پیتزاکەی لەپێشم دانا ،لەگەڵ خواردنەوەی گازی و ئاو و سۆس بۆ پیتزاکە
دەستم کرد بە خواردن و ئەویش هات لەبەرامبەرم دانیشت ،سەیری ئەکردمگوتم:برسیت نییە؟
گوتی:نۆشی گیانت بێ
سەیریم کرد:کەواتە بگەڕێوە ماڵەوە
لیلی:تۆ ئامانەتی من کراوی ،تا کوڕەکان دێنەوە پێویستە لێرە بمێنمەوە
گوتم:کەواتە با قسە نەکەین هم؟
لیلی:چۆن ئەتوانم بۆت ڕوونکەمەوە گەر ڕێگا نەدەی قسەیەک بکەم؟
گوتم:پێویست ناکات ئەوەی بینیم بۆمن بەسە
لیلی:واتا باوەڕ بەواکەیت کە بینیوتە نەک قسەی من؟
پەرداخی بپسیەکەم هەڵگرت:بەڵێ
کەمێکم خواردەوە و لیلی هەڵسا:دەچم لە هۆڵ دانیشم پێویستت بەهەرچی بوو بانگم بکە
ڕۆشت لە مەتبەخ و منیش بە توڕەیی بەرداخەکەم لەسەر مێز دانا و چاوم داخست
~
~
~*Lily´s POV*
دوای نیو کاتژمێر بینیم گەڕایەوە ژوورەکەی بۆیە منیش ڕۆشتم و مەتبەخم پاک کەمەوە ،بینیم هەموو پیتزاکەی خواردبوو ئەو زۆر حەز بە پیتزا ئەکات وەکو پێشوو
مەتبەخم پاک کردەوە و هەموو کەوەنتەرەکەم سڕییەوە ،بەڕاستی پیس بوو
پەیوەندیم بە سۆنوو کرد:ئەرێ ئێوە چۆن لەناو ئەو پەرش و بڵاوییە ژیاون؟
سۆنوو:هههههـ کوڕین ئیتر
گوتم:کەی کۆتا جار ناو ماڵتان پاک کردەوە؟
سۆنوو:بیرم نایێ جەی ئەزانێت
جەی مۆبایلەکەی وەرگرت و قسەی کرد:منیش بیرم نایێ
بەبێزاری پرسیم:ئەکرێ بۆتان پاک کەمەوە؟
جەی:ماندوو نابیت؟
گوتم:خۆت ئەزانی ناتوانم وەکو مرۆڤێک لەگەڵ سۆنگهون دانیشم و قسەی بۆ بکەم بۆیە ناچار خۆم بەکاری ماڵ خەریک ئەکەم گەر ڕێگە بدەن
جەی:باشە
دەنگی نیکی هات:پێی بڵێ بیرم چوو جلەکان ناو جلشۆر دابنێم با داینێت
هیسنگ هاواری کرد:یاهــ خزمەتکارت گرتووە گەمژە؟
پێکەنیم:پێیان بڵێ ئەیکەم با هیسنگ لە نیکی من توڕە نەبێت
جەی:دەنگی مۆبایلەکە کراوەیە گوێیان لێتە
نیکی:خۆشمدەوێی دادە
پێکەنیم:دەی ئیتر دای ئەخەم
پەیوەندیەکەم داخست و دەستم کرد بە پاکردنەوەی ناو ماڵەکەیان ،بەڕاستی بێ باکن تەنانەت خواردن لەدەرەوە داواکەن و زبڵەکانیش جێدێڵن لە مەتبەخ ،ئەکرێ کەمێک ڕێنماییان پێ بدەم چونکە خراپە بۆ تەندروستییان
هۆڵەکەم خاوێن کردەوە بە گیسکی کارەیایی
دواتر چومە ژوورەکانیان و سەر جێگاکانم بۆیان چاک کرد ،تەنها ژووری سۆنگهون مابوو بەڵام بوێری ئەوەم نەکرد بچمە ژوورەوە بۆیە ڕۆشتمە لای جلشۆرەکە و جلەکانم خستە ناو
بیرم کردەوە چی گەر سۆنگهون جلی هەبێت بۆ شۆردن بۆیە بەر لەوەی مەکینەکە بەکاربخەم ڕۆشتمە لای دەرگای ژوورەکەی
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و ناویم هێنا:سۆنگهون
گوتی:بەڵێ؟
پرسیم:هیچ جلت هەیە بۆ شۆردن؟
گوێم لە هەنگاونانی بوو بۆلای دەرگاکە و دەسکی دەرگاکە جوڵا ،کردیەوە
گوتم:ببوورە بێزارم کردیت بەڵام
وڵامی دایەوە:هەمە...بۆچیتە؟
گوتم:نیکی بیری چووە جلەکان بخاتە نێو مەکینەکە بۆیە من ئەیکەم لەشوێن ئەو
هەستم کرد بنی شتێکی ئەکرد:ماڵت خاوێن کردۆتەوە؟
پرسیم:چۆنت زانی؟
سۆنگهون:بۆنێکی زۆر خۆش دێت لەماڵەوە
گوتم:بەڵێ تەنها...تەنها ژووری تۆ ماوە
سۆنگهون:کەواتە من جلەکان ئەبەمە لای مەکینەکە و تۆ ژوورەکەی من چاک بکە
دڵخۆشبووم بەوەی ڕازی بوو بەڵام نەمویست ماندووی بکەم بۆیە گوتم:کێشە نییە خۆم هەردووکی ئەنجام ئەدەم تۆ بڕۆ لە مەتبەخ شتێکی شیرین بخۆ
سۆنگهون:جلەکانم کەمێک تێکەڵن وە جلی ژێرەوەی تیایە و پیسن بۆیە نامەوێت دەستیان لێبەیت
پێکەنیم:باشە کەواتە
ڕۆشتە ژوورەکەی و سەلەیەکی بچوک جلی کۆکردەوە و منیش چاوەڕێ بووم
سۆنگهون:تەواو دەتوانیت بێیتە ژوورەوە
هەنگاوم نا بەرەو ژوورەکەی
YOU ARE READING
RAINY EYES (S-1)✔
Teen Fiction"لە یوتوب ڕیکلامی چیڕۆکەکەم داناوە...سەیریکە و چیڕۆکەکە بخوێنەوە" ناوی یوتوب// kurdish enhypen (سۆنگهون & لـیـلـی)