C.4

201 55 321
                                    

جینا هەڵەی کرد و درەنگ گەڕایەوە ماڵەوە
کاتێک دەستەکانی بەر دەسکی دەرگاکە کەوتن
سڕ بوو چونکە پێڵاوەکانی باوکی بینی
لەراستیدا باوکی کەسێک نیە ڕێگری دەرەوەی لێ بکات
یان جۆرێک بێت لە باوکێکی توند بێت کە رێگەی هیچ بە کچەکەی نەدا
بەڵام کێشە سەرەکییەکەی ئێستا،، جینا لە دەرەوە نەبوو لەلای خوێنمژەکە بوو
وە کلیلەکان لەشوێنە بەرزەکە نەبوو
جینا ئەپاڕایەوە باوکی لە دەستشۆر یان گەرماو بێت و تێبینی کلیلەکەی نەکردبێت
هەرچۆنێک بێت دەرگاکەی کردەوەو هەنگاوی نایە ژوورەوە
بینی باوکی لە چێشتخانەکە لەسەر مێزی نانخواردنەکە پەڕاوەکانی
بڵاو کردۆتەوە خەریکی کارکردنە
جینا یەکسەر بیری کەوتەوە کە تەنانەت لەوەچێت تێبینی نەکردبێت جینا لەماڵ
نیە هەربۆیە بە هەلێکی زانی و کلیلەکەی خستەوە شوێنی خۆی ......

پاش ٧ ڕۆژ

لەو ماوەیە جینا نەڕۆشتۆتەوە لای جەی چونکە
باوکی لە پشووە هیچ هەلێک نەبووە کە بچێت
هەربۆیە جینا لە ڕادەبەدەر نیگەران بوو
چونکە دەیزانی کە جەی دەمێکە خوێنی نەبووە!
ئێستاش بەتەواوەتی هێڵی کۆتاییەتی

لەسەر مێزەکە لەگەڵ باوکی خەریکی نان خواردنن
بەڵام جینا تەنها پێیەکانی دەدات لە زەویەکە و نینۆکەکانی
دەگەستێت وە هۆش و بیری لەلای جۆنگ سۆنگە نەک
خواردن و شتی وا
باوکی سەرنجی دا و سەری بەرز کردەوە لێی پرسی

"کێشەیەکت هەیە، جینا؟"
پرسیاری کرد بە دەنگێکی نەرم و گرنگی پێدەرەوە

جینا بەردەوام بوو لەو رەفتارە سەیرانەی و سەرنجی لای باوکی
نەبوو، باشتر بڵێین هەر گوێی لێ نەبوو

"جینا"
باوکی بانگی کرد و ویستی سەرنجی بێنێتەوە لای خۆی
بەڵام دوبارە هیچ وەڵامێک نەبوو
"جینا"
باوکی هاواری ناوی کرد
هەربۆیە دەستبەجێ جینا لە بیرکردنەوەکانی هاتە دەرەوە
و سەیرێکی باوکی کرد و وتی

"بەڵێ"

"چ کێشەیەکت هەیە؟"

"هیچ"

"چۆن هیچ؟ درۆ دەکەیت، چ کێشەیەکی نەفرەتیت هەیە؟"

"وتم هیچ ، واتا هیچ"
جینا وتی و هەستایەوە لەسەر سفرەکە
و لەسەر قەنەفەکە دانیشت و سەری بەرز کردەوە و
سەیری کلیلەکەی کرد

"من چیتر ناتوانم فەرامۆشی بکەم"
لەژێر هەناسەکانی وتی و هەستایەوە کورسیەکەی
هێنا و کلیلەکەی گرت
باوکیشی برۆکانی لێک ئاڵاند و هاواری کرد

"بۆچی ئەوە دادەگریت؟"

جینا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە خستییە ناو گیرفانەکانی
و بەرەو دەرگاکەی دەرەوە رۆشت و چاکەتەکەی لەبەر کرد و
بەرەو دەرەوە ڕۆشت
باوکیشی ڕایکرد بەدواییدا
جینا کەسێکی گەنج بوو هێزی زیاتر بوو لەباوکی
بۆیە دەتوانین بڵێین بە دوو جار خێراتر لە باوکی ڕایدەکرد
هەتا گەشتە
بەردەم ژێرزەمینەکە و دەرگاکەی کردەوە

بەڵام...

شۆک بوو!!

کە جەی بینی لەسەر زەوییەکە کەوتووە

بە بێهێزانە

چاوەکانی داخستووە

ڕەنگی پێستی دوو ئەوەندە سپی بووە

بەتەواوەتی بێهێز وەک خۆی باسیکرد

کە توانای جوڵاندنی دەستێکیشی نابێت

هەربۆیە جینا بەرەو ڕووی رایکرد و لەسەر زەوییەکە دانیشت
و دەستی کرد بە جوڵاندنی شانەکانی جەی

"جەی ،، هەستەوە"
جینا وتی

چاوەکانی جەی وردە وردە کرانەوە بەڵام هێشتا چاوی
زۆر بێهێز بوو

"جەی،، بە چی باش دەبیتەوە ؟"
جینا پرسیاری کرد و وەستا لە جوڵاندنی شانەکانی جەی

جەی پێکەنینێکی بێهێزانە لە دەمی دەرچوو و وەڵامی دایەوە بە
تۆنێکی لەرزۆک و کز
"خ-خو-خوێن"

"کەواتە هی من ببە!"
بەدەنگێکی بەرز وتی و
لەو کاتەدا باوکی جینا لە دەرگای ژێرزەمینەکەوە دەرکەوت
چاوەکانی تا دوا ئاست کرایەوە کە بینی سەری جەی باشتر بڵێین خوێنمژەکە
لە کۆشی کچەکەیەتی وە ئەویش ڕستەیەکی بیست وەک "کەواتە هی من ببە"

"دڵنیایت؟ ، باشە دڵنیابە ئازارت نادەم
تەنها کەمێکیش دەبەم"
جەی پچر پچر قسەکانی کرد و مەچەکی جینای بە بێهێزانە گرت
و وتی
"هەروەها لێرەش دەیبەم"
وتی و مەچەکی لە لێوەکانی نزیک کردەوە
ددانە تیژەکانی دەرکەوتن و نوقمی کردە نێو پێستی
جیناوە ، جینا تەنها کەمێک هەستی بە ئازارێک کرد کاتێک کە
ددانی چەقاند ، دواتر وەک بەڵێنی دابوو نە ئازاری دا نە زۆریشی مژی
پاش ماوەیەک ئەتوانین بڵێین دوای دە چرکە مەچەکی جینای دوور خستەوە
و زەردەخەنەیەکی بەڕووی جینا کرد

لەولاش باوکی هاوار هاواری بوو کە کچەکەی گازی لێگیرا

جینا وەڵامی زەردەخەنەکەی دایەوە و ئەویش زەردەخەنەی کرد



ئەو کاتە بوو کەوتمە داوی میهرەبانی و زەردەخەنە نەرمەکەت،.....

𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬Where stories live. Discover now