C.1

491 71 302
                                    

"باوکە بۆ کوێ دەچیت؟"
جینا لە باوکی پرسی لە کاتێکدا باوکی خەریکی لەبەرکردنی چاکەتەکەی بوو

"خۆت دەزانی من سەرۆکی ئەم گوندەم کارم هەیە هەمیشە"
باوکی وتی بەبێ ئەوەی سەیری کچەکەی بکات

"نا،مەبەستم کارەکەت چیە بەم درەنگە؟ وا کاتژمێر دەی شەوە"

"بۆچی ئەمەندە زانخوازیت؟ گرنگە؟ مادەم ئەوەندە دەتەوێ بزانی ،لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تر کۆ دەبینەوە بۆ بەند کردنی خوێنمژەکە"

"خوێنمژ؟"

باوکی تەنها سەری لەقاند و ماڵەکەی جێهێشت

جینا ئارەزووی کرد لە بابەتەکە بکۆلێتەوە هەر بۆیە بە نهێنی دوای باوکی کەوت هەتا گەشتنە بەردەم پارکە گشتییەکەی گوندەکە ،جینا لەپشت دارێک سەیری ئەو چوار پیاوەی ئەکرد کە یەکێکیان باوکی خۆی بوو
پاش ماوەیەک گفتووگۆ کردن کابرایەکی تر لە دەروازەی پارکەکە هاتە دەرەوە کە پێستێکی سپی و ساردی هەبوو لەگەڵ دەمووچاوێکی قۆز جینای سەرسام کرد!

"ئەمە دڕندەکەیە!"
باوکی جینا وتی

جینا سەری لێشێوا ،دڕندە؟

بەزۆر کابراکەیان گرت و دەستیان کرد بە ڕۆشتن تاکە شتی سەرسورهێنەر کابراکە هیچ کاردانەوەیەکی لە دەمووچاو نەبوو تەنانەت بەرگریشی نەکرد!
جینا هەر بە نهێنی بەدووایان بوو تا بردیانە شوێنێک دەکرا وەک ژێرزەمینێکی تاریک بێت و کابراکەیان لەوێ دانا و دەرگاکەیان داخست تاکە شت کە جینا سەرنجی دا باوکی کلیلەکەی خستە نێو گیرفانی چاکەتەکەی،،

پاش ئەوەی باوکی چووەوە ماڵەوە خێرا چووە نێو جێگەکەی خەوت چونکە ماندوو بوو
هەربۆیە جینا بەهەلێکی باشی زانی و کلیلەکەی لە چاکەتی باوکی دەرکرد و
دەستی کرد بە ڕۆشتن بەرەو ژێرزەمینە تاریکەکە بە بێدەنگی دەرگاکەی کردەوە
و رۆشتە ژوورەوە دیتی کابراکەی پێشتر لەوێ لەسەر زەوییەکە دانیشتووەو ئەژنۆکانی خۆی لە باوەش کردووە

"هێی!"
جینا بە قەلەقییەوە وتی

کابراکە سەری هەڵبری و سەیری کرد و هیچ وەڵامێکی نەدا بە جینا

"سڵاو"
جینا دووبارە ویستی ئەو کابرایە بهێنێتە قسە

کابراکە بەردەوام بوو لە سەیرکردنی و لەکۆتایی بە دەنگە قوڵەکەی دەستی
کردە قسەکردن

"هاتوویت بۆ ئەشکەنجەدانم؟"

"نا، نەخێر!"

"کەواتە بۆچی مرۆڤێکی وەک تۆ بە نیوە شەو دێتە لای 'خوێنمژ'ێک؟"

"تەنها حەزم کرد"

"پێم وابوو دەرگاکە داخرا بە کلیل"

"ئەتوانم بڵێم کە کلیلەکەم دزی"
جینا پێکەنی

کابراکە بە هیچ شێوەیەک پێ نەکەنی
بەڵکو قسەی کرد بەتۆنێکی رەق وایکرد جینا دەستبەجێ بوەستێت لە پێکەنین

"شایەنی پێکەنین نییە!"

"ببورە"

"بۆچی داوای لێبوردن ئەکەیت؟ ئەزانی رقم بە چییە؟ کاتێک کەسێک
شتێکی هەڵەی نەکردووە بەڵام داوای لێبوردن ئەکات"
وتی و هەستایە سەر پێیەکانی و بەرەو رووی جینا چوو و بەردەوام بوو لە قسەکانی

"ئەزانیت چی؟ گەر من نەبوومایە هەر خوێنمژێکی تر بوایە زۆر دەمێک بوو گازی لەو ملەت گرتبوو کە بائاسانی دەمارەکانی دەبینرێن"
وتی و دەستی برد بۆ ملی جینا

بەتەواوی جینای لە قسە خستبوو نەیدەزانی چی بڵێت یاخود چی وەڵام بداتەوە
لەکاتێکدا هێشتا کابراکە دەستی لەسەر ملی جینا بوو
هەتاکوو جینا هەنگاوێک بەرەو دواوە ڕۆشت
کابراکە قاقایەکی بەرزی لێدا و قسەی کردەوە

"پشیلە زمانی بردیت خاتوو جینا...؟"

جینا سەری لێشێوا چۆن ناوی ئەوی زانی؟

"چ-چۆن ن-ناوم دەزان-دەزانی؟"

"مێشکە بچووکەکەتم خوێندەوە"

"ب-بەڵێ؟"

"گوێت لێبوو، هەرگیز قسە دووبارە ناکەمەوە"

"چ-چۆن خوێندتەوە"

"لەبیرت کرد ،بچکۆلە؟"

"چ شتێک؟"

"کە من خوێنمژم! توانای سەروو سرووشتیم هەیە"

"چی دەربارەی خواردن؟"
جینا لەپڕ پرسیاری دەربارەی خواردن کرد

کابراکە برۆکانی لێک ئاڵاند و وتی:
"مەبەستت چییە؟"

"لەم ژێرزەمینە لەمەوبەدووا چی دەخۆی؟"

"پێویستم بەخواردن نییە،بچکۆلە"

"ئەی چۆن دەژیت؟"

"بە خوێن دەژیم"

"ڕاستە لەبیرم کرد!"

𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬Where stories live. Discover now