𝛿CHAPTER TWO𝛿

69 18 200
                                    

𝛼ئەستێرەکەم بدرەوشێنەوە𝛼
~
~
~

*Enhypen's POV*

کوڕەکان لە فڕۆکە دابەزین و چونە نێو فڕۆکەخانە ،جانتاکانیان وەرگرتەوە و خەریک بوون ئەچون تاکو هەواداران ببینن ،ئینجا بچنە دەرەوەی فڕۆکەخانە بەڵام
نیکی:پێویستم بە توالێتە
هیسنگ:یاهــ نیکی کاتییەتی ئێستا؟
نیکی:بەڕای تۆ ئەم شتە کات ئەزانێ؟
سۆنگهون زەردەخەنەی کرد و دەستی لەپشتی نیکی دا:لەگەڵت دێم
نیکی:سوپاس لەکۆتاییدا کەسێک لێم تێگەیشت
هەردووکیان ڕۆشتن بۆ توالێتەکە
نیکی:تۆ هیچ ناکەیت؟
سۆنگهون:هئم تەنها دەستم ئەشۆم
نیکی چویە توالێت و سۆنگهون خەریکبوو دەستی ئەشوشت دەرگاکە کرایەوە و کچێک خێرا هاتە ژوورەوه
سۆنگهون ئاوەکەی گرتەوە و لە ئاوێنەکەوە سەیری کرد:خاتوون ئێرە توالێتی پیاوانە
ئەو کچەی سەری بەرز کردەوە و سەرسام بوو بە بینینی سۆنگهون
سۆنگهون سەری بۆلای ڕاست جوڵاند تا بەجوانی سەیری بکات:تـۆهــ؟
لیلی چاوێکی فرمێسکی لێ هاتە خوارەوە و تەنها سەیری سۆنگهونی ئەکرد
بەڵام خێرا ڕووی وەرگێڕا و ویستی بڕوا
سۆنگهون:لیلی چاوەڕێکە
لیلی هەر کە گوێی لە ناوی خۆی بوو لەدەمی سۆنگهونەوە...وەستا و چاوەکانی بەهێواشی داخست:ناوم مەهێنە
هەنگاوێکی نا دووبارە سۆنگهون قسەی کرد:حاڵت
لیلی دووبارە وەستا
سۆنگهون:حاڵت چۆنە؟
لیلی فرمێسکی سڕی و ئاوڕی دایەوە:حاڵم چۆنە؟
دەستەکانی بەرز کردەوە و بۆلای خۆی ڕەوانیکرد:سەیرمکە...بەڕای تۆ حاڵم چۆن دیارە؟
سۆنگهون:من
لیلی پەنجەیەکی ڕاگرت بەرەو سۆنگهون:نەکەی...هەرگیز نەکەی باسی خۆتم بۆ بکەی نامەوێ تەنانەت بۆ خولەکێکی تر گوێم لێت بێت
سۆنگهون توڕەبوو بەم قسەیە:منیش ئەوەندە مەراقی تۆم نییە تەنها ویستم حاڵت بپرسم وەکو هاوڕێیەکی کۆن
لیلی:هاوڕێ؟ نەخێر بەڕێز مەپرسە تۆ هیچ مەپرسە پاش چوار ساڵ چی دەپرسی؟ زوو نییە؟
سۆنگهون:منیش نەمدەپرسی گەر نەمبینیتایە ،تۆیت هاتوی بۆ توالێتی پیاوان
لیلی قیژەیەکی لێدا و قاچێکی لە زەوی چەقاند:گەمژە...من...زۆر ڕقم لێتە پاڕک سۆنگهون بەجۆرێک...نامەوێ بتبینم زەردەخەنە ئەکەیت تێگەیشتی؟
سۆنگهون هاواری کرد:منیش ڕقم لێتە دەزانی؟
لیلی هاواری کرد:نازانم ناشمەوێ بزانم
سۆنگهون:باشە
لیلی:باشە
ئاوڕی دایەوە و ڕۆشتە دەرەوە لە توالێتەکە
سۆنگهون مستێکی لە مەخسەلەکەدا:گەمژە
نیکی بە هێوای دەرگای توالێتی کردەوە و هاتە دەرەوە:کاکە؟
سۆنگهون خێرا ڕووی وەرگێڕا و نزیک کەوتەوە لە نیکی:باسی ئەمە ناکەیتەوە
نیکی:بەڵام کاکە
سۆنگهون:گوتم باسی ناکەیت
~
~
~

*Lily's POV*

زۆر دڵم توند بوو نەمدەتوانی فرمێسکم بوەستێنم بۆیە لەلایەکی هۆڵە گەورەکە وەستام و تەنها لەشوێنی خۆم دانیشتم ،ڕووخسارم خستە سەر چۆکەکانم و گریام...بۆچی دوای ئەو هەموو ماوەیە دەبوو بیبینمەوە؟ ،دەستم لە سنگم ئەدا:زۆر دێشێت
دەنگێک هات:هێی تۆ باشیت؟
سەرم بەرزکردەوە

RAINY EYES (S-1)✔Where stories live. Discover now