𝛿CHAPTER SIX𝛿

88 18 509
                                    

𝛾ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛾
~
~
~

*Lily's POV*

گوێم لە دەنگی پێی کەسێک بوو کە هاتە ژوورەوە بۆیە دەستم لەسەر ڕووخسارم لادا و سەیرم کرد

سۆنگهون:بمبوورە لیلیفرمێسکەکانم سڕی و گوتم:نامەوێ بتبینمبەڵام ئەو هات و لە تەنیشتم دانیشت:دەزانیت هەندێک کات منیش نامەوێت خۆم ببینمسەیریم کرد:بەزەییت پێمدا دێتەوە؟ویستی قسەکات بەڵام بڕیم بە دووبارە قسەکردنەوە:من بۆ ئەوە ناگریم کە تۆ ئەبینم بەڵکو ب...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سۆنگهون:بمبوورە لیلی
فرمێسکەکانم سڕی و گوتم:نامەوێ بتبینم
بەڵام ئەو هات و لە تەنیشتم دانیشت:دەزانیت هەندێک کات منیش نامەوێت خۆم ببینم
سەیریم کرد:بەزەییت پێمدا دێتەوە؟
ویستی قسەکات بەڵام بڕیم بە دووبارە قسەکردنەوە:من بۆ ئەوە ناگریم کە تۆ ئەبینم بەڵکو بۆ ئەوکاتانە خەمبارم کە لەگەڵ تۆدا تۆمارم کردووە و
پەنجەکانم خستە سەر سەرم:بۆ ئەو کاتانەی ناتوانم لێرە وونیان بکەم
سۆنگهون:بمبوورە
سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند:هئم داوای لێبووردنەکەت یادەوەرییەکانم ناسڕێتەوە
ویستم هەڵسم بەڵام توند دەستی گرتم:دەتەوێ چیت بۆ بکەم؟
نەمدەزانی چی وڵامێکی بدەمەوە
سۆنگهون:دەزانم کەسێکی ترسنۆکم دەزانم بۆ خەونەکەم دەستبەرداری تۆ بووم ئەوەش دەزانم کە هەرگیز لێم خۆشنابیت گەر داوای لێبووردنیش
قسەکەیم بڕی:گەر ئەوکات داوای لێبووردنت کردبا لانی کەم ئازارەکانم کەمێک ئەپوکایەوە بەڵام ئەوەشت بە شایەنم نەزانی هون
لەدەمم دەرچوو کاتێک بەو نازناوە بانگیم کرد کە لە ڕابردوودا ناویم دێنا پێیانەوە
سۆنگهون:هەوادارانم بەو نازناوە بانگم ئەکەن
پیکەنیم:منت بیر ئەخەنەوە؟
پەنجەکانی بچوک کردەوە:کەمێک
لەسەر ئەم هەموو خەم و کێشەیە دەستم کردە پێکەنین ،ئەویش لەگەڵ من دایە قاقای پێکەنین
دوای کەمێک دەستی بۆم ڕاکێشا:تەنها ئەمڕۆ لەگەڵم باشبە وەکو دکتۆرەیەک چونکە ستافەکە هەموو لەوێ ئەبن
شەقێکم لەدەستی دا و دوورم خستەوە:شتێک ناکەم ئازار بە خەونەکەت بگەیەنێت نیگەران مەبە
سۆنگهون:دەزانم
سەیری نێو چاویم کرد ،ئەبریسکایەوە بەڵام لەهەمان کاتدا کەمێک خەواڵوو دیاربوون ،ئەمویست لێی بپرسم که چۆن خەوتووە؟ بەڵام غرور و توڕەییم ڕێگای لێ گرتبووم
دەنگی مۆبایلەکەی سۆنگهون هات و وڵامی دا:بەڵێ سۆنوو...ئهم وا هاتم
مۆبایلەکەی داخست و سەیری کردم:ئەبێ بچم پڕۆگرامەکە خەریکە دەست پێکات
بە بێزاری وڵامم دایەوە:بەمن چی؟
توڕە بوو:نەمگوت باش ڕەفتارم لەگەڵدا بکە؟
سەیری دەوروبەرمم کرد و گوتم:کەس لە ستافەکەت نابینم بەڕێز پاڕک سۆنگهون
چاوی لێم بچوک کردەوە:هەرگیز ناگۆڕێی شەیتانی
خێرا دەمیم گرت:ڕقم لەو نازناوەیە بەوە بانگم مەکە
دەستی لادام دووبارە گوتی:شەیتانی بچوک
هاوارم کرد:یاهــ لە قسە ناگەیت؟
هەڵسا و ڕۆشت بەڵام لای دەرگاکە وەستا بۆ کۆتا جار سەیری کردم:گەر یاری کردنی من نەگۆڕابێت لەسەر سەهۆڵ ئەوا سەیرکردنی تۆش نەگۆڕاوە بۆم لیلی
لەدوای ئەو قسەیە ڕۆشت ،زۆر شەرمەزار و توڕە بووم بۆیە هاوارم کرد:سەیرم نەکردووی تێگەیشتیت...سەیرم نەکردیت
تەنها گوێم لەدەنگی بوو بەبەرزی گوتی:دڵنیام سەیرت نەکردووە شەیتانی بچوک
بەهەموو هێزی خۆم قاچم لەزەوی ئەخشاند...واملێکات شێت بم بەو نازناوە پیس و ناخۆشە
هەڵسام و بۆ توالێت ڕۆشتم تا دەموچاوم بشۆم و کەمێک ڕووخسارم بێتەوە سەرخۆ
دواتر گەڕامەوە لای ستافەکە و داوای یارمەتییان لێکردم چونکە جەیک لەکاتی یاری کردندا بەسەر چۆکیدا کەوتبوو و کەمێک بریندار ببوو ،پێداویستی سەرەتاییان بۆم هێنا و لەلای دانیشتم
جەیک:برینێکی بچوک بوو نازانم بۆ ئاوا گەورەیان کرد؟
وڵامیم دایەوە:دەکرێ لەبەر ئەوە نەبێت کە بەناوبانگیت؟
جەیک پێکەنی:شەرمەزار بووم وامەڵێ هههه
شوێن برینەکەیم خاوێن بردەوە و بۆم بەست:ئازاری نییە؟
جەیک:سوپاس زۆر باشم
سۆنگهون بە خشۆکان هاتە لامان و خۆی بە دیوارە بچوکەکەوە گرت:باشیت جەیک؟
سەیریم کرد:تۆ لەکوێ بوویت کە بەربویەوە؟
سۆنگهون:خۆ مناڵ نییە چاوم لێی بێت
چومە لای و منیش بەهەمان شێوە دەستم لەسەر دیوارە بچوکەکە دانا:چۆن ڕێگات نادا من بکەوم نابێت ئاواش ڕێگا بەیت ئەوان ئازارییان پێ بگات
جەیک هەڵسایەوە و هاتە لامان:تۆش دەتوانی لەسەر سەهۆڵ بڕۆیت؟
زەردەخەنەم کرد:ئهم
سۆنگهون:ئەی ناڵێیت کێ مامۆستات بوو؟
گوتم:شتێکی ناپێویستە
سۆنگهون:یاهــ دەزانی چەندە ئاگادارت بووم تا فێر بوویت؟
گوتم:چیت کردووە تەنها سێ مانگ بوویتە مامۆستام گەورەی مەکە
نیکی لەولاوە هات:دادە وەرە با بەیەکەوە یاری بکەین مادام ئەتوانی
پرسیم:ئەی پڕۆگرامەکە؟
نیکی:کاتی پشودانە کامێڕاکان داخراون
سۆنگهون:نەخێر پێویست ناکا با نەیەت
پرسیم:بۆچی؟
سۆنگهون:نیکی بێزارکەرە و زوو زوو خلیسک ئەبات گەر وابکات دەستی تۆ ئەگرێ و لەگەڵ خۆیدا بەرت ئەداتەوە
جەیک:جا چییە با دەستی بگرێت کەی کێشەی تۆیە؟
-
نیکی دەستی گرتبووم لەدواوە منیش بەخێرایی بەسەر سەهۆڵەکەدا ئەڕۆشتم
کوڕەکان زۆر سەرسامبووم بەوەی باش ئەمزانی جگە لە سۆنگهون...چونکە خودی خۆی بوو فێری کردم بۆیە ئاسایی بەلایەوە
دوای کەمێک نیکی ڕۆشت تا یارمەتی جەیک بدا منیش لەشوێنی خۆم دانیشتم چونکە ماندوو بووم ،سەیرم ئەکردن

RAINY EYES (S-1)✔Where stories live. Discover now