𝛾ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛾
~
~
~*No one's POV*
کاتەکە درەنگی کرد بۆیە لیلی ڕۆشت و لەژووری پشوودان کەمێک پاڵکەوت و خەوی لێکەوت ،تا ئەوکاتەی هۆسۆپ هاتە ژوورەوە تا ماڵئاوایی لە لیلی بکات بەڵام کاتێک بینی خەوی لێ کەوتووە...ئەیزانی کە خەوی لیلی چەندە قوڕسە بۆیە...نەیویست ئەم هەستە لەدەست بات و چویە تەنیشتی بەهێواشی پاڵکەوت
هۆسۆپ:تۆ لەناو باوەشم جێ ئەکەمەوە گەر خەبەرت بوویەوە هەستی ڕاستیمت پێ ئەڵێم ئەگینا دووبارە...ئەیشارمەوە
لیلی جوڵاند تا دەستی بخاتە ژێر سەری...لیلی کەمێک جوڵایەوە و دەنگی هات بەڵام دواتر دووبارە خەوی لێکەوتەوە و هەستی نەکرد
هۆسۆپ:کەواتە دووبارە...نەمتوانی پێت بڵێم کە خۆشمدەوێی
ئاگاداری خۆی نەبوو ئەویش خەوت
تا ئەوکاتەی سۆنگهون هات و ئەوانی بیی بۆیە هاواری کردسۆنگهون:ئێوە...بەیەکەوە خەوتبوون؟
پاکەتەکەی دەستی هەڵدا و بەدیواریدا کێشا
لیلی ترسا و هوسۆپ هەڵسایەوە:ئەوە تۆ چی دەکەیت؟
سۆنگهون گرنگی بە هۆسۆپ نەدا و سەیری نێو چاوی لیلی ئەکرد:وامزانی هێشتا...وامزانی
سەیری هۆسۆپی کرد و بەتوڕەیی بۆی چو مستێکی لێدا
لیلی هەوڵی دا بیگرێت بەڵام هۆسۆپ مستێکی لە سۆنگهون دایەوە و دووری خستەوە
لیلی چویە لای سۆنگهون و دەستی خستە سەر سنگی:تکایە بوەستە
دەستی لیلی دوورخستەوە و پشتی تێکرد...بەجێی هێشت و ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە
~
~
~*Lily's POV*
نەمتوانی زیاتر بۆستم بۆیە لەشوێنی خۆم نزم بوومەوە و لەسەر زەوی کەوتم
هۆسۆپ هاتە لام:لیلی تۆ باشیت؟
پاڵم پێوەی نا:دوورکەوە هەمووی هەڵەی تۆ بوو
دەنگی گریانم تەواوی ژوورەکەی گرتەوە بە جۆرێک چاوەکانم ئازاری ئەدام
نەمدەتوانی بوەستم لە ڕشتنی فرمێسکەکانم
سەیری هۆسۆپم کرد:بڕۆ دەرەوە نامەوێ بتبینمەوە هەرگیز
ژوورەکەی بۆم جێهێشت و بەتەنها مامەوە
لەسەر زەویەکە پاڵکەوتم و چاوم داخست
تا ئەوکاتەی یەکێک لە پەرستارەکان هات:دکتۆرە لیلی
سەیرم کرد:هم؟
بە ماندوێتییەوە گوتی:کەسێک لەپێش دەرگای نەخۆشخانە توشی ڕووداو بوو وە دکتۆر هۆسۆپ گوتی ئێوە بانگ بکەم
هەڵسامەوە:چۆن ڕوویداوە؟
پەرستار:وابزانم توشی شەڕێک بووە و پاڵیان پێوە ناوە
چومە لای:کوێی بریندارە؟
پەرستار:پشتی ملی
زۆر ترسام بۆی چونکە پشتی مل پەیوەندی هەیە بە چاو و بینین
لەکۆتاییدا من دکتۆرێکم...بۆیە وازم لەخەمی خۆم هێنا و ڕامکرد لەگەڵ پەرستارەکە
ڤرمێسکەکانمم سڕی:دکتۆر لی لێرەیە؟
پەرستار بە ڕاکردن:نەخێر بەڵام پەیەندی پێوە ئەکەین
-
گەشتینە خوارەوە و وەستام کاتێک بینیم هۆسۆپ لەگەڵ چەند پیاوێک نەخۆشەکەیان خستبوویە سەر جێگا بە تایەکان و پاڵیان ئەدا بۆ ژوورەوە
هۆسۆپ هاواری کرد:خێرا لیلی بانگ کەن
ڕۆشتمە لایان و کە منیان بینی وەستان...کاتێک سەیری ئەو نەخۆشەم کرد کە لەسەر جێگاکە کەوتبوو...ئەو نەخۆشەی توشی ڕووداو ببوو
تەنها توانیم ڕاکەم بۆلای و دەستەکانم بخەمە سەر ڕووخساری...هاوارێکی پڕ لە ئازار و ناڵە بکەم:سۆنگهوناااااا
بەهەموو هێزم گریام و نێوچەوانیم ماچکرد لەکاتێکدا ژێر سەری پڕ بوو لە خوێن
بە دەنگێکی بەرز ناویم هێنا:سۆنگهوناهــ تکایە نەکەی...نا نەخێر نابێ بڕۆی
هۆسۆپ:لیلی
سەیری پەرستارەکان و یارمەتیدەرەکانم کرد:چاوەڕێی چی دەکەن...هەر ئێستا ژووری نەشتەرگەری ئامادە بکەن لەگەڵ بتڵێک خوێن
دەنگم بەرزتر کرد:خێرا
پاڵیان بە جێگاکەوە نا و منیش دەستم خستە نێو دەستی لەگەڵ ئەودا ڕامکرد...تکایە مەمرە خۆشەویستم
سەیری ڕووخسار و چاوە داخراوەکانیم کرد:تکایە
-
لەگەڵ هۆسۆپ چوینە ژووری نەشتەرگەری ،بینیم جەستەیەکی گەورە و لاواز لەسەر زگ پاڵیان کەواندووە...چونکە شوێن برینەکەی پشتی ملی بوو
بە دەنگی لەرزۆکەوە گوت:دەرزی بێهۆشکەر
دایانە دەستم بەڵام کەمێک هەستم بە لەرزینی دەستەکانم کرد
هۆسۆپ:لیلی خێراکە
لەو کاتەدا دکتۆر لی هاتە ژوورەوە و پرسی:چۆن توشی ڕووداو بووە؟
هۆسۆپ:شەڕی کردووە و کاتێک پاڵیان ناوە پشتی ملی بەر بەردێک کەوتووە
دکتۆر لی:لیلی دەرزی بێهۆشکەری لێدە خێرا
دەرزیەکە لەدەستم نەکەوت و فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە:نەخێر...ناتوانم ئەوە بکەم
ڕامکردە دەرەوە ،ماسکەکەم لادا و بەهەموو هێزمەوە ئەگریام تا دکتۆر لی هات:تۆ ئەنجامی ئەدەیت
بە پاڕانەوە داوام کرد:ناتوانم...تکایە ناتوانم بەو شێوەیە بیبینم
دکتۆر لی:چۆن دەبیتە دکتۆر گەر نەتوانی یارمەتی ئازیزانت بەیت؟
سەیری دەرگاکەم کرد:ئەو...ئەو گیانی منە مامۆستا...هەموو شتێکی منە ،ناتوانم
سەرم بەمانای نەخێر جوڵاند و گریام
دکتۆر لی:گەر ئێستا ئەنجامی نەدەیت...هەرگیز ناتوانی بیکەیت لیلی
-
گەڕامەوە ژووری نەشتەرگەری و دەستمان کرد بە کارەکانمان ،زوو زوو پەرستارەکە بە کلینس فرمێسکی ئەسڕیم چونکە نەمدەتوانی کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم
دکتۆر لی:تەواو پاک بوویەوە
سەیری کردم:نەخۆشەکە داخە لیلی
دەستم دایە دەرزی و داوەکە و بۆم دوورییەوە شوێن برینەکەی...لەگەڵ هەر دەرزی لێدانێک وا هەستم ئەکرد دەرزییەکە لە دڵی خۆم ئەچەقێت نەوەکو پشتی ملی سۆنگهون:"تکایە بژی...لەبەر من"
-
لە ژووری نەشتەرگەری چوینە دەرەوە کوڕەکان چاوەڕێ بوون...پەرێشان بوو حاڵیان
هەر کە ئێمەیان بینی ڕایانکرد
نیکی هات و خۆی خستە باوەشم:دادە
وڵامی باوەشەکەیم دایەوە:سۆنگهون باشە
گریام و چاوم داخست:ئەو باش دەبێ نیکی
دکتۆر لی:سەلامەتیە گەنجەکان ،برینێکی سادە بوو تەنها خوێنی زۆر لێ ڕۆشتبوو بۆیە لەهۆش خۆی چووە
هیسنگ:کەی دەتوانین بیبینین؟
هۆسۆپ:دوای ئەوەی بەهۆشخۆی هاتەوە
نیکیم دوورخستەوە و سەیری کوڕەکانم کرد:بێخەمبن زۆری پێ ناچێت زوو ئەکەوێتەوە سەر قاچەکانی خۆی
سۆنوو بەردەوام بوو لە گریان:سوپاس بۆ خوا
لەناکاو دوو پۆلیس هات:چی بەڕێز سۆنگهونن؟
جەی:هاوڕێکانی ئەوین...کەمێکی تر خێزانەکەشی ئەگەن
پۆلیسێک گوتی:تاوانبارەکەمان دەستگیر کرد بۆیە پێویستە ئیفادە لە ئێوەش وەرگرین...کێ بوو کۆتا جار بریندارەکەی بینی؟
وڵامم دایەوە:من
پرسی:چیتان ئەکرد؟
وڵامم دایەوە:شەڕمان کرد لەسەر هەڵە تێگەیشتنێک ،دواتر جێی هێشتم و پاش کەمێک باسی کەسێکی بریندارییان کرد...کاتێک ڕۆشتم یارمەتی بدەم بینیم
نەمتوانی خۆم بگرم و دووبارە گریام ،نیکی خێرا لەباوەشی کردم
هۆسۆپ:بریندارەکە پاڕک سۆنگهون بوو ،هەر ئەوەندە ئەزانین ئێمەش
پۆلیسەکەیتر گوتی:کەواتە سەیری کامێراکان ئەکەین
دکتۆر لی:هۆسۆپ بڕۆ بیانبە بۆ ژووری کامێراکان
هۆسۆپ لەگەڵیان ڕۆشت و دوای ئەویش دکتۆر لی بەجێی هێشتین
گوتم:باشم نیکی
دوورکەوتەوە لێم:بۆچی شەڕتان کرد؟
گوتم:دواتر باسی ئەکەم
لەسەر کورسییەکانی ئەوێ دانیشتن
گوتم:لەواچێت هەواداران زۆر نیگەران بن
جۆنگوۆن:خەریکە شێت ئەبن وەکو ئێمە
گوتم:کەی خەبەری بوویەوە ئەوکات هەواڵەکە ڕابگەیەنن
هیسنگ چاوی پڕ ببوو:کێ دەزانێ چەندە ئازاری پێ گەشتووە کە پاڵیان ناوە
-
دوای ئەوەی ڕووخسارم شۆرد لە توالێتەکە هاتمە دەرەوە ،هۆسۆپ چاوەڕێم بوو
پرسی:باشیت؟
نوتقم گیرابوو...دەستەکانم خستە سەر ڕووخسارم...چاوەکانم ئاوی تیا نەماوە هێندەی بگریم
YOU ARE READING
RAINY EYES (S-1)✔
Teen Fiction"لە یوتوب ڕیکلامی چیڕۆکەکەم داناوە...سەیریکە و چیڕۆکەکە بخوێنەوە" ناوی یوتوب// kurdish enhypen (سۆنگهون & لـیـلـی)