𝛿CHAPTER THREE𝛿

79 18 279
                                    

𝛾ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛾
~
~
~

*Lily's POV*

دکتۆر لی سەیری کوڕەکانی کرد:ئەوانە ئەبن بە حەوت نەخۆشە سەرەتاکەی تۆ
تێنەگەیشتم مەبەستی چییە
جەیک:واتا چۆن دکتور؟
لیلی:تێنەگەیشتم دکتۆر مەبەستت چییە؟
دکتۆر لی:واتا هەر حەوتان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەبن بە نەخۆشی دکتۆرە لیلی و چارەسەری بچوک بچوکیش بێت وەری ئەگرن لەلای ئەو
سۆنوو:نازانم چ شتێکی دەروونم لاوازە بەڵام خاڵم زۆر باسی تۆی کردووە و دڵنیام کەس ناوازە نیە و هەموومان کەم و کوڕیمان هەیە بۆیە من کێشەیەکم نییە لەگەڵ بوونی دکتۆرێکی باشی وەکو تۆ
کوڕەکان هەموو هاوڕابوون لەگەڵ دکتۆر لی کە ڕازین بە بوونی من بە دکتۆریان جگە لە سۆنگهون ،تەنها بە سادەیی سەیرێکی کردم

دکتۆر لی سەیری کوڕەکانی کرد:ئەوانە ئەبن بە حەوت نەخۆشە سەرەتاکەی تۆتێنەگەیشتم مەبەستی چییەجەیک:واتا چۆن دکتور؟لیلی:تێنەگەیشتم دکتۆر مەبەستت چییە؟دکتۆر لی:واتا هەر حەوتان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەبن بە نەخۆشی دکتۆرە لیلی و چارەسەری بچوک بچوکیش بێت و...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەو قسە ناکات چونکە من ئەناسێت کە هەرگیز لەشوێنێک نامێنمەوە ئەو تیایدا هەناسە بات
گوتم:دکتۆر دەتوانین کەمێک قسە بکەین؟
دکتۆر لی:باشە
هەڵساین و ڕۆشتینە لایەکی هۆڵەکە:بەڵێ لیلی؟
گوتم:نامەوێ ئەو کارە بکەم
دکتۆر لی:کەواتە دەتەوێ دەستبەرداری خەونەکەت بیت؟
سەرم داخست:نەخێر بەڵام ئاسودە نابم لە شوێنێک کەس نەناسم
دکتۆر لی:تۆ کچێکی بەهێزیت دڵنیام بە زووترین کات واکەیت هەموو ئەوانەی لەویان خۆشیان بوێیت ڕێک وەک ئەوەی ئێمە خۆشمان دەوێیت
گوتم:بەڵام ئەوە جیاوازە من...هۆکاری تایبەتم هەیە بەڵام ناکرێ،..ناتوانم تکایە
دکتۆر لی:لیلی هەندێک کات هێنانەدی خەونەکانمان دێتە ژێر دەستمان بەڵام سەرقاڵی و نەزانیمان واکات لەدەستمان بڕوا ،دەی تۆش نەزان مەبە و توند خەونەکەت بگرە
سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند:باشە
دکتۆر لی بە دڵخۆشی:هەربژی وەهەوەها سۆنوو کوڕی خوشکمە ویستم بزانیت
سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند:کەمێک بەر لە ئێستا بیستم
-
چومە دەرەوە تا کەمێک هەوا هەڵمژم
بەڕاستی ناچارم ئەوە بکەم؟ دەستم خستە سەر سەرم:ئۆفــ بۆچی دەبوو تەنها ئەو شوێنە بێت؟ من نامەوێ بیبینم
دەنگێک هات:کەواتە ڕازی مەبە
چاوم توند داخست و ئاوڕم نەدایەوە:قسەم لەگەڵ مەکە
سۆنگهون هات و لەتەنیشتم وەستا:دکتۆر لی گوتی ڕازی بوویت ناکا هەوڵ بدەیت دووبارە لەمن
خێرا قسەکەیم بڕی:کۆتا کەسیش نیت لە ژیانم کە بمەوێ بەدەستی بێنم پاڕک سۆنگهون
پەنجەیەکم لە نێوچەوانیدا:ئەمە باش بخەرە مێشکتەوە تۆ بۆمن کۆتاییت هاتووە ئیتر
بە تیژی سەیری ئەکردم:کەواتە بۆ ئەگری هەرکاتێک دەمبینی؟
وڵامم دایەوە:دەکرێ لەبەر خیانەتەکەت نەبێت؟ لەکاتێکدا من کەسم نەبوو جگە لەتۆ و تۆش تەنها بەدوای خەونەکەت کەوتی؟
سۆنگهون:هەروەکو خۆت دەڵێی خەونێکم هەبوو
سەرم بەداخەوە جوڵاند:من ڕێگر نەبووم بگرە پشتگیریم ئەکردیت
سۆنگهون:بەڵام نابوو خۆشەویستێکم هەبێت بۆچی تێناگەی؟
گوتم:چونکە نامەوێ تێبگەم وە چاوەڕێ ناکەم تۆش لەمن تێبگەی تەنها
سەیری نێو چاویم کرد:تەنها هەوڵ مەدە قسەم لەگەڵ بکەیت چونکە بەرگەی دەنگی هەناسەشت ناگرم ئیتر
چەند هەنگاوێک ڕۆشتم:کەواتە مێ بۆ کۆمپانیا
وەستام
سۆنگهون:ڕازی مەبە بەو کارەی پێت ئەدەن
ئاوڕم دایەوە و زەردەخەنەم کرد:منیش وەکو تۆ بەدوای خەونەکەم دەکەوم پاڕک سۆنگهون...بێ گرنگی دان بەوەی کێ دێتە سەر ڕێگام و...خیانەت لەکێ ئەکەم
پشتم تێیکرد و گەڕامەوە ژوورەوە

RAINY EYES (S-1)✔Where stories live. Discover now