C.9

192 46 303
                                    

بۆ ڕۆژی داهاتوو جینا لە ناو بازاری شارۆچکەکە
دەسوڕایە بەبێ هیچ مەبەستێک تەنها دەیویست بۆخۆی پیاسەیەکی هەبێت
هەتاکوو دوو دەستی سارد لەسەر شانەکانی نیشتنەوە جیناش ئاوڕی دایەوە
بە بینینی ئەو ڕوخسارە کێ هەیە خۆی رابگرێت و زەردەخەنە نەکات ؟
جینا زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد بە ڕووی و دەستی کرد بە قسە کردن

"هەمیشە وەکو تارماییەک دەردەکەوی یان چرپە دەکەیت
یاخود دەستە ساردەکانت لەسەرم دادەنێی"

"بەدڵت نیە؟ کەواتە چیتر دەرناکەوم"
جەی وتی بە خۆ بێزارکردنێکی ساختەوە

"وای تۆ زۆر دراماتیکیت،.. تەنها گاڵتەیەکم کرد
بەجدی وەرمەگرە"

دەستە ساردەکەی جەی وردە وردە بەرەو دەستە گەرمەکانی
جینا چوو و گرتی و کەمێک بە بێدەنگ مایەوە و هەستی بە گەرمێتیەکەی
دەستی جینا دەکرد ، پاشان کەمێک پێکەنی و قسەی کرد

"دەستەکانت زۆر گەرمن! هەمیشە ویستوومە هەست
بە دەستێکی ئاوا بکەم"

"نازانم ، هەست دەکەم ئێستا کەمێکیش ساردن
ئەوەندە گەرم نین ، بەڵام دەستی تۆ زۆر ساردە داخۆ دەمووچاویشت وایە؟"
جینا وتی و دەستی بەرز کردەوە و بەرەو ڕوومەتەکانی جەی بردن
و سەری پەنجەکانی لێ خشاندن

"وای! زۆر ساردن!!"

جەی تەنها بە دەنگێکی بەرز پێکەنی و
گاڵتەی بە جینا کرد

"بۆچی بەتەمایت گەرم بن وەک
کوڵمەکانی خۆت؟ هەر جارێک ماچم کردبێ بەڕاستی
چێژم لێ وەرگرتووە لە گەرمییەکەی"

"تش"

بەهەر شێوەیەک بێت ڕۆژێکی خۆشیان هەبوو پێکەوە...
شتەکانیان زۆر ئەزموون کرد،
ڕۆژەکەیان بە پێکەنین و دڵخۆشی بەڕێکرد کۆتا جار کە گەشتە شەو
و هەردووکیان لە بەرامبەر یەکتری وەستاوون و جەی هەردوو دەستی هەردەو دەستی
جینای گرتووە و هەردووکیان جۆلانێ بەدەستیان ئەکەن

"هەر بەڕاستی نامەوێت بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە"
جینا وتی و دەمووچاوێکی زۆر مناڵانەی درووست کرد

" کەواتە بێم بۆ لات؟ هم؟ چی دەڵێیت؟"

"نەخێررر!! بەڵام بەڵێن بدە بەیانی بێیت بۆلام! باشە!؟"

"زۆر باشە دێم ، بەڵێن بێت ، دڵخۆشی؟"

جینا سەری لەقاند و پێیەکانی لە زەوییەکە بەرز کردەوە تاکو گەشتە
ئاستی جەی و ئەمجارە جینا ماچەکەی لەسەر ڕوومەتی جێهێشت

جەی پێکەنی و ئەویش بەهەمان شێوە ماچێکی ڕوومەتی کرد
و دەستەکانی لەدەستی جینا کردەوە و سەیرکردنێکی "خوات لەگەڵ"ی دا پێی
و ڕۆشت...

ڕۆژەکان بە خۆشی تێپەڕین ..
هەموو ڕۆژێک پێکەنین و دڵخۆشی
و زۆر دڵنیا بوون کە تا سەر وا دەمێننەوە
بەڵام لە ڕاستییدا
دڵخۆشی تاکە بەشی ژیان نییە!
هەروەها بە پێچەوانەشەوە ناخۆشی تاکە بەش نییە!
دەبێت هەردووکی پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی ژیانێک درووست ببێت
بۆیە هەرگیز بیر مەکەرەوە کە تۆ هیچ کێشەیەکت نیە و ژیانێکی باشت هەیە
هەروەک جینا و جەی دەیکەن .. بێگومان دروستکراوەکان هەرگیز بێ کێشەو کەم و کوڕی نین
هەروەها هەرگیز بیر مەکەرەوە کە تۆ ژیانێکی ناخۆشت هەیە و کێشەداریت
دڵنیابە ژیان بەبێ ناخۆشیەکان قیمەتێکی وەهای نیە!
هەروەها ناخۆشیەکان تێدەپەڕێنرێن....

"جەی .. سەیری مانگەکە بکە! چەند جوانە!
هەمیشە ئاواتەخواز بووم کە بە لای مانگدا بفڕم"

جەی ئاوڕی دایەوە بۆ جینا و بە زەردەخەنەوە لێی ڕوانی

"ئەوە ئاواتەکەتە!؟"

"بەڵێ"

"دەتوانم بۆت بکەم بەڕاستی
بەڵام سەیرکە وەک ئەوە نیە کە بیری لێ دەکەیتەوە کە لە
رۆمانەکان پیاوەکان بە ئافرەتەکان دەڵێن خەونەکانت دەکەم بە ڕاستی و نایکەن
دڵنیابە ئێستا دەتوانم ئەو خەونەت بۆ بهێنمە دی و بەڕاستی بەرەو مانگ بفڕیت"

جینا قسەکانی جەی بەڕاست وەرنەگرت و قاقایەکی بەرزی لێدا

"بۆچی؟ خوێنمژەکان دەشتوانم بفڕن؟ بەڕاستی
سەیرە"
وتی لە نێوان قاقاکانی

لە پڕ جەی قۆڵەکانی لە کەمەری جینا ئاڵاند و سەیری کرد

"ئامادەیت بتفڕێنم بەرەو مانگ؟"

جینا هێشتان بە گاڵتەی وەردەگرت بۆیە بە پێکەنینەوە سەری لەقاند

"بەڵێێ! ئامادەم بمفڕێنە بەرەو مانگ هەر ئێستا"

ئەوەندەی چاو نوقاندنێک باڵەکانی جەی هاتنە دەرەوە
لە جینای ڕووان و هەر بەڕاستی توانی بفڕێت
دیمەنێکی ئێجگار دڵرفێن بوو
جەی قۆڵەکانی لکاون بە کەمەری جیناوە
جیناش دەستەکانی لەسەر شانەکانی جەییە
و مانگە درەوشاوەکەش لە پشتیانەوە

جینا سەری سوڕاند و سەیری مانگەکەی کرد

"جەی تۆ بەڕاستی کردت!"

جەی پێکەنینێکی فیزاوی کرد و سەری لەقاند

"هێشتان بە گاڵتەی وەردەگریت!؟"

"نا، جەی باوەڕ بە چاوەکانم ناکەم!"

"هەر خەونێکی ترت هەیە ئامادەم بۆت بکەمە ڕاستی"

"جەی،، من بەڕاستی---نازانم چ شتێک بڵێم-
تەنها زۆر سوپاسگوزارم کە تۆ لە ژیانی مندایت"

جەی بە فراوانی زەردەخەنەی بۆ کرد
زەردەخەنەکەی هیچ جیاوازیەکی نەبوو لەگەڵ مانگەکە
ئەوەندە دڵڕفێن و جوان بوو

جیناش بە هەمان شێوە زەردەخەنەی بەڕووی جەی کرد ..







خەونەکانت بۆ دەکەم بە ڕاستی ...~

𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬Where stories live. Discover now