C.10

188 49 329
                                    

دووبارە نیکی گەڕایەوە ...

"جیناا ، حاڵت چۆنە؟"
نیکی پرسی و لە جینا نزیک بووەوە
بەڵام پێش ئەوەی جینا دەمی بکاتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بداتەوە نیکی بۆنی
هەواکەی دەورووبەری جینای کرد و شتێکی سەیری هەست پێ کرد

نیکی زەردەخەنەیەکی کرد و لە جینای ڕووانی

"ئەو گەمژەیە وا ئەزانێ گەر بتکات بە هاوبەشەکەی
و بۆنی خۆیت لێ بڵاو بکاتەوە وا دەکات من بوەستم؟"

جینا تەنها بە سەرسامی لە نیکی دەڕوانی و نەیدەزانی باسی
چی دەکات!؟

"ئۆی،نازانی باسی چی دەکەم؟
باشە، بۆت ڕوون دەکەمەوە .. پێش هەموو شتێک پرسیارێک؟"

"بەڵێ؟"

"پەیوەندیت لەگەڵ جەی هەیە؟"

جینا سەری لەقاند و چاوەڕوانی نیکی بوو
کە شتەکان ڕوون بکاتەوە..

"داماو،جەی کردویتیت بە هی خۆی"

"چ-چی؟ چ-چ-چۆن؟"

"باشە،مەبەستم بۆنی خۆت بکە .."

جینا سەری بەرەو سنگی شۆر کردەوە و بۆنی خۆی کرد
بە تەواوی هیچی نامۆی نەدۆزییەوە

"کێشەیەک لە بۆنەکەم هەیە؟ سەیرکە من خۆمم شۆردووە"

نیکی ناولەپی کێشا بە نێوچاوانی خۆی

"بابەتەکە خۆ شۆردن و پاک و خاوێنی نیە!
تۆ بۆنی جەی دەدەیت ، بەڕاستی دەمەوێت بڕشێمەوە"
نیکی وتی و ڕوخسارێکی قێزەونی درووست کرد

"وە هیچ خوێنمژێکی تر ناتوانێت پەنجە لە تاڵێکی قژت بدات
بێ مۆڵەتی جەی...ئەگەر و بیکات هەموو شتێک تێک دەچێت
و دژمنایەتییەک لە نێوان دوو خوێنمژەکە درووست دەبێت، تێدەگەی؟"

جینا تەنها بە بێدەنگی گوێی بۆ ڕوونکردنەوەکانی نیکی دەگرت
و مێشکی خەریکی شیکردنەوەی زانیاریەکان بوون

"بۆ نموونە گەر ئاوا بکەم..."
نیکی وتی و لە جینا نزیک بووەوە

جینا چەند هەنگاوێکی بەرەو دوواوە برد تا پشتی
بەر دیوارەکە کەوت
و نیکی بەستبوویەوە لەنێوان خۆی و دیوارەکەت

"دەزانیت؟ زۆر جوانیت .. ئاواتەخوازم
وەک جەی بمتوانیبا تۆم هەبووایە"
نیکی وتی و دەستی بەرەو ڕوومەتی جینا برد و پەنجەکانی لێدا

"زۆر جوان ..گرنگیپێدەر..گرنگترین خوێنەکەتم بەدڵە"

"دەمەوێت تۆم هەبێت"

𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬Where stories live. Discover now