𝛿CHAPTER FIVE𝛿

75 16 300
                                    

𝛾ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛾
~
~
~

*Sunghoon's POV*

لیلی:بۆچی ئاگادارت نەکردمەوە؟
پرسیم:منیش مەراقم کرد بۆچی بێ ئاگاداری هاتیت؟
توڕە بووم تا ئاستێک گوتم:دەرگاکە پێدەزانیت یان نیشانت بدەم؟
لیلی سەیری کردم:لەڕاستیدا ویستم هەمان پرسیار لەتۆ بکەم بەڕێز سۆنگهون
بە باوەڕ پێنەکراوی سەیری لیلیم کرد:یانی تۆ...تۆ من دەردەکەیت؟

زۆر توڕە بووم بەهۆی دەرکردنی لیلی نا بەڵکو بەهۆی ئەوەی ئەم کوڕە لێرەبوو ئینجا داوای لێکردم بچمە دەرەوە
لیلی:دەتوانیت جێمان بێڵیت؟
سەیری لیلیم کرد:هەرچۆنێکی تۆ بتەوێت.
ڕۆشتمە دەرەوە و دەرگاکەشم داخست لەدوای خۆمەوە...هەڵەی منە من بووم ویستم داوای لێبووردن بکەم بەڵام وادیارە شایەن نەبوویت لیلی
گەڕامەوە لای کوڕەکان و دەستم کرد بە مەشق کردن بێ ئەوەی هیچ بڵێم ئەوانیش سەرقاڵ بوون بۆیە هیچیان نەگوت
~
~
~

*Lily's POV*


لە ئۆفیسەکەم دەرچوین چونکە کاری ئەمڕۆم کۆتایی هاتووە بۆیە هۆسۆپ داوەتی خواردنی ئێوارەم ئەکات
پرسیم لەکاتێکدا بەنێو ڕێڕەوەکەدا ئەڕۆشتین بە مەبەستی چونە دەرەوە لە کۆمپانیا:لە نەخۆشخانە چی دەگوزەرێ؟
هۆسۆپ:هەموو شتێک بێ تۆ ناخۆشە تەنانەت چەند نەخۆشێک پرسیاری تۆ ئەکەن تا بوبینن
پێکەنیم:تاهەتایە لێرە نابم زوو دەگەڕێمەوە بێخەمبە
هۆسۆپ:ئەم کوڕە...زوو زوو ئاوا دێتە ژوورەکەت؟
وڵامم دایەوە:یەکەم جاریبوو منیش بەلامەوە سەیر بوو
هۆسۆپ:ئهم
گوتم:دەتەوێ شتێکم پێ بڵێیت؟
هۆسۆپ:ئەمڕۆ نا بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک بتوانم پێت بڵێم
دەستم خستە سەر دەمم:نەکا تۆ...کەسێکت کوشتبێت؟
هۆسۆپ:یاهــ شێوەی من لە بکوژ ئەچێت گەمژە؟
گوتم:گەر وات کردبێ ئەچم لای پۆلیس شکاتت لێ ئەکەم دڵنیابە
هۆسۆپ:یاهــ دڵ ڕەقیت
گوتم:ژیان دڵ ڕەقی کردم چیبکەم؟
هۆسۆپ:ڕۆژەک دێت نەرم دەبێتەوە
شانەکانم بەرزکردەوە:کێ دەزانێت...لەوانەیە
هەنگاوم نا و ڕۆشتم ئەویش بەدوامکەوت

𝛽بەیانی𝛽

هەر کە لەخەو هەڵسام ڕۆشتمە ژووری خاتوو پاڕک شینهای و سڵاوم لێیکرد ویستم دڵنیا بێتەوە کە هەموو شتێک بەباشی دەڕوا لە شوێنە تازەکەم
خاتوو شینهای:پێویستت بەهیچ شتێک نیە؟
وڵامیم دایەوە:سوپاس ئەی تۆ هیچت ناوێت؟
خاتوو شینهای:لەڕاستیدا منداڵێکی نوێ هاتووە بۆ هەتیوخانەکە وادیارە داپیرەی کۆچی دوایی کردووە بۆیە هێناویانە بۆ ئێرە دەتوانیت هەندێک قسەی لەگەڵدا بکەیت؟
پرسیم:تەمەنی چەندە؟
خاتوو وڵامی دایەوە بە گوتنی:دە ساڵە
گوتم:لەکام ژوورە؟
وڵامی دام:ژووری ژمارە پانزە
دوای ئەوەی پێی گوتم ڕۆشتم بەرەو ئەو ژوورە و لە دەرگام دا...گوێم لەدەنگی گریان بوو
کاتێک چومە ژوورەوە چەند کچێک دەیانویست ئارامی بکەنەوە تا نەگری بەڵام سەرکەوتوو نەبوون بۆیە گوتم:کچینە جێمان بێڵن
کچەکان ڕۆشتن و منیش چوم لەسەر جێگاکەی دانیشتم چونکە ئەو لەسەر زگ پاڵکەوتبوو و دەگریا ،ڕێگای نادا کەس ڕووخساری ببینێت
قسەم کرد:منیش کە هاتم بۆ ئێرە کەس نەبوو ئارامم بکاتەوە دەزانی؟ ئەمویست بگەڕێمەوە ماڵەکەم بەڵام پێشتریش هەر ماڵی من هەتیوخانەیەک بوو...لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر هاتم بۆ کەسێک کەچی ئەویشم لەدەستدا
کەمێک هەستم کرد گریانەکەی نەما و بەهێواشی سەیرێکی کردم:داپیرەت؟
وڵامیم دایەوە:دایک و باوکم بە ڕووداو لەدەستداوە کاتێک 3ساڵ بووم بۆیە بیرم نیە وەهەروەها داپیرە و خزمانم منیان نەویستووە بۆیە ناردوویانم بۆ هەتیوخانە بەڵام دەزانی دڵخۆشم؟...سەیرمکە گەورە بووم و ئێستا دکتۆرەم
بە باوەڕپێنەکراوی سەیری کردم:بەڕاست؟
یارمەتیم دا هەڵسێ...پشتم بەر دیوارەکەدا دا و نیشانەم بۆ سەر سنگم کرد:وەرە
هات و سەری خستە سەر سنگم منیش دەستم بە قژیدا دێنا:لێت تێگەم هیچ شتێک نییە وەکو لەدەستدانی باوانت بەڵام ژیان بەردەوامە...پێویستە بەقوڕسی کار بکەیت تا وابکەیت شانازیت پێوە بکەن
وڵامی دام:من وەک تۆ نیم دادە ناتوانم هیچ شتێک بکەم
گوتم:تاکە شت بۆت بکرێ خوێندنە...تاکە چەکی کچ خوێندنەکەیەتی بۆیە بخوێنە و بەرز بفڕە هم؟
سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند:ئهم
پرسیم:ناوت چییە؟
وڵامی دام:سومی
زەردەخەنەم کرد:منیش لیلی هەرکات پێویستت پێم بوو ژووری من ژمارە 5ــە و بەتەنهام دەتوانیت بێیتە لام

RAINY EYES (S-1)✔Where stories live. Discover now