𝛿CHAPTER EIGHT𝛿

84 17 1K
                                    

𝛾ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛾
~
~
~

*Enhypen´s POV*

جۆنگوۆن لەسەر قەنەفەکە دانیشت لەلای سۆنگهون...دوای ئەوەی هیتفۆنەکەی خستە گوێی ،تا دەنگی هەورە بروسکە نەبیستێت
سۆنوو هاتە هۆڵەکە:تاکو کەی ئاوا دەبێت؟
نیکی هاتە هۆڵەکە:تا ئەوکاتەی دادەم دێت
هیسنگ:ئەوە یانی چی؟
نیکی:کەمێک لەمەوبەر دادە لیلی پەیوەندی کرد تا لەحاڵی سۆنگهون بپرسێ کاتێک پێم گوت دووبارە هیتفۆنی بەکار هێناوە داوای کرد بێت منیش ناونیشانەکەم بۆی نارد
سۆنوو:یاهـ ئەبوو بڵێیت باشە ئەو کاری زۆرە بۆچی سەرقاڵی ئەکەیت بەم شەوە درەنگە؟
دەنگی زەنگی دەرگاکە هات
نیکی:خۆیەتی
ڕایکرد تا دەرگاکە بکاتەوە بەڵام جەیک کردبوویەوە:لیلی؟
لیلی:دەتوانم بێمە ژوورەوە؟
نیکی:کاکە جەیک من ناونیشانم بۆی نارد...لەبەر کاکە سۆنگهون هاتووە
جەیک:ئۆهــ ببوورە فەرموو بەخێربێیت
لیلی چویە ژوورەوە و پرسی:کوا سۆنگهون؟
جەیک:لە هۆڵەکە دانیشتووە
لەگەڵ لیلی بەرەو هۆڵەکە ڕۆشتن ،بینی سۆنگهون دانیشتووە و بە چاوی داخراوەوە گوێ لە مۆسیقا دەگرێت

لەبەر کاکە سۆنگهون هاتووەجەیک:ئۆهــ ببوورە فەرموو بەخێربێیتلیلی چویە ژوورەوە و پرسی:کوا سۆنگهون؟جەیک:لە هۆڵەکە دانیشتووەلەگەڵ لیلی بەرەو هۆڵەکە ڕۆشتن ،بینی سۆنگهون دانیشتووە و بە چاوی داخراوەوە گوێ لە مۆسیقا دەگرێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سەیری کوڕەکانی کرد:دەتوانن بەتەنها جێمان بێڵن؟
جۆنگوۆن:بەدڵنیاییەوە
~
~
~

*Lily´s POV*

بە هێواشی ڕۆشتم و لەتەنیشتی دانیشتم دوای ئەوەی کوڕەکان بەتەنها جێیان هێشتین
بەهێواشی سەرم خستە سەر شانی ،تا ئەوکاتەی هەستم بە جوڵاندنی سەری کرد و دەنگی هاتە نێو گوچکەم:لیلی؟
سەرم هەڵبڕی و سەرسام ببوو بە بینینم
دەستم برد بۆ هیتفۆنەکانی و دەرمهێنا لەگوێی:بەڵێ سۆنگهون؟
سۆنگهون:چۆن هاتیت بۆ ئێرە؟
زەردەخەنەم کرد:بیرتە بەڵێنم پێدایت هەرکات دەنگی هەورە بروسکە بێت من لەلای خۆت ئەبینیت؟
سۆنگهون:لەبەر ئەوە بوو هانام بۆ مۆسیقا ئەبرد...چونکە تۆی لێ نەبوو
گوتم:چیتر ڕێگا نادەم بەم نەخۆشییەوە بناڵێنیت
سۆنگهون:کەواتە بۆ هەمیشە لەگەڵم ئەبیت؟
سەرم بەمانای نەخێر جوڵاند:هئم بەڵکو چارەسەرم بۆت دۆزییەوە...ئەسترافۆبیا ناوی ئەو نەخۆشییەیە کە تۆ توشی بوویت وە ئەمەش بە چارەسەری دەرمانی هێورکەرەوە و ڕووبەڕوو بوونەوەی بەسەریدا زاڵ دەبیت
دەستی گرتم:تا ئەوکاتە لەگەڵم دەبیت؟
دەنگی هەورە بروسکە هات خێرا باوەشی پیا کردم:لیلی مۆسیقا
گوتم:من لێرەم...پێویست بە مۆسیقا ناکات
دووبارە دەنگی هەورە بروسکە هات
لەخۆم دوورخستەوە و دەستەکانم خستە سەر ڕوومەتی:سەیری نێو چاوەکانم بکە
بە ترسەوە چاوی کردەوە و سەیری کردم
گوتم:هەموو شتێک باش دەبێت
هەڵسامەوە و دەستیم گرت...ڕامکێشا بۆلای پەنجەرەکە:تەنها سەیری ئاسمان بکە
و بە دەستەکانم گوێچکەیم داپۆشت
تا ئەوکاتەی لەگەڵ دەنگی هەورە بروسکە ئاسمانیش ڕووناک بوویەوە کە شێوەیەکی زۆر جوانی هەبوو
هەستم بە جوڵە لەناکاوەکەی کرد کە وڵامی دەنگەکەی دایەوە بەڵام زەردەخەنەی کرد کاتێک دیمەنەکەی بینی:واهــ لیلی ئاسمان چەندە جوان بوو
دەستەکانم لەسەر گوێی لادا:هەموو شتێک لە جیهاندا دوو لایەنی هەیە جوان و ناشرین ،گەر تۆ لە ناشرینییەکەی هەڵبێیت کەواتە جوانییەکەی لەدەست ئەدەیت بۆیە دەبێ ڕووبەڕووی ببیتەوە سۆنگهون
سۆنگهون:بچینە حەوشە...بەیەکەوە؟
پێکەنیم:وەکو کاتی قوتابخانە دەتەوێ بێ سەیوان بچینە ژێر باران؟
وڵامی دامەوە:تەنها دەتوانم بە گرتنی دەستەکانی تۆ لەژێر باران و ترسی هەورە بروسکەدا ڕێ بکەم
گوتم:کەس ناتبینێت؟
سۆنگهون:کەس لەدەرەوە نییە دڵنیام
گوتم:نەخێر ئاوا ئاسودە نابم با بچینە سەربان
سۆنگهون:باشە
پرسیم:دەتەوێ کوڕەکان بێن؟
سەری بەمانای نەخێر جوڵاند:تەنها لەگەڵ تۆ
-
هەموو لاشەمان تەڕ بوو
گوتم:بەسە ئیتر با بگەڕێینەوە خوارەوە هەم لە نەخۆشخانە پێویستیان پێمە بۆیە دەگەڕێمەوە
سۆنگهون:بەم کاتە درەنگە ناکرێت بەتەنها بڕۆیت
گوتم:خەمت نەبێت پەیوەندی بە هۆسۆپ ئەکەم ئەو دێت بەدواما
سۆنگهون:بە ئەنقەست توڕەم دەکەیت؟
گوتم:کەواتە تاکسی داوا ئەکەم ئیتر نیگەران مەبە
سۆنگهون:خۆم ئەتگەڕێنمەوە
گوتم:سەرەتا با بچینە خوارەوە سەرمامە
دەستی گرتم و بەیەکەوە ڕۆشتینە خوارەوە
جەی ئێمەی بینی:ههههه ئەڵێی ماسین تەڕ بوونە ،لەکوێ بوون؟
گوتم:وەکو دکتۆرێک هەوڵم دا کەمێک لەگەڵ نەخۆشەکەم بم
سۆنگهون:جەی دەمەوێت لیلی بگەڕێنمەوە نەخۆشخانە
گوتم:گوتم نامەوێت...لە ئێستادا تۆ پێویستت بە پشووە ئەمڕۆ هەنگاوێکی باشت هاوێشت نامەوێ دووبارە خراپ بیتەوە
جەی:داوا لە شوفێرەکەی باوکم دەکەم تۆ نیگەران مەبە سۆنگهون
گوتم:کەواتە زۆر باشە...سوپاس جەی
سۆنگهون دەستی گرتم:سەرەتا وەرە با شتێکت بەمێ لەبەری کەیت
ڕایکێشام بەدوای خۆیدا...بردمی بۆ ژوورێک پڕ بوو لە جل
گوتم:ئێرە ژووری خۆ گۆڕینتانە؟
سۆنگهون بلوزەکەی خۆی لەبەرکردەوە ،خێرا چاوم داخست:یاهــ گەمژە چی دەکەیت؟
پێکەنی:بیکەرەوە تەمای ئەوەی نییە بتخۆم
توندتر چاوەکانم گرت:کوا ڕێگاکەم نیشانبە دەڕۆمە دەرەوە
زۆر شەرمم ئەکرد تا ئەوکاتەی گوتی:تەواو بووم دەی بیکەرەوە
بەهێواشی چاوم کردەوە و هەناسەیەکی ئاسودەییم هەڵمژی:جارێکی تر دووبارەی نەکەیتەوە
بلوزێکی گەورەی بۆم هاوێشت:لەبەریکە وە جارێکی تر ئاوا نیگەرانم مەبە بەجۆرێک بە جلی نەخۆشخانە بێیت
جێی هێشتم و منیش بلوزەکەم لەبەرکرد ،گەورەبوو بەڵام قۆڵم هەڵکرد و ڕۆشتمە دەرەوە
جەیک:وەرە شتێکی گەرم بخۆ تا ئۆتۆمبێلەکە دێت
قاوەیەکی گەرمی پێشکەش کردم منیش دوای ئەوەی سوپاسم کرد ،دانیشتم و خواردمەوە
سۆنگهون هاتە هۆڵەکە:سەرمات نییە؟
گوتم:باشم
سۆنوو:ئەمە بلوزی تۆ نییە کاکە؟
سۆنگهون:بەڵێ جلەکانی لیلی تەڕ بوون
نیکی:چەند بلوزێکی بچوکم مابوو بۆچی ئەوانت نەدایێ ئەمەیان زۆر بۆی گەورەیە
هیسنگ:پەیوەندیتان پێوەی نەبێت وادیارە ئاوا ئاسودەترە
گوتم:کێشەم نییە تەنها پێویستە زوو بگەڕێمەوە نەخۆشخانە
جەی پەیوەندییەکی بۆ هات:هاتیت؟...باشە وا دێت
مۆبایلەکەی داخست و سەیری کردم:لەبەردەم دەرگا چاوەڕێتە
دوای ماڵئاوایی کرد لە کوڕەکان...سەیری سۆنگهونم کرد:دەرمانەکەم لەسەر مێز جێهێشتووە بەر لەوەی بخەویت دانەیەک بخۆ ئینجا بخەوە وەهەروەها هیتفۆن بەکارمەهێنە چیتر
سۆنگهون:دڵنیای بەتەنها کێشەت نابێت...نەیەم؟
گوتم:تازە بیری تەنهایی منت دەکەوێتەوە؟
سۆنگهون:دەستپێمەکەوە لیلی
گوتم:بەهەرحاڵ بەهیچ شتێک تێنەگەیت تۆ تەنها نەخۆشی منیش و منیش دکتۆرێک
ڕووخساری گۆڕا و توڕەبوو:باشە
گوتم:باشە
پشتی تێکردم و ڕۆشت...تا چویە ژوورێک و بەهەموو هێزی دەرگاکەی داخست
سۆنوو:نابوو وابڵێیت
گوتم:بەهیوای کاتێکی خۆش سوپاس بۆ قاوەکە جەیک

RAINY EYES (S-1)✔Where stories live. Discover now