C.11

164 47 313
                                    

شەوێکی جوانە،، دەریا بە هێمنی شەپۆلەکانی دەجوڵێن
لمی دەریاکە تەڕ دەکات و دەڕوات..
تاکە ڕووناکی هی مانگەکەیە

"دەزانیت ..ئێرە زۆر دڵرفێنە، هەر جارێک
دڵم توند ببوایەیە یاخود بیری دایکمم بکردایە دەهاتمە ئێرە
و گوێم لە دەنگی شەپۆلە هێمنەکانی ئەم دەریایە دەگرت"
جینا بە دەنگێکی ئارام وتی کاتێک لەگەڵ جەی لەسەر
لمەکە دانیشتوون و لە دەریاکە دەڕوانن

"بەڕاست دایکت لە کوێیە؟"

"دایکم؟ دایکم ون بووە ماوەیەکی زۆرە
هیچ کەس نازانێ لە کوێیە هەر بۆیە بە مردوو لە قەڵەم دراوە
هەمیشە ئاواتەخواز بووم هیچ نەبێ لاشەکەی بدۆزینەوە و گۆرێکی هەبێت"

جەی سەری لەقاند و دووبارە نیگاکانی بردەوە سەر دەریاکە

جینا چاوەکانی داخست و کەم کەم جەستەی دەجوڵاند وەک
ئەوەی شەپۆلەکان ئاوازێک بن بۆ گوێچکەکانی

جەی ئاوڕی دایەوە و سەیرێکی جینای کرد و زەردەخەنەیەکی
نەرم لەسەر لێوی پەیدا بوو

"حەزت بە شەپۆلەکانە بەو شێوەیە؟"

جینا چاوەکانی کردەوە و لە جەی ڕووانی

"زۆرم حەز پێیە ، خۆشەویستییم بۆی باس ناکرێت

لە هەمان کاتیشدا ڕقم لێیەتی چونکە لە زۆربەی کاتە ناخۆشەکان هاتومەتە ئێرە"

"همم،تێگەشتم.. بەڵام شەپۆلەکانت لە من خۆشتر دەوێت؟"

جەی بە دەنگێکی گاڵتەوە وتی

"بەدڵنیایەوە نەخێر..

کەمێک یاری ئاگرین کار پێ بکەین؟"

"بێگومان"

جینا چووە فرۆشتگا نزیکەکەی کەناردەریاکە بە
دوو یاری ئاگرین بە دەستییەوە هاتەوە لەگەڵ شقارتەیەک..

جینا هەردوو یارییە ئاگرینەکەی کار پێکرد و دانەیەکی دایە
دەست جەی

"زۆر جوانە"

جەی وتی و سەیری دارەکەی دەستی دەکرد کە دەسوتێت و پریشکەکانی دەهاویشتێت

جینا سەری لەقاند و بە هەمان شێوە سەیری دارەکەی دەستی خۆی کرد ..

یارییە ئاگرینەکانی دەستییان کوژانەوە و هەردووکیان سەیری یەکتریان کرد

"کەواتە جەی ، من دەڕۆمەوە ماڵەوە کاتەکەی درەنگی کردووە"

"سوپاس"

"بۆ چ شتێک سوپاسم ئەکرد؟ هێی من ماڵئاواییم کرد نەک

داوایی سوپاس"

"دەزانم.. بەڵام تەنها دەمەوێت سوپاسی هەموو شتێک بکەم"

"چی؟ هەرچۆنێک بێت شایەنی نییە،خوات لەگەڵ"
جینا وتی و شوێنەکەی جێهێشت ...








کۆتاییمان نەبوو ، بەڵام دەکرا بە کۆتایی ناو ببرێت..

𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬Where stories live. Discover now