C.3

230 62 312
                                    

خاوەن فرۆشتگایەکی نزیک ئەوێ دەرگاکەی
کردەوە و ویستی بی پشکنێ چونکە وای بیرکردەوە
کەسێک چووە ئەوێ
بەڵام کاتێک چووە ژوورەوە زیاتر لە
جۆنگ سۆنگ و شوێنە بەتاڵەکە هیچی تر نەدەبینرا

"کەس هاتۆتە ئێرە؟"

"نەخێر"

"من دڵنیام کەسێک هاتە ئێرە وە بۆچی دەرگاکە کراوەتەوە؟"

"ئەو پیاوەیی دوێنێ منی هێنایە ئێرە هەر خۆی دەرگاکەی دانەخست"

کابرای دوکانداری نزیک ئەوێ هێشتا بڕوای پێ نەئەکرد بۆیە جەی هیچ
شتێکی بۆنەمایەوە سەیری چاوەکانی کرد و بیروەریەکانی سڕییەوە
بە هێزە تایبەتەکانی خۆی
کابرای دوکاندار سەری لێشێوا بوو بۆیە خێرا
ڕایکردەوە دەرەوە و بەرەو دوکانەکەی خۆی ڕۆی

"مرۆڤەکان زۆر بێزارکەرن"
جەی بە کزی وتی

جیناش وردە وردە لە پشتی بەرمیلەکەوە هاتە دەرەوە
هاتەوە لە بەردەم جەی دانیشت

"کلیل لەو دەرگایە بدرێ و نەدرێ یەک شتە ، مرۆڤەکان بەڕاستی گەمژەن"
جەی وتی و سەیری جینای ئەکرد کە لەبەردەمی دانیشت

"واتا چۆن؟"

"مەبەستم ئێستا گەر بمەوێ ئاسان دەچمە دەرەوە چونکە کلیل نەدراوە
وە پاشانیش گەر کلیل درابێ دەتوانم لە چاو تروکاندنێکدا ئەم ناوە وێران بکەم
و بچمە دەرەوە"

"مەبەستت چییە؟"

"چەند ساڵیت؟ پێنج؟"

"نەخێر بیست و یەک"

"ئۆو نا تۆ بەجدی پێنج ساڵانیت"

"گەمژە وا نییە"

"هێزم هەیە ئێستا وات لێبکەم هەر منیشت لەبیر بچێ وەک چۆن
ئەو پیاوەی ئێستام وا لێکرد هێزم هەیە دەتوانم شارێک وێران بکەم
خوێنمژەکان تەنها بونەوەرێکی بێ هێزی خوێن خۆر نین! وەک چۆن ئەوترێ ئەفسانەین
و ئەو شتانەی کە مێشکی ئێوەی مرۆڤ نایەت ئێمە پێمان ئەکرێت هێزی سەروو
سروشتی پێ دەوترێ"

"نانانا نەکەیت! نامەوێت تۆم لەبیر بچێ"

"رۆژێک دێت هەر وات لێ دەکەم چاوەڕێ بکە، جینای بچوک"

"چەند ساڵیت؟"

"ئۆ،تەمەن ئەو بابەتەیە کەمن هیچ حەزم پێ نیە پێم وایە تەنها ژمارەیە
ئینجا من تەمەنم زۆر بچوکە هەر لێشی. گەرێ"

"واو ! کەواتە تۆ ١٦ یان ١٥ ساڵیت"

"ئۆی خوایە گیان من بە هەڵە نالێم "جینای بچوک" یان "پێنج ساڵ"
من بەبیرم ناێی ئەو تەمەنەم تەواو کردووە"

"چی؟؟ ئەی کەواتە تۆ چەندیت؟ ٢٠؟ ٢٤؟"

"ئۆی خوایە گیان من کەمێک ئارامیی و ئاسوودەییم ئەوێت من
تەمەنم ٢٠٠ ساڵە لەناو هۆزەکەی خۆم بچووکترینم"

"وای چەند؟؟ نا تکایە من ئێستا ئەبوورێمەوە!! بۆچی دەمووچاوت چرچی نیە؟"

جەی ناو لەپی خۆی کێشا بە نێو چەوانی

"جینای بچوک، هەست ناکەیت ،بۆ ئەمرۆ بەسە؟ و پێویستە برۆیتەوە ماڵە
نەفرەتییەکەت؟".
جەی قسەی ئەکرد بە زەردەخەنەیەی ساختەی ئەکرد خۆی لە راستییا توڕە بوو
و بێزار بوو لە پرسیارەکانی جینا

"نا، نەخێر تاقەتی ماڵەوەم نییە!"

"ئۆی ، ئێستا هەڵنەستیت و نەچیتەوە ماڵەکەت بیروەریت دەربارەی منت لێ ئەسڕمەوە"

"نانا ، گاڵتەم کرد وا ئەڕۆم ، بایی"

جەییش بە زەردەخەنە ساختەکەوە دەستەکانی جوڵاند ئەوەندەی جینا چووە
دەرەوە، پاڵکەوت لەسەر زەویەکەو چاوەکانی داخست

"سەرم دێشێت لەدەست ئەو منداڵە پێنج ساڵانە و پرسیارەکانی"

𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬Where stories live. Discover now